یٔایا پەرلەمان پشکی کورد پەسەند دەکا؟

دییە عەلی
  2020-12-22     618

ململانێ و رێککەوتن؛ دووانەی یٔەم چەند ساڵەی دووایی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمە.
لەم بێنەو بەردەدا؛ هەرێم وەک کاراکتەرێکی بەهێز تایٔەمڕۆ یٔەم گەمانەی بەقازانجی خۆی یەکلایکردووەتەوە؛ رەنگە هۆکاری سەرەکی یٔەم سەرکەوتنەش سەقامگیری سیاسی و یٔاسایشی هەرێم بووە لەچاو عێراقدا؛ بەجۆرێک کەهەرێم بووەتە جێگای سەرەنجی وڵاتانی دنیا و هەرێم بەعێراقەکەی تر ناودەبەن.
واتە هەرێم عێراقێکیترە؛ چ لەڕووی یٔاوەدانی و چ لەڕووی هەبونی دامەزراوە و چ لەڕووی پرۆسەی دیموکراسی و فرەی سیاسییەوە؛ سەرەڕای یٔەو تێبینیانەشی کەهەیە لەسەری. 

سەردی پەیوەندی هەرێم و بەغدا؛ یان کورد و لایەنە شیعی و سونییە یٔۆپۆزسیۆنەکانی سەدام بۆ سەردەمی شاخ و یان بۆ ناوەڕاستی سەدەی 20 بەدواوە دەگەڕێتەوە. 
کاتێکیش کە فاشیزمی بەعس رووخا لەساڵی 2003دا؛ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم؛ بەدیسپلینترین حزب بوون لە عێراقدا؛ کەمتر کێشەی یٔەزمونی حوکمڕانیان هەبوو؛ بەڵام لایەنەکانی تر بەشیعە و سونەوە هیچ یٔەزمونێکی حوکمڕانیان نەبوو؛ بۆیە هەمیشە لایەنەکانی هەرێم هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ یٔەوەی دەوڵەتی عێراق هەرچی زووترە؛ بکەوێتەسەرپێ و وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری؛ بەڵام کاتێ لایەنە عێراقیەکان کەوتنەسەرپێی خۆیان؛ یەکەم هەوڵیان لێدان بوو لەو قەوارە دەستورییە هەرێم. 
 لەساڵی 2014ەوە  سیاسەتی شەراکەتیان کۆتایی پێهێنا؛ لەهەرکات و کارێکدا بۆیان کرابێ سزای هەرێمیانداوە.
بەم دوواییانەش نەفەسی لایەنە عێراقیەکان بەڕونی یٔەوەمان پێدەڵێ کە پەشیمان بوونەتەوە لە فیدڕاڵی و واهەست دەکەن؛ ساڵی 2005 کەدەستور نوسراوەتەوە و پەسەندکراوە؛ یٔەوان گۆڵیان لێکراوە؛ بۆیە لەیٔێستادا هەرچیان بۆبچێتەسەر لەدژی هەرێم درێخی ناکەن و دەیانەوێ شتێ نەهێڵن بەناوی قەوارەی هەرێمەوە؛ هەربۆیە یٔێستا شەڕی لایەنەکان و تەنانەت یٔەوانەی کەدەیانەوێ خۆیان کاندید بکەن بۆ پەرلەمان لێدوانی توند دژی هەرێم دەدەن. 

یٔێستاش کە نزیکەی مانگێکە شاندی هەرێم؛ بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی؛ سەرۆکی حکومەت لەپشکی یەکێتی و یٔاوات شێخ جەناب؛ وەزیری دارایی و یٔابوری هەرێم لەپشکی گۆڕان و د. یٔومێد سەباح؛ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی یٔەنجومەنی وەزیران لەپشکی پارتی چونەتە بەغدا و بەتەواوی دەسەڵاتەوە یٔامادەی رێککەوتنن؛ لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی دەڵێ؛ بەدەستێ بەتاڵ ناگەڕێمەوە بۆ هەرێم. 
هاوکات عەلی عەلاوی؛ وەزیری دارایی عێراق دەڵی؛ رێککەوتوین لەسەر پشکی هەرێم لەبودجەدا؛ بەڵام بڕیار لەدەستی پەرلەمانی عێراقە. 
شەوی رابردوو؛ بودجەی 2021 لە یٔەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا و پشکی هەرێمی کوردستانیش بە 13ترلیۆن و 466 ملیار دینار دیاریکرا؛. 

هەرچەندە حکومەتی هەرێم هەتا یٔێستا کێشەی لەگەڵ حکومەتی بەغدا نەبووە؛ لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا و بزات لەکابینەی نۆدا؛ دوو رێککەوتن لەگەڵ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمیدا کراوە؛ بەباشی جێبەجێکراوە؛ هەتا دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمدهدی و لەسەردەمی کازمیشدا هەتا پەسەندکردنی یاسای قەرز لە پەرلەماندا؛ 
بەڵام یٔەوەی تێبینی دەکرێ؛ دۆخی عێراقیش لەلێواری نقوم بووندایە و دۆخی دارایی یەجگار خراپە؛ بۆیە زەحمەتە پەرلەمانی عێراق بەربەست بۆ ڕێککەوتنەکە دروست نەکا؛ بەتایبەتیش ڕەوتی سەدر؛ کەکار بۆ یٔەوە دەکەن حکومەتی داهاتوو یٔەوان پێکی بهێنن؛ بۆیە لەیٔێستاشەوە هەڵمەتی هەڵبژاردنی کوشندە لەدژی کورد بەڕێوەدەچێ؛ هەرچەندە شاندی هەرێم یٔامادەبوون سازشی زیاتر بکەن لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا؛ بەڵام لایەنە شیعییەکان نایانەوێ رێککەوتن بکرێ بەبیانوی ناڕەزایەتی شەقامی شیعی لێیان. 
بەداخەوە لەم ناڕەزایەتیەی شەقامی شیعی دژ بەکورد؛ چەند پەرلەمانتارێکی کوردیش درێخیان نەکردووە لەو وێنە خراپەی کەبۆ هەرێمی کوردستان دروستکراوە؛ بۆیە؛ یٔەگەر رێککەوتنیش نەکرێ؛ کۆتایی دنیانییە و دەکرێ هەرێم پلانی بی جێبەجێ بکا؛ کە خۆگونجاندنە لەگەڵ دۆخی دارایدا؛ بەو مەرجەی چاکسازی هەمە لایەنە بکا و دەست لەکەس و بزات قاچاخچی و گەندەڵەکان نەپارێزێ؛ بەوجۆرەش متمانە لەنێوان حکومەت و هاوڵاتیاندا دروست دەکاتەوە و چیتر چاومان لەدەستی عێراقیش نابێ.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×