جارێکی تر خۆپیشاندان؛ جارێکی تر نایٔومێدی!

دییە عەلی
  2020-12-14     638
یٔەگەرچی خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی هەرکەسێکە و یەکێک لەبنەماکانی دیموکراسی؛ لە کوردستانیشدا بەیاسا رێکخراوە؛ بەڵام یٔەوەی بینیمان جێگای قسە و هەڵوەستە لەسەرکردنە لەچەندین یٔاستدا؛ گرنگە دەستبخەینەسەر برینەکان بەبێ یٔەوەی گوێ بەوە بدەین لەقازانجی کێیە و کێ زەرەرییەتی؛ چونکە مەعلومە هەر جوڵەیەک لەکوردستان کۆمەڵگا دەکاتە دووبەشەوە؛ یان دەیکاتە یار و نەیار؛ تۆش بەهەر بارێکدا سەرەنجی خۆت بنوسی دەبییە دوژمن لەچاوی لایەنەکەی ترەوە؛ بۆیە یٔەرکی رۆشنبیرانە یٔەو تایپە تێکبشکێنن و دۆشدانەمێنن لەبەرامبەر یٔەو خەڵکانەدا. 

یٔەوانەی کارەکتەری سەرەکی خۆپیشاندانن زۆربەیان هەرزەکارن و موچەخۆر نین و گرفتی موچە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر یٔەوان نەبووە؛ بەڵکو دەبێ لەرێگای کەسوکارییانەوە کاریگەری لەسەریان دروستکردبێ. 
 کاتێکیش دەمانبینی خۆپیشاندانەکان زۆر توندبوون و یٔاسان نەبوو گفتوگۆ لەگەڵ یٔەو هەرزەکار و گەنجانەدا؛ هەربۆیەشە بینیمان زۆر بەتوندی رووبەڕووی دامودەزگا حکومی و حزبییەکان بوونەوە و لەماوەیەی دوو رۆژدا زیاتر لە 150 دامودەزگای حکومی و بارەگای حزبی سوتێنرا؛ بەو هۆیەشەوە 10کەس کوژران لەخۆپیشاندەران و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوو؛ وەنزیکەی 80 خۆپیشاندەریش دەستگیرکرا؛ کەهەتا حاڵی حازر؛ هەندێکیان یٔازادنەکراون. 

خۆپیشاندانەکان لەسەرەتاوە بەناوی یٔەنجومەنی ناڕازی مامۆستایانەوە بوو؛ دوای یٔەوەی هێزە یٔەمنییەکانی سلێمانی کەوتە دەستگیرکردنیان؛ دواتر مامۆستایان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بەبێ هەڵوێستێکی روون و ڕاشکاو کشانەوە لەخۆپیشاندان و هیچ روونکردنەوەیەکیان نەبوو؛ بەوهۆیەوە لەمامۆستایانی ناڕازی یٔەو سەنگەرەیان چۆڵکرد؛ بەوەش دەرفەت دەرفەتێکی باش بوو بۆ گەنجان و هەرزەکاران هەتا توڕەیی و بێزاری خۆیان بەسەر دامودەزگا حکومی و حزبییەکاندا ببارێنن؛ بەبێ یٔەوەی لەوە تێبگەن یٔەم کارانە نایانگەیەنێ بەیٔەنجامێکی باش و لەیٔامانجە سەرەکییەکەیان دووریان دەخاتەوە. 

هەرچی دەسەڵاتیشە کاتێ بۆی دەرکەوت خۆپیشاندانەکان یٔاراستەی توندوتیژی وەرگرت؛ لەسەرەتاوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کەناڵی یٔێن یٔاڕ تی داخست و دواتریش هێڵی یٔینتەرنێتیان ڕاگرت تاکار گەیشت بەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەریدا ڕاگەیەندرا  و هێزێکی زۆری یٔەمنیش ڕەوانەی یٔەو شوێنانەکران کە خۆپیشاندانی تێداماوە؛ بۆ یٔەوەی بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی بکەن؛ یٔەوەبوو سەرکەوتووبوون لەو پلانەدا؛ یٔەوە لەکاتێکدایە لەکۆبونەوەی پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا لەسەرۆکایەتی هەرێم؛ پارتی بەیەکێتی وتووە یٔێوە کەمتەرخەمن و دەبێ کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندان بکەن و نابێ لەوەزیاتر پەرەبسێنێ و زیان بەدامودەزگاکانی دەوڵەت و حزبەکان بگەیەنێ. 

کێشەی کوردستان یٔەوەیە زۆرجار مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؛ بەبێ یٔەوەی یٔەزمونی لێوەربگرێ.
خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتی 2011 ؛ کەماوەی 62 رۆژ بەردەوام بوو؛ نزیکەی 10 کەس کوژراو و بەسەدانیش بریندار بوو؛ دواتریش یٔەنجامەکەی شتێکی بەرجەستەمان نەبینی؛ جگەلەوەی کۆمەڵێ کەس بونە پەرلەمانتار و دەستکەوتەکەیان چنیوە؛ یٔەویتر هیچی نەدی.
یٔەوە لەکاتێکدابوو لە 17ی  شوباتدا؛ هێزێکی گەورەی وەک گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکەیان دەکرد و سەرکردەیەکی کاریزمای وەک نەوشیروان مستەفا چاودێری وردی دەکرد و بەتەواوەتی چووبووە پشتی خۆپیشاندەرانەوە و کەناڵێکی بەهێزی وەک کەی یٔێن یٔێنیش؛ بەهەموو توانایەوە رووماڵی سات بەساتی دەکرد؛ لەلایەکی تریشەوە ناوچەکە هەمووی دەکوڵا و لەتونس و میسر خۆپیشاندەران سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو؛ واتە تاڕادەیەک بارودۆخەکە مویٔەهەل بوو بۆ خۆپیشاندان. 

 بەڵام کەورد دەبیتەوە لەم خۆپیشاندانە؛ هیچ ڕابەرێکی نەبوو؛ ناوچەکە تاڕادەیەک یٔارامە و جیهان لەقەیرانی قوڵی یٔابوریدایە و بازاڕەکان تاڕادەی وەستان ناچالاک بوون بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە؛ بەیٔاسانی دەگەیت بەو دەریٔەنجامەی کە یٔەم خۆپیشاندانە کاتەکەی گونجاونەبوو؛ هەروەها دۆخەکەش لەبارنەبوو بۆ وەها خۆپیشاندانێک؛ یٔەوەش لەکاتێکدایە کوردستان لەقەیرانی قوڵی یٔابوریدایە و کێشەی گەورەی هەیە لەگەڵ عێراقدا؛ وڵاتانی دەوروبەریش بەهەر نرخێ بێ دەیانەوێ قەوارەی هەرێم لاواز بکەن تایٔاستی نەمان.

یٔەگەرچی ناتوانین یٔەو گەنجە خوێن گەرمانە؛ کەکەسوکاری خۆمان بەدەستی هیچ کەس و لایەنێ تۆمەتبار بکەین؛ بەڵام هەڵکەوتەی جیۆپۆلەتیکی کوردستانیش  بەجۆرێکە لەهەموو لایەکەوە بەدوژمن دەور دراوە؛ بەشێکی یٔەو دەوڵەت و گروپانە هەوڵ دەدەن لەهەموو یٔاڵۆزییەک مەرامەکانیان بەدی بهێنن؛ بۆیە گرنگە تاکی کورد یٔاگاداری یٔەو پیلان و پلانانەی دوژمنانی گەلی کوردبێ و لەگەڵ یٔەوەی هەمووکات گونجاوە داوای مافی خۆتبکەی؛ بەڵام نابێ یٔاڵۆزی بگاتە یٔاستێ؛ کەدوژمنانە دەستیتێخەن و مەرامەکانیان بەدی بهێنن؛ کەسڕینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×