ماڵی مام جەلال واز لەماڵی بارزانی ناهێنن ئاگاداربە!

مەحمود یاسین كوردی
  2021-02-02     1718
ماڵی مام جەلال چارەنووسیان بە ماڵی بارزانییەوە بەستراوە بە ئاسانی دەستبەرداری یەکتر نابن، ئەگەر بە بیرتان بێ لە کاتی راگەیاندنی ناوەندی بڕیار ماڵی مام جەلال بوونە کەمینە، بەڵام پارتی و ئێران هاتنە سەر خەت هاوکێشەکەیان لە بەرژەندی ئەوان گۆڕا بوونە زۆرینە! 

راستە لە ئیعلام و لە سەر ئاستی سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی قسەو توانج و هێرش دەکەنە سەر یەکتر، بەڵام لە رووی ستراتیژی یەک و بەرژەوەندی زەبەلاحی ئابووریان بە یەکەوە هەیە.

لە رادەستکردنی داهات نەوت و داهاتی سنوورییەکان ماڵی مام جەلال مانگانە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری کاشی سنوورییەکان لە دەست دەچێ جگە لەو داهاتەی نەوت کە پارتی دەیفرۆشی بە ٣ رەقەم حساب دەیداتە یەکێتی، یەعنی ئێستا یەکیتی لە بەر چاوی کاڵی فەرمانبەران هیچ ناکات داهات رادەستی بەغدا دەکات و بودجەو مووچەی فەرمانبەران وەردەگرێ!؟

ماڵی مام جەلال تازە گەرم دەبن و رێگای بازرگانی (تورکیا-ئێران- سلێمانی)ین دۆزیوەتەوە وا خەریکن دەروازەی دیکە لەگەڵ ئێران دەکەنەوە تا ریزی لۆرییەکانی تورکیا کە بە ناو خاکی ئيران دێتە سلێمانی تاخیر نەبن.

دەبێ تۆی هاوڵاتی ئاگاداربی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەو دوو بنەماڵەیە دەستبەرداری یەکتر نەبوون ئێستا پێت وایە لەبەر بەرژەوەندی خەڵک ماڵ جیا دەکەنەوە!  خۆیان دەخنە سەر بەغدا هەموو شت رادەست دەکەن تا خەڵک مووچە وەربگرێ ئەوانیش دواتر موفلیس بن و رۆژانە بە کازمی و عامری و مالیکی بڵێن پارە بۆ یەکێتی خەرج بکەن و چونکە یەکێتی هیچی نەماوە!

خاڵێکی دیکە برازا چۆن وەها بە ئاسنی دەستبەرداری مامی خۆی دەبێت؟!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×