کورتە فلیمی ئێرانی لە نێوان هاوکاری و دژایەتیدا: کێ هەولێری پاراست؟

جەواد سەعید
  2021-01-29     597
ئەو ئێوارەیەی کە (گوێڕ) گیرا، لەگەڵ چەند برارەرێک لە ڕیستۆرانتی کۆستەریکا دانیشتبوین، لەناکاو خەڵک بە پەلە ئەوناوەی چۆڵکرد و تەواوی هەولێر شێوا، گوێڕ نیو کاتژمێر لە هەولێرەوە دوورە بۆیە مەترسی لەسەر هەولێر دروست بوو.
بۆ ئەوەی بزانم دۆخەکە چۆنە، لە هاوڕێکانم جیابومەوەو چومە ماڵی کاک کۆسرەت، کە گەیشتمە ئەوێ کاک کۆسرەت باسی نەخشەو پلانی بەرگریکردنی لە هەولێر دەکرد، بەپێی پلانەکە، چی هێزی پارتی و یەکێتی هەیە ببرێنە دەرەوی هەولێرو پشتێنەیەکی بەرگری دروستبکرێ و بەهەر نرخێک بێت هەوڵێر بپارێزرێت.
ئەوانەی لەوێ بوون کاک لاهور، کاک باڤل، کاک دەرباز و کاک نەوزاد هادی بوون، کاک لاهور لە سوچێکەوە بە تەلەفۆن قسەی بە ئینگلیزی دەکرد، کاک باڤڵیش بە هەمان شێوە، کاک نەوزادیش بەدەم پیاسەکردنەوە بە سێ تەلەفۆن جەرسی بۆ دەهات، ناوەناوەش دەیگوت کەمێکیتر تورکیا لە داعش دەدا. لەهەمانکاتدا مەکتەبی سیاسی پارتیش لە کۆبونەوەدابون، بەشێک لە زانیاریەکانی کاک نەوازد لە ئەنجامی هەوڵ و کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی بوون. بەشێکیش لەوانەی لەوێ بوون لەسەر خەت بوون لەگەڵ هێزی پێشمەرگەو خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری گوێڕ تا بزانن داعش گەیشتۆتە کوێ.
دەورووبەری کاتژمێر ١٠و نیوی شەو تەلەفۆنیان کرد و وتیان دەنگی فڕۆکە دێت لەسەر ئاسمانی گوێڕ، دوای دە دەقە تەلەفۆنێکیتر کراوەو وتی قەسفی فڕۆکە دەستی پێکرد، لە هەمانکاتیشدا کاک نەوزاد تەلەفۆنێکیتری بۆ هات و نیو دەقەی نەخایاند، وتی ئەوە فڕۆکە لێیدا، وتیان تورکیا لێیدا؟ وتی نەخێر ئەمریکا لێیدا.
ڕۆژی دواتر باراک ئۆباما لە پرێس کۆنفراسێکدا باسی هۆکای لێدانی داعشی کرد لە گوێڕ.
تورکیای دۆستی پارتی و ئێرانی دۆستی یەکێتی حەزیان دەکرد ئەو شەوە هەولێر بکەوێتە بن دەستی داعش.
ئەوەی هەولێری پاراست ئەمریکاو هێزی پێشمەرگەی کورستان بوو نەک قاسمی سلێمانی.
ئەم فلیمەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر دەوری قاسمی سلێمانی جگە لە سوکایەتی و دژایەتیکردن بە کوردو هێزی پێشمەرگە چیتری تێدانییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×