موچە،لە مافێکی یاساییەوە بۆ خێر وسەدەقە...

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2021-01-22     458
هیچ کابینەیەک،هێندی ئەم کابینەی ئێستای حکومەت،پێش پێکهێنانی فاڵی بۆ نەگیرایەوە و بەشانوباڵیدا هەڵنەدرا،گوایە سەرکەوتودەبێت و بە ۱٠٠ ڕۆژ نەخێر،بە شەش مانگ نا بەساڵێک وڵات دەکاتە شامی شەریف و عەدالەت،لە مەملەکەتا بەرقەراردەکات،چاکسازی دەکات،مانگی ۱٠٠ ملیار دینار،بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێنێتەوە و نەک هەر پاشەکەوتی نایاسایی نامێنێت،بەڵکو فەرمانبەر وموچەخۆر ئەژماری بانکییان بۆدەکرێتەوە و مانگانە موچە پاشەکەوتکراوەکانیشیان وردەگرنەوە؟!
میدیای حیزبی و سێبەری پیکهێنەرانی کابینە زۆریان هۆندەوە،کە براگەورە ئەزمونی سەرکەوتوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەیە و کوڕی سەرۆکی پارتیە و زۆری تریش،بەجۆرێک ئەوانەی خوازیاری پۆستبون یان بەهەر شێوازێک سودمەند دەبون،ڕۆژانە لێدوانی حەماسی و مژدەبەخشیان دەدا،بەجۆرێک بەهاریان هێنابوە سەر چۆک.
ئێستا و دوای ساڵێک و شەش مانگ زیاتر،هەر شیرینە بڵێیت،سەد خۆزگەمان،بە کفن دز.
لە ژێر حوکمی ئەم دەسەڵات و کابینە سێ قۆڵییە فاشیلەی پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا:
تورکیان،لە جاران زیاتر لە شکرکێشی دەکات و داواکاری هەیە.
قاچخچییەتی خاڵە سنورییەکان،زۆر لەسەردەمی بەرەی کوردستانی خراپترە.
مەلەفی نەوت و ئیدارەی داهات،لە تاریکی تاریکترە.
نەک دو ئیدارەیی فرە کوێخایی و  ئیدارەیی هەیە.
لەبری دروستکردنی لەشکری نیشتمانی هێزی شەخسی مەسول دروستبوە.
ئەو چکە خوێندنەی ساڵانی پێشوش کۆتایهاتوە.
پەرلەمان،لە دامەزراوەیەکی یاسادان و چاودێری حکومەتەوە بۆ وەزارەتێکی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی حکومەت گۆڕدراوە،بەجۆرێک لە کاتی میوانداری تیمی حکومی،لە پەرلەمان قوباد تاڵەبانی بەگاڵتەجاڕییەوە وتی:داوا،لە وەزارەتی دارایی بکەن،بودجەکەتان بۆ زیاددەکەین تا چاو قاوە وئاو بکڕن!
دۆخی ئازادییەکان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ،لە جاران زۆر خراپترە و چەندانی وەک مامۆستا بەدەل بەرواری و شێروان شێروانی و ... لە زیندادان،لە ٦۲ ڕۆژی خۆپیشاندای ۱۷ شوبات و ڕۆژانی دوایی۲٠۱۱ ۷ کەس شەهیدکران،بەڵام لە هەفتەیە خۆپیشاندانی مانگی دوازدەی  ساڵی ڕابوردو ۱٠ کەس شەهیدکران.
دەیان پۆستی سەربار و بێ کەڵکیان داتاشی و لەبری تەرشیقی حکومەت هێندەی تر هەڵیان ئاوساند و باریان گرانکرد.
 زۆر بێباکانە دەڵێت نەوت تەسلیم ناکەین.
ئەمانەو دەیانی تریش...
لە تازاترین بڕیاریشیاندا،موچەیان لە مافێکی یاسایی موچەخۆر و فەرمانبەرەوە گۆڕیوە بۆ خێر و سەدەقە و بەپێی داهاتی بەردەست و خۆشیان سەرپشکن چەند دەبڕن،کەبەپێی زانیاری سەرو ۳٠./ سەدا سییە.
هەر بۆیە بەڕاستی دەسەڵاتێکی بنەماڵەیی چەتەیی بێ ئەخلاقی سیاسی،لە هەرێمدایە.
کابینەیەکی فاشیل و پاسەوانی بەرژەوەندی بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان ئیدارەی دەدات.
وەزارەتێکی دارایی بێ پلان،کە لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی موچەی لە ماف و شایستەی موچەخۆر و فەرمانبەرەوە کردوە،بەهاوکاری و خێر و سەدەقە.
تۆش  بڕۆ،لە بەردەم بارەگا حیزبییەکاندا،هەر فۆرمی ئەندامێتی پڕ کەرەوە.
هەمو شتێک وتراوە،تەنیا چارەسەر گۆڕینی حوکمی بنەماڵەییە بە حوکمی دامەزراوە،کەلە خزمەتی  خاك و خەڵکدابێت.
دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×