پارتی لەبەهارەوە بۆ پایز

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-01-21   

سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ پالپشتی پارتی نییە بەڵکو پارتی دەخاتە دۆخێکی ئالۆزتر لەوەی ئێستا تێیدایە، پارتی بەهۆی دابەشنەکردنی دەسەلاتەکان لە هەرێم و قۆرخکردنی جومگە سەرەکییەکانی حوکمرانی لە ئێستادا زۆرترین بەرپرساێتی دۆخەکەی لەئەستۆی ئەودایە ، لە هەمان کات هەمیشە پارتی دەیەوێت لە بەرامبەر بەغداد نیشانی بدات کە هەموو بریارەکانی هەرێم لەژێر دەست و دەسەلاتی پارتیدایە بەمەش قورسای بەرپرسیارێتی خۆی زیاتر کردوە. بە پێی دواهەمین بریاری کۆمسێونی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە پایزی ئەمسالدا بەرێوە دەچێت، بە واتا دەبێت پارتی خۆی ئامادە بکات بۆ بردنەوەی زۆرترین دەنگ تا بتوانێت لە بەغداد ئەو پێگەیەی لە دەستی داوە لە بەر چاوی لایەنە شیعیەکان بە تایبەت دوای پەیدا بوونی گروپی پازدە کە پارتی لاواز کردوە دەبێت ئەو پێگەیەی کە پێشتر هەیبوو بیگێرێتەوە، ئەمەش کارێکی ئاسان نییە لە ساتێکدا سیستمی هەڵبژاردنەکان گۆرانکاری بەسەردا هاتووە، وە لە ئێستادا پارتەکانی دی هەرێم هیچیان ئامادەی ئەوەیان نییە هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی ببەستن لەبەر ئەوەی لە ماوەی پێشوو هێندە بەلێنی درۆ و پەیمانی جێبەجێنەکراویان لە پارتی بینیوە ئێستا هیچ متمانەیەکیان بە پارتی نەماوە و بە پێچەوانەوە ئێستا ئەوان خەریکی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشن بە مەبەستی گۆرینی هاوکێشەکانی کوردوستان. رەنگە بلێین ئەمە باشترین هەل و دوا دەرفەتە بۆ پارتەکانی دەرەوەی پارتی تا بتوانن بە پێی ئەم سیستمە نوێیەی هەڵبژرادن پارتی لە قاڵب بدەن و ئەوان زۆرترین کورسی ببەن بەیەکگرتنیان لە بەرامبەر پارتی، بەشداریکردنی هەر یەک لە پارتەکانی دەرەوەی پارتی بە تەنیا دۆرانی خۆیان و بردنەوەی پارتی مسۆگەر دەکات. بەپێی راپۆرتی رۆژنامە تورکییەکان خەلوسی ئاکارلە لایەکی ترەوە وەزیری بەرگری تورکیا داوای لە پارتی کردووە لە بەهاری ئەمسالدا هێرشی هاوبەش بۆ سەر پەکەکە دەستپێبکەن، ئەمەش دەبێت بە پەڵەیەک بە ناوچەوانی پارتیەوە کە شەری برا کوژی بکات لەم کاتەدا بۆیە پارتی لە نێوان بەهار و پایزدا دەکەوێتە دۆخێکی دژوارەوە بەرەو پاشەکشەی زیاتر و دارمانی زیاتر دەروات، رەنگە تورکیا باشتر ئەو راستییە بزانێت کە پارتی دوای پایز پارتی بەهار نابێت، بۆیە لە ئێستادا بە پەلەیە بۆ ئەو شەرەی ماوەیەکی زۆرە چاوەرێی کردنییەتی لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردوستان، تورکەکان دەزانن لە دوای هەلبژاردنی ئەمجارەی عێراق سەرجەم هاوکێشەکان لە عێراق و لە هەرێم دەگۆرێن، هەر بۆیە دەیەوێت تا دەسەلاتی پارتی لەم ماوەیە بەم. رەهاییە ماوە کێشەی بونی پەکەکە لە قەندیل چارە بکات، هەرچەندە بنبرکردنی پەکەکە لە هەرێم و کۆتای پێهێنانیان ئەستەمە و هەرگیز شتی وا رونادات، ئەو شەرەی ئەگەر پارتی بیکات لەگەل پەکەکە دۆراوەکە هەر پارتییە لە هەمو دۆخەکان و براوەش تورکیایە لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەو شەرە کۆتایی بە پەکەکەش پێنەیەت ئەوا هەرێم تەواو لاواز دەکات و رەنگە قەوارەش بەرەو هەرەس بەرێت بە تەواوی و کۆتای بەم ئەزمونە بێت لە کوردوستان دا. زەبەنگ بەهادین

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×