باخۆمان تیرباران بكەین

محەمەد نوری
  2021-01-06     955
موسەیلەمەی كوڕی عەبدولمەلیك، نەسیبی شاعیر بانگ دەكات ولێی دەپرسێت: تۆستایشی فڵانە كەست كردو شیعرت بەسەردا هەڵداوە، بەڵام ئەو هیچ پاداشتێكی نەداێتی، وایە ؟نەسیب لەوەڵامدا دەڵێت: بەڵێ وایە زۆر وەسفم كرد بەڵام هیچی نەبەخشی پێم. موسەیلەمەی خەلیفەش دەڵێت: ئەی بۆ كە هیچ دیارییەكی نەدایتی لەبری ئەو ستایشەی كردت، شیعرێكی توندی پڕ تانە وجنیوت بەسەردا نەوت، نەسیبیش دەڵێت: بۆم دەركەوت ئەوەی شایستەی تانەو جنێوە خۆمم چونكە وەسفی كەسێكیم كرد كە شایستەی نییە.

مێژوویەك لەستایش ووەسف وسەنای بێ مانامان هەیە، ئەوە سەركردە وپەرلەمانتارو وەزیر وگزیر ومەیٔمورەیٔەكانی وڵاتنین گۆڕاون و یٔێمەیان فەرامۆشكردوە، ئەوە یٔێمەین كە ستایش وپیاهەڵدانەكانمان هەڵەبوو. ئەوە یٔێمەبوین كە خەونی گەورەمان لەسەر حەسیری كەسانێك بینی كە حەسیر وماڵەكەشی بەدزی پەیداكردوە. ئەوە ئێمەین ئیستاش فوو دەكەینە چەند كاریٔەكتەرێك كە لەخەیاڵاتی خۆماندا دەرگای خۆشی بەسەرماندا دەكەنەوە. بەرلەوەی تانە لەپەرلەمانتاران بدەیت كە بۆ وادەڵێن‌و وا بیردەكەنەوە، تانە لەو دەنگدەرانە بدەن كە ژمارەیەك مرۆڤی سەیر وسەمەرەی كردووەتە نوێنەری خۆی.

هەڵچنینیی هیوا وكۆشكی بەتاڵی ئاوات لەسەر هەر بزونتەوەو حزب و دەستەیەك پێویستە تا قۆناغێك بڕبكات، بەڵام بیركردنەوەی یٔێمە پێچەوانەوەیە تا یٔەوسەری خاڵیبونەوە لە هیوا و تا یٔەوسەری كەوتن، هەر هیوا لەسەر هەندێ كاریٔەكتەر وحزب دەبەستین كە خۆیان بیزاربوون لە مەستبونی جەماوەر بۆیان..

یٔێمە یٔێستاش بەقسەی حەماسی دەجوڵێن و مەست دەبین، بەدروستكردنی دەوڵەت و بەجیاكردنەوەی شارەكان و بەگۆڕانكاریی لەسیستەم لەهۆش خۆمان دەچین. ئێستاش بەگەرمی چەپڵەبارانی یٔەوانە دەكەین كە باس لەدەوڵەتی كوردی دەكەن ،بێ یٔەوەی بپرسین: ئیتر بەس نییە گاڵتەكردن؟ یٔێستاش سەرچۆپی بۆ ئاهەنگی جیابونەوە وبەهەرێمكردنی شارەكان دەگرین، بێ ئەوەی بپرسین: بەس نییە كات كوشتن پێمان؟ ئێستاش لامانوایە كۆمەڵێ سوارچاك بەئەسپی سپی بەرائەتەوە دێنە خوارەوە گۆڕانكاریی دەكەن، بێ ئەوەی بپرسین: ئەم قەوانەی یٔێوە بەس نییە كاتی ئەوەنەهاتوە كە بیگۆڕین؟ 
بۆیە گومان لەدروشمی ئەوان مەكەن ،گومان لە عەقڵی خۆمان بابكەین.

جۆرج سانتانای شاعیری گەورە دەنوسیت: هەركاتێك  گوتاری سیاسییەكان وایكرد كە دەستبكەیت بەچەپڵە، ئەوا گومان لەعەقڵی خۆت بكە.
بۆیە بەرلەوەی گومان لەدروشمی ئەوان‌و كات كوشتنەكانی ئەوان بكەین، با پرسیارێك لەخۆمان بكەین ئیتر تاكەی بخەڵەتین؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×