یه‌كهه‌ڵوێستی‌و سه‌ركه‌وتنی فراكسیۆنه‌كان‌و پاشه‌كشه‌ی موزایه‌ده‌خوازان
مەلا بەختیار
2019-01-25   1038
خۆشحاڵم، شه‌وى (23/1/2019) فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی كوردایه‌تییان، داكۆكییان له زیادكردنی بودجه‌ی كوردستان، له‌بواره‌كانی موچه‌و فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه كرد‌و سه‌ره‌نجام، توانییان، یه‌كێك له كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداد، كه ساڵه‌هایه، به‌ناكۆكی ماوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش، هاوكاتی هه‌نگاوه سیاسیه‌كانی تری دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ریانخست چاره‌سه‌ری ستراتیژی ئابوری، به‌غداده.
ئه‌م یه‌كهه‌ڵوێستییه، ره‌گ‌و ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته ئابورییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش، وه‌كو شایسته داراییه‌كانی كوردستان، ساڵه‌هایه داوای كردووه، به‌ڵام كاریگه‌ری تایفه‌گه‌ری له‌سه‌ر حوكمڕانی عێراق، وایان كردبوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شایسته بژێوییه بسه‌پێنێ. ئه‌مه له‌كاتێكدا، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌كاتی تێكشكانی سوپای عێراقدا، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری گرتبوو. كه‌چی ده‌وڵه‌تمه‌دارانی عێراق زه‌ق زه‌ق خوێنی رژاوی پێشمه‌رگه‌و كه‌ژاوه‌ی به‌ڕێكراوی شه‌هیدانیان ده‌دی، به‌ڵام ئه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌ری‌و پیلانگێڕی، رێی نه‌ده‌دان، ته‌نانه‌ت بژێوی ماڵ‌و مناڵی پێشمه‌رگه‌ش دابین بكه‌ن.
فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش، له‌كاتی داڕمانی نرخی نه‌وت‌و، قه‌یرانی ئابوری جیهانی‌و، ناوچه‌ییداو به‌ناچاریی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا، مه‌ینیه‌تیه‌كی بێڕاده‌یان ته‌حه‌مول كرد‌و ئه‌و پشوودرێژیه‌شیان، وه‌كو شانازییه‌كی به‌ره‌نگاری سه‌ختیه‌كانی ژیان‌و گوزه‌ران ده‌ژمێردرێ. هه‌رچه‌نده ده‌شویسترا، ئه‌م قۆناغه سه‌خته، به رێگه‌ی ئاژاوه‌و سیاسه‌تی پۆپۆلیستی، حكومه‌تی هه‌رێم (سه‌ره‌ڕای هه‌ڵه‌كانیان) به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببرێ‌و كوردستان چه‌شنی لیبیا‌و یه‌مه‌ن لێبكرێ، به‌ڵام زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان، به دركی نه‌ته‌وایه‌تییان، پشوودرێژییان هه‌ڵبژارد، نه‌ك بشێویی سیاسی‌و هه‌ڵدێری ده‌سه‌ڵاتدارێتی.
هه‌شبون، دۆخی داراییان به هه‌ل ده‌زانی بالوره‌ی دوو ئیداره‌یی لێبده‌ن‌و دڕكی هه‌لپه‌رستییان لێره‌و له‌وێ بچه‌قێنن؛ كه‌میش نه‌بون ئه‌وانه‌ی خۆڵه‌مێشی موزایه‌ده‌یان به‌پاساوی به‌رگری له یه‌كێتی ده‌پرژانده چاوی به‌شێكی رای گشتی، تایبه‌تی نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین.. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته دوور له ئه‌قڵانیه‌ته‌ی سیاسه‌ت، له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ریالیستی شكستی خوارد، ئه‌گه‌رچی هێشتا پاشماوه‌ی زیانبه‌خشی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه، له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، بێ كاریگه‌ر نین. هه‌ربۆیه، حكومه‌تی نوێی كوردستان، دوای نزیكه‌ی چوار مانگه، پێكنایه‌ت!
له‌كاتێكدا، ده‌ستخۆشی له فراكسیۆنه كوردستانییه په‌رۆشه‌كانی باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین‌و ئومێد ده‌خوازین، له‌سه‌ر ئه‌ركه دیموكراسی‌و نه‌ته‌وایه‌تی‌و ده‌ستوریه‌كانیان، هه‌روا به‌یه‌كهه‌ڵوێستی بمێننه‌وه‌و ناكۆكی له‌كوردستان جێبهێڵن‌و كۆكی له‌به‌غداد بپارێزن.
ئیدی.. پاساو له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌ما، كه ده‌ستبه‌جێ، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به كۆی سیسته‌می حوكمڕانی‌و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و مشه‌خۆریدا بچێته‌وه‌و چاكسازی بنچینه‌یی له حوكمڕانیدا بكات. دیاره په‌رله‌مانی كوردستانیش، له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، كاراكردنه‌وه‌ی كارنامه‌ی ته‌واوكردنی ده‌ستوری كوردستانه.. هه‌روه‌ها، وردتر چاودێریكردنی پابه‌ندبونی حكومه‌ته، له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی راگه‌یه‌ندراویان له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌ی حكومه‌ت پێكدێنن.
پێشمانوایه، دوای جێگیربونی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌ران، زه‌مینه‌ی سه‌قامگیری سیاسی‌و حوكمڕانی باشتر ده‌ڕه‌خسێ، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. ته‌نها چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی خه‌ڵكیش، ده‌سته‌به‌ری قوڵكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه.. نه‌ك بێباكیی سیاسی‌و حوكمڕانیی.. چونكه هه‌موو بێباكییه‌ك، له جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌روه‌ری یاسا‌و ژیانی خه‌ڵك، مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نوس، نه‌خوازه‌ڵڵا له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه‌دا!!