ڕووداوەکەی کەربەلا ساڵی 1802

فەرەیدون حەمەڕەشید
  2021-01-29     961
لەمانگی شوباتی  ١٨٠٢  شاری بەغدا  ڕووبەڕووی دەردی تاعون بوویەوە والی شارودارودەستەکەی ناچاربوون شاری بەغدا  بەرەوەئاراستەی خالس بەجێبهێڵن،والی ئاگادارکرابووەکەهێزێکی وەهابییەکان بەرەوە‌عێراق دێن. والی بۆئەوئەرکە کەهیەعلی پاشای ئاگادارکردوەبۆسەرپەرشتی بەرگرتن بەهێرشەکان. کەهیەعلی پاشالەدڵەوە بەوئەرکەدڵخۆش وڕەزامەندنەبوو ئەوەیش چووەدەرەوەی بەغداوبەبیانووی ئەوەی چاوڕێ هێزی خێڵەکان دەکات.

ڕۆژە ٢٢ نیسانی ساڵی ١٨٠٢ جەژنێکی گەورەی شیعەکان بوو بەناوی جەژنی غەدیر شیعەکان ھەموو سەرقاڵی ڕێ و ڕەسمەکانی خۆیان بوون.وەھابییەکان لەناکاو بەشمشێرەوە ڕژانەناوشاری کەربەلا ،دەڵێن بەبێ گوێدان به‌)پیر،ژن،منداڵ) ھەرکەسێکییان بەردەست بکەوتایە سەریان دەبڕی.
مێژوونوسان لەسەرژمارەی کوژراوەکان تەبانین ھەندێکیان بەھەشت ھەزار کوژراو و ھەندێکیان بەکەمتر ئەژماریان کردووە دەڵێن تەنھا لەسەرگۆڕی حسین پەنجاکەس و لەناو مەزارەکەش پێنج سەدکەسیان کوشتووە,ھەرچیان لەشتومەکی ناوماڵ ودوكانەكان ومەزارەکە و ھەتا ئەوخشڵ و سەنگەگرانبەھانەی لەمەزاری ئیمام حسین عەمبارکرابوون لەگەڵ خۆیان بردویانە.ویستووشیانە ئاڵتونی دیوارەکانی مەزارەکەھەڵبکەنن بەڵام بۆیان نەکراوە ؛؛.

مێژوونوسان دەگێڕنەوە وەھابییەکان بەھۆی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانەوە خۆشحاڵبوون بەھاواروقیژەی بەرز دەیانگووت ئێمەلەسەرحەقین بۆیە سەرکەوتووی جەنگین ؛؛.

گەڕیدەی ھیندی (میرزاتالیب خان) کەدوای ڕووداوەکە سەردانی کەربەلای کردووە دەگێڕێتەوە کەخەڵک فەرمانداری کەربەلایان تاوانبارکردووه‌به‌وه‌ی ده‌ستی لەگەڵ وەھابییەکان تێکەڵکردوە و بەرگری لەشارەکە نەکردووه‌.

پەلاماردانی نەجەف
کاتێک وەھابییەکان کەربەلایان بەجێھێشت ڕوویان کردەنەجەف بەڵام لەنەجەف سەرکەوتوونەبوون چون خەڵکی نەجەف خۆیانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەوبەرگری ئامادەکردبوو. دوای ئەوەی وەھابییەکان لەدەوروبەری نەجەف کشانەوە خەڵکی نەجەف بەپەلەکەلوپەل و گەنجینەبەھادارەکەی مەرقەدەکەی نەجەفیان گواسستۆتەوە بۆ کازمییەی بەغدا لەترسی ئەوەی نەوەک جارێکی دیکە بێنەوەو دەستبگرن بەسەریدا.
گەرچی دوای پێبج ساڵ دووبارەنەجەفیان داگیرکرد بەڵام بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە و گەنجینەھیچی تیانەبوو.

ئێران و ڕووداوەکە
کاتێ ھەواڵی ڕووداوەکەی کەربەلا بەشا فەتح عەلی قاجارگەیشت زۆر پێی نیگەران دەبێت، ماتەمینی سەرتاسەری لەئێران ڕادەگەیەنێت، خۆی و دارودەستەکەی جلی ڕەشییان پۆشی و لەسەرانسەری وڵات ڕێوڕەسمی ماتەمینی بەڕێوەچوو
شاعەلی قاجەر نامەی ناڕەزایەتی تووندی بۆحکومەتی بەغداناردووەوئاسەواری ڕووداوەکەی خستەئەستۆی
کاربەدەستدانی عێراق و بەکەمتەرخەم تاوانباریکردن.
ئێران بەڕاشکاوی ڕونکردنەوەی دا کەسوورەلەسەرپێکھێنانی سوپایەکی گەورەبۆتۆڵەسەندنەوە و داگیرکردنی بەغدا،بەڵام لەوساڵەدا لەپڕ ڕوسیای قەیسەر پەلاماری باکوری ئێرانی دا و تۆڵەسەندنەوەکەی لەبیرئێرانیەکان بردەوەو په‌لاماروجەنگ نەکرا.

ئەمە ئەوململانێ نەبڕاوەیەکاتائەمڕۆش خەڵکی عێراق لەبەرداشی ئەم یەکترقبوڵنەکردن و تۆخکردنەوەتائێفیەدا له‌ناوڕاست وباشوری عێراق قوربانی گیان وماڵی بۆدەدەن. ژیانی ڕۆژانەوئاسایی لەپاشەکشەدایە.

کورد وەک نەتەوە دوورلەھەردەمارگیرییەک له‌م ململانێ مێژوویی وخوێناوییەدابەھۆکاری ھەڵکەوتەی پێگەی جوگرافیای وکەوتنە نێوان ھەردوو بلۆکی (شیعی و سونیی)وە لەململانێکانی ئەم بەرداشە ھەمیشەلەبریشکی شەڕه‌که‌بەدوورنییە.ئەگەرچی پێکدان و یەکترقبوڵنەکردنی ئەم دووئاراستەیەچەندین جارتائەوپەڕی توندوتیژی و یەکترسڕینەوەدەڕوات،به‌ڵام ھزروبزوێنەری ھەردووململانێکە( شیعی وسوننی)لەبەرمبەرماف ودەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان ھەمیشە به‌یەکدەست ویەک نەفەس ته‌نگه‌تاون تائه‌وئاسته‌ی له‌به‌رامبه‌ری داوای مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان زۆرجار ململانێکانی خۆیان بۆکاتێکی کورت لەبیردەچێته‌وە.
 هێزەسیاسییەکانی کوردھەردەبێت له‌کۆتاییدا به‌وڕاستییه‌بگات که‌ماڵی پەرشوبڵاوی خۆی ڕێکبخاوگەشەی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌و ئازادی بکاتە پەیڕەوی سیاسەتی خۆی بەئاراستەی دوورکەتنەوەلەوابەستیی وەرچەرخاندن بکات ،گەندەڵی وئیدارەی شکست خواردووی خۆی دەرک بکات،چیتر له‌وه‌زیاتر کورد نه‌کاتە مه‌حکومی عه‌جه‌م و سوخره‌کێشی ئالی عوسمان


سەرچاوەکان
کۆمەڵناسی ناسراوی عێراقی علی وەردی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×