بێدهنگی ئەوروپا جگە مانگرتنی ناکۆتا چ ڕێیەکی تری بۆ نەهێشتینەوە
کاردۆ بۆکانی
2019-01-25   661
ئەنجامدانی مانگرتن چالاکیەکی نافەرمانی مەدەنیە لەدژی ناعەدالەتی، ستەم و زۆرداری. چالاکیەکی سادەیە. بۆ داواکانی پێویستی بەکەرەستەو سەفەربەری نیە. هەمو کەسێک دەتوانێ ئەنجامی بدات بێ ئەوەی کە پێویستی بەسەرچاوەیەکی ئەوتۆ هەبێت. لەهەمانکاتدا کارێکی پڕمەترسیە کە پێویستی بەهێزی ئیرادە، پێداگری و دۆزێکیڕەوایە کە مرۆڤ ئامادەیە لە پێناوی دا بمرێت.
وەک گروپێکی پێکهاتوو لە ١٥ کەسی ئاکادیمیی، رۆژنامەوانو پەرلەمانتار لە ١٧ ی دیسەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە ستراسبۆرگ دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ئامانجی ئەم چالاکیە بۆ هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیریە نامرۆییە بەردەوامەیە کە دەوڵەتی تورک بەسەرڕێبەری گەلیکورد عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپاندوویەتی.
لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە ئۆجالان لە زیندانێکی تاکەکەسی ئیمرالی زیندانی کراوە، ئەو زیندانییەکی سیاسی ئاسایی نیە. یەکەمو لە هەمووی گرنگتر ئەوئاکتۆرێکی سیاسیە کە لە لایەن ملیۆنان کوردەوە وەکڕێبەرێکیڕەوای خۆیانی دەبینن کە هەموو ژیانی تەرخان کردووە بۆڕزگاری گەلەکەی لە داگیرکەرانی دڕندەیڕژێمەکانی تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق. دووەم ئەو تیۆریسیانێکی سیاسیە کە بەشداریەکی هەمەلایەنەی هەیە لە مەسەلە فەلسەفیەکانبۆ وەرچەرخانی دەوڵەت و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی. فەلسەفەی سیاسی ئەو بوو کە شێوەی بەو پێشکەوتنانە داوە لەڕۆژئاڤاکە لەسەربنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، فرەکەلتوریو فێمینیستیەو بۆتە مایەی پەسەندی کۆمەڵگە پێشکەوتنخوازەکانی جیهان. سێیەمین، زیاترین دەنگی بیستراوە لە تورکیا لە پێناوی ئاشتی دا. لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە مشتومڕی لەسەر ئاشتیو چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە تورکیا کردووە. پەکەکە بە رێبەری ئەو، هەشت جار ئاگربەستییەکلایەنەیڕاگەیاندووەو دوو جار هێزەکانی گەریلای بۆ دەرەوەی سنوور کشاندووەتەوەبۆ باکوری عێراقلە پێناوی ئاشتیدا. بێدەنگکردنی کەسایەتیەکی سیاسی وەک ئۆجالان بێدەنگکردنی تاکە دەنگێکەلە تورکیا کە دەتوانێ ئاشتی بەرقەرار بکات.
لە ڕووی بابەتیەوە، ئەوڕێبازە سەربازییەی تورکیا بە بەردەوامی گرتوویەبەر لە دەیەکانیڕابردوو سەلماندوویەتی کە رێبازێکی بەفیڕۆچووە. ئەگەر تورکیا بیتوانیایە کە پرسی کورد بە رێی سەربازییەکلابکاتەوە دەکرا لە ساڵانی ٨٠ کان ئەو رێبازە سەرکەوتووبێت، تەنانەت بەر لەوەش نەک ئێستا.
بەو ئیلهامەی کە فەلسەفەی ئۆجالانو ئەو رێکخراوەییەی کە لە چوارچێوەی رێبەرایەتیەکەی ئەودا، پەکەکە و گەلی کورد گەیشتۆتە هێز و کاریگەریەکی ئەوتۆ کە دەولەتی تورک بە هیچ شێوەیەک توانای لە ناوبردنی نیە. بزوتنەوەی کورد بەو فەلسەفە پێشکەوتنخوازو خۆخۆبەڕێوەبەرییە خۆی گەیاندۆتە گەلانێکی خاوەن پاشخان و بۆچوونی جیاواز و ئاستی هاوپەیمانیی لە هەرچوارلای جیهان. ئەنجامدانی ئەم مانگرتنە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، ئاستی ناوازەیئەو بزوتنەوەیە نیشان دەدات لە نێو کۆمەڵگەی کورددا.
یەکەمجار مانگرتنی ناکۆتا لە ٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە لایەن پەرلەمانتاری کورد لەیلا گویڤەنەوە لە زیندانی تورکیا دەستی پێکرد. لە ماوەیەکی کورت دا بە زیندانەکانی تر و هەموو بەشەکانی کوردستان و ئەوروپادا بڵاوبوویەوە. داوای مانگران بەوانەی ئێمەوەشەوە لێرە لە ستراسبۆرگ هەمان شتە. زۆر سادە و کردەییە. لە ڕاستیدا مایەی شەرمەزارییە بۆ دونیای مۆدێرن کە دەست بدەیتە چالاکیەکی وەها ئەوپەڕگیری بۆ جێبەجێبوونی سادەترین داخوازی. لە هەمان کات دا ئاماژەیە بە قەیرانی دیموکراسی و لەدەستچوونی بەهاکانی مرۆڤ لە دونیای ئەمرۆی ڕۆژئاوادا.
لەوانەیە یەکێک بپرسێت بۆ ژیانی خۆت دەخەیتە بەر مەترسیەوە بۆ داوایەکی ئەوەندە سادە؟ وەڵامەکە سادە و ڕاستەوخۆ لە ڕووە: بێدهنگی و فەرامۆشی ئەوروپا لە ئاست پرسی کورد بە گشتی و دۆزی ئۆجالان بە تایبەتی چ ئەلتەرناتیڤێکی نەهێشتۆتەوە. ئەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بێچارەیی ئەوروپا هەیە، فەشەلی دەزگاکانی ئەوروپا، دەزگایەکی وەک سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپایە، لە هەستان بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
دەزگاکانی ئەوروپا لە قۆناغی ڕابردوودا رۆڵی زۆر بونیادنەریان بینیوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێیە ئەتنیکیەکان لە هەموو دونیا. بۆ نمونە یەکێتی ئەوروپا کاری زۆری کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئێرلەندای باکور. بێ هاوکاری یەکێتی ئەوروپا ئەو پرسە مەحاڵ بوو چارەسەر بکرێت. جگە لەوە، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری OSCEبەشداری کرد لە چارەسەرکردنی پرسی ناگۆرنۆ-قەرەباغ و ململانێیەکییەکانیبەڵكان. بەڵام کاتێ دێتە سەر پرسی کورد بە کراوەیی پشتگیری توندوتیژی تورکیا دەکەن لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا نکوڵی لە ناسنامە و کەلتوری کورد دەکات و لەناوی دەبات. باشترین نمونەی ئەو هاوڕاییە شومەی لەگەڵ تورکیا، تاوانبارنیشاندانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە. لەگەڵئەوەیکەلەلایەندادگایباڵایبەلجیکا و دیوانیدادیئەوروپاوەڕەتکراوەیەوە،بەڵام یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکاندا. ئەوە بە ڕاشکاوی هانی دەوڵەتی تورکیای داوە کە بەردەوام بێت لە ڕێبازی سەربازییانە لەبەرامبەر بە کورد و رێبەرەکەی عەبدولا ئۆجالان.
لەدۆخێکی وادا، لەگەڵ ئەوەی کە داوامان لەیەکێتی ئەروپا نەکردووە کە رێز لەسەروەرییاسا و ئەوڕێسایانە بگرێت کە لەدەزگایاساییەکانی ئەوروپادا داڕژراوە، بۆ لابردنی پەکەکە لەولیستەیە، کەیەکێتی ئەوروپا پێیوایە داوایەکی عەمەلی نیەو سەختە، داواکەی ئێمەسادەیە،ئەویش هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و ڕێدان بەخێزان و پارێزەرانی کە بیبینن.
تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بەدڵنیاییەوە درێژە بەمانگرتنەکەمان دەدەین. تا دوایین سات داکۆکی لەوە دەکەین، مردن پاساوێک نیە کە لە داواکەمان دوورمان بخاتەوە. ئێمەلەدونیایەکدادەژیندهرکبەوەدەکەینکە خۆبەرپرسیار ببینین. هێزی ئەوەمان هەیە بڕیار بدەین کە ئەم جیهانە چۆنە. پاشەکشە لە دیموکراسی بۆ ئێمە مایەی پەسەند نیە، ئێمە بە سادەیی هێلێک ناکێشین بەڵام بێدەنگیو فەرامۆشینامرۆییانەڕەتدەکەینەوە.
بە پێویستی دەزانم بڵێم، هەر زیانێکی گیانی بەرپرسیارێتیەکەی لەئەستۆی سی پی تیو ئەنجومەنی ئەوروپایە بەتایبەتی و دەزگاکانی ئەوروپایە بەشێوەیەکی گشتی... بەدلنیایەوە دەبێتە پەڵەیەکیڕەش بەنێوچەوانی دیموکراسیەتیڕۆژئاوایی و ئەنجامی مەترسیداریدەبێتلەسەرئەوروپالەکاتێکداکەژمارەیەکیزۆرکوردو تورک لەموڵاتانە دەژین. بۆڕێگرتن لەوە هیوادارین کە دەزگاکانی ئەوروپا بەرپرسیارێتیەکانی بەجێبێنێت بۆ رزگارکردنی ئەو گیانانە لە سەر خاکەکەیو گوێ لە بانگەوازی هاوڵاتیانی بگرێت و ئەرکەکانی لە ئاست مافی مرۆڤ و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان پێک بێنێت.