من و کۆمەڵی ئیسلامی

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید
  2021-01-16     682
سێ ڕۆژ پێش ئیعلانکردنی کۆمەڵی ئیسلامی بارگەو بنەم پێچایەوە و بەتەنها گەشتمە خوڕماڵ بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ خۆ ئیعلانکردن وبڕیاریشم دابوو ئەگەر ئەو پرۆسەیە شکستی هینا نەگەڕێمەوە بۆ کاری ئاسایی و وازیشم لەوەزیفەکەم هێنا کەمامۆستا بووم .


لەکاتی کارکردنم لەو ماوەیەدا بۆماوەی ۱۳٥ ڕۆژی ڕەبەق سەرم بەماڵی خۆمدا نەکرد تا بارودۆخ ئاسایی بویەوەو کۆمەڵ دامەزرا و جێگیربوو . 


لەدوای موشک بارانەکەی سەر بارەگاکانمان بەناحەق  نەگەڕامەوە بۆ هەڵەبجەو بەرەو دارەشمانە کەوتمە ڕێ و  یەکێک بووم لەو کادرانەی لەگەڵ پێشمەرگە کان مامەوە تا مەکتەبی عەسکەری هەڵوەشێنرایەوە .


لە ساڵی ۲٠٠٥ لەسەر تەکلیفی برایانی مەکتەبی سیاسی و بەشاهیدی هەردوو بڕای بەڕێزم کاک تۆفیقی مامۆ کریم وکاک حاجی فاروق ئەو پۆستەم گرتە ئەستۆ و ۹ ساڵی تەواو لەپۆستەدا بووم  کەدەرئەنجام . 


تەکلیف کرام بۆ پۆستی ئەندامی پەرلەمانی فیدڕاڵ و سەرکەوتنی کۆمەڵ بە سێ کورسی منیش بوم بە یەکێک لەو ئەندام پەرلەمانتارانەی کۆمەڵ .


لەماوەی ئەندام ئەنجومەنیم و تا ئێستاش کە پەرلەمانتارم  ئەو شایستە داراییەی کە کۆمەڵ لەسەری داناوم بەبێ دواکەوتن جێبەجێم کردوە تا ئێستا زیاتر لە (یەک) ملیارو (۱٠٠) ملیۆن دینارم وەک پشکی کۆمەڵ ڕادەستی بەشی دارایی کردوە لە ساڵی ۲٠۱۱ هەتا ئێستا . 
کە بەردەوام شایستەی دارایی مانگانە (۱۲٦٥٠٠٠٠) دوازدە ملیۆن شەش سەدو پەنجا هەزار دینار ڕادەستی دارایی دەکەم و ئەوەشی کەدەمێنێتەوە بۆ خەرجی پاسەوانەکانم و سەیارەو هاتوچۆ بەتەیارەوخەرجی ئەوماوەی کە لەبەغداد دەمێنمەوە لەگەڵ ئەو بڕەی کەدانراوە بۆ خۆم خانەوادەکەم  . 


لەئێستاشدا هەر سەرکەوتنێکم بەدەست هێنابێت لەئەنجامی ئەمانەی لای خوارەوە بوە: 


یەکەم _ پابەندیمان بە ئەو بەرنامەی کەئاینی ئیسلام بۆ داناوین لە خۆ بەدورگرتن لەحەرام و قەناعەت کردن بەوەی بەدەستمانەوە دێت . 


دووەم _ ئەو متمانەیەی کە جەنابی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەڕێز مامۆستا علی پاپیر پێی بەخشیوین وەک ئەندام و وەک فراکسیۆن کە هیچ هێزێکی سیاسی لەعێراق و هەرێمی کوردستان ئەو متمانەی پێ نەدراوە بۆ کارکردن و دەست کراوەیی لەکارکردندا ، من بۆ خۆم هیچ کارێکم ئەنجام نەداوە بەبێ ڕاوێژی جەنابی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و قەناعەتیشم نییە هیچ ئەندام پەرلەمانیکی هێزەکانی دیکە هەبێت بەئەندازەی من پەیوەندی بتەو بێت لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەکەی ، بەنمونە لەماوەی یەک هەفتە لە بەغداد بمێنم ئەگەر هەموو ڕۆژ پەیوەندی بەجەنابی ئەمیرەوە نەکەم لانی کەم (۳) جار پەیوەندی بە جەنابی ئەمیرەوە دەکەم بۆ ڕاوێژ کردن بەتایبەت ئەگەر جوڵی سیاسی هەبێت ،  جا با هەندێک لایەن ئەوەندە فاڵ نەگرنەوە لەبارەی پەیوەندی من و جەنابی ئەمیری کۆمەڵ و سەرکردایەتیەکەم .


سێ هەم: پشتگیری ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی چاودێری چ بۆ من یان بۆ فراکسیۆنەکەمان نەم بیستوە هیچ هیزێکی سیاسی ئەوەندەی ئێمە پشتگیری کرابێت و کارئاسانی و هەماهەنگی کرابێت . 


چوارەم _ ئەو پشتگیریەجەماوەرەیەی کە لەکوردستان پشتگیری کردوین بوەتە پاڵنەری هەموو بەرخۆدانیک و هەموو چالاکیەکی پەرلەمانی کەتوانیومانە بەئەنجامی بگەیەنین و توانیومانە تا ئیستا بە ڕاوەستاوی بمێنین لەبەرانبەر ئەو هەموو تەماح و تەهدیدو ناو زراندن و توهمە تەشهیردروستکردنانەدا  باکمان نەبێ ، کە لێتان مەمنونین .


بۆیە ڕایدەگەیەنین کە : 


یەکەم _ ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی هیوا ئەجیندای هیچ کەس و لایەنیک نییە و کەسیش ناتوانێت بۆ مەرامی خۆی بەکاری بهێنێت . 


دووەم_ هاوپەیمانی هیوا هەوڵی سەرەتای هەموو ئەو هاوڕێیانەیە کە ئێستا لەنێو  هاوپەیمانیەکەدان  یەکەم هاوڵمان ئەوە بوو کە کاندیدمان هەبوو بۆ  ڕکەبەری جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کە دوای ئەوەی من تاکە کاندید مامەوە بۆ ڕکەبەرایەتیەکە هەموو ئەو هاوڕێیانە پشگیر بوون بۆ ئەو ڕکەبەرایەتیە بۆیە توانیمان (٥۳) دەنگی نێو پەرلەمان بەدەست بهێنین کە کۆمەڵ لەبەغداد تەنها دوو کورسی هەبوو بۆیە سەرەتای ئەم هاوپەیمانێتیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مێژوە  . 


سێ هەم _ هاوپەیمانی هیوا هاوپەیمانێتیەکە بۆ کارکردنی ئەو پەرلەمانتارانەی کەکاری تێدا دەکەن و هیچ پرۆژەیەکی هەڵبژاردنی لەپشت نیەو هەرکەسیش  خوێندنەوەی تری بۆ دەکات تەنها  خوێندنەوەی خۆیەتی ئاگای لە واقعی دروست بونەکەی نییە  و با شیکردنەوەی عەنتیکەی بۆ نەکات چونکە هەرلەسەرەتاوە چەند کەس  و ڕۆژنامە نوسێکی دڵسۆز ئاگادارن لەو هەوڵانە . 


چوارەم _ سەبارەت بەو فراکسیۆنانەی کەلەناو ئەو هاوپەیمانێتیەدان  بەشانازیەوە تایبەتمەندی هێزە سیاسیەکەیان دەپارێزن و ئێمەش وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ ، پێمانوایە کۆمەڵ بوون شانازیە و ئەستەمە تا کۆمەڵ لەبەرەی خەڵک بێت  هیچ ئەندامێکی کۆمەڵ ئەو شانازیە لەخۆی دابڕنێت .


پێنجەم _ سەبارەت بەمن و کۆمەڵ تەنها بم هۆنراوەیە وەڵام دەدەمەوە


بمکەن بەکێوێکی ئاڵتون لەبۆ ئێوە دەتوێمەوە 
تفەنگەکەم بۆ دابنێن سبەینێ دەگەرێمەوە
بەدەیان جار  بکوژرێم و لەناو خوێندا بتلێمەوە
دچمەوە ڕیزی کۆمەڵ و سرودەکەی دەڵێمەوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×