پەیامەکانی پشت گەورە کردنی رۆڵی سلێمانی و لێدانی بارزانی؟

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2021-01-24     781

کورتە فلیمەکەی ئەم دوواییە ی ئێرانیەکان، لەسەر
ڕۆڵی سلێمانی لەپارێزگاری کردن لەھەرێم بەرامبەر داعش وسوکایەتی بەبارزانی لەم کاتەدا، ھەڵگری زیاد لە ئاماژەو پەیامێکە، لەوانەش:
١- بوون ومانەوەی ئێوە بەھەڵوێست وبڕیاری ئێمەوە بەندە، چونکە ناتوانن لەسەرپێی خۆتان بووەستن و بەرگری لەخۆتان بکەن
٢- ھەرکاتێك بمانەوێت دەتوانین ھەڕەشەتان لەسەر دروست بکەین وناچاری پەناھێنانتان بۆئێمە بکەین، لەبەرئەوە بیرکردنەوەتان لەدەرچون لەچوار چێوەی ستراتیژی ئێرانی بێ سودە؟
٣- ئێمە دۆستی راستەقینەتانین ولەکاتی پێویستدا فریاتان کەوتوین نەك تورکیاو ئەمەریکا، بۆیە لەسەرە پێچەکاندا بزانن روودەکەنە کوێ و چاوەڕوانیتان لەکێیەو بەرژەوەندی کێ دەپارێزن.
٤- ھاوکاری کردنی تورکیا لەدەرەوەی دیدو بەرژەوەندی ئێرانی وتێگەیشتنی ئەو بۆ پەکەکەو سیاسەتی عێراقی باجی ھەیە.
٤- باس لەدۆستایەتی بایدن وبارزانی دادتان نادات، ئەوە ئێمەین چارەنوسی بارزانی دیاری دەکەین نەك بایدن.
٥- ڕەچاوکردنی دیدو بەرژەوەندی ئێران لەھەڵبژاردنەکانی داھاتوی عێراق وگرێدراو بە مشت ومرەکانی سەر بودجە.
٦- توندکردنی جەنگی دەرونی ئێرانیەکان کەشارەزاییەکی زۆریان تێیداھەیە بەرامبەر ھەرێم بۆ دوو مەبەست:
ا- زیاتر بێمتمانە بوونی گەلی ھەرێمەکە بەخۆی وقوڵکردنەوەی ئەوبێ ھودەییە ی قەیرانەکان بەرامبەر ئێستاو ئایندەی خۆی بۆی دروست کردووە.
ب- قوڵکردنەوەی ململانێ حیزبی و دابەشبوونە نێو خۆییەکان.
لەڕاستیشدا دوای خوا و پێشمەرگەئەوەی ھەرێمی لەوێرانی وبەموسڵبوونی شارەکانی پاراست، ھێزی ئاسمانی ئەمەریکاو قەناعەتپێکردنی خۆرئاوا بوو بە دەستێوەردان. دەنا لەبەردەم شۆکی سەرەتادا بەرگریکردن لەشارەکان ئاسان نەبوو. ئەم فلیمەو بەچاودادانەوەی دەیانجاری ئێرانیەکانیش بۆ یارمەتیدانەکەیان ، بۆئاستی زەلیل کردن، پێمان دەڵێت، ھەموو پێویستیەكمان بەوڵاتانی دراوسێ وچاوبەرەو ژێر بونیان ویەکتر سوكکردنمان لەناوەوە، باجی قورسی بەدواوەیە.
ئەوەی ئێمەشی بێ ھەیبەت کردووە، دۆخی دابەشبوون وناکۆکی نێو خۆیی وگەندەڵی و ناعەدالەتی و لەسەرپێی خۆ نەوەستانی ئابوری و نەبوونی ستراتیژی نیشتمانیی ھاوبەشە.
فهل انتم منتهون

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×