شانازیکردن بەکوشتنی منداڵ‌و بێ رەوشتییەوە

پێشڕەو حەمید
  2021-02-09     1098
بێ ڕەوشتی خەڵکانێک گەیشتوەتە یٔاستێک کە لەسەر شاشەکانەوە بەشانازی کردنەوە باسی دەکات و  خەڵکیش ھان یٔەدەن یٔەگەر بۆ جارێکیش بوبێت یٔەوە تاقی بکاتەوە ،  بێ ڕەوشتی جاران تەنھا پێناسەیەکی ھەبوو ، بەڵام یٔێستا لە دەیان فۆرمی جیاوزدا خۆی بەرجەستەدەکات و پێی دەڵێن یٔازادی تاکە کەسی و  زۆرێکیش وەھای دەبینن کە یٔازادی سنور بەند ناکرێت و  بەچەند پێناسەیەکی باو و چەند قسەیەکی  بێماناوە شەرعییەتی پێیٔەدرێت ، یٔێستا وای لێھاتوە کە کەس جوریٔەتی یٔەوەی نیە قسەی لەسەر لادانە یٔەخلاقییەکان بکات تا بۆ یٔەوەی لە ژوری زیندانی دەسەڵاتدا برسی و تینوو  کەرامەت شکێنراو نەبێت ، چونکە دەسەڵات ھەمووشتێکی پێیٔاساییە تەنھا قسەکردن لەسەر خۆی و کارەکانی نەبێت  !

 کۆمەڵگای کوردستانی یٔێستایە یەکێکە  لە خراپترین کۆمەڵگاکانی بەشەرییەت و بەشێوەیەک شیرازەی تێکچوە کە  دڵنیام پاش چەند ساڵێکی  تر دەبێت ھەموو خۆزگە بۆ حالی یٔێستای کۆمەڵگا بخوازینن .. سەدان نمونە ھەن کە بتوانین قسەی لەسەربکەین و یٔەو داشۆرانە بەردەوامییەی کۆماڵگا بەحەڵکی  بناسێنین و باسیان بکەین  ، بەڵام ڕەنگە نمونەیەکی زیندوی وەک یٔەوی یٔەو " خانمە سەماکارە گورانیی بێژە مناڵ کوژە " بەس بێت ، ھەر وەک یٔەوەی دروستە بڵێین مشتێک لەخەوارێک نمونەیەکی  باشە بۆ باشی و خراپی خەرمانێک ..

کەناڵەکەنی ڕاگەیاندن لە ماوەی دەساڵی ڕابردوودا  تا یٔێستا ڕۆڵێکی خراپیان بینیوە و ھوکارێکی کاریگەری یٔەو فەسادی و بەد ڕەوشتییەن کە وەختە بۆ ھەمیشە قیەمی گشتی و ڕەوشتی تاک و خێزان وێران دەکات .. کەناڵی "  یٔێن یٔارتی "  خانمێکی دووان کە بەوپەڕی لوتبەرزانەوە قسەی لەسەر کوشتنی مناڵ و  ژێرپێحستنی پارەوە دەکرد و ھێشتاش داواکاری گشتی یان ھیچ ڕێکخراوێکی مناڵ دۆست و ژیان دۆست و خانمان بەدێڕێک  چیە شەرمەزاریان پێنەبەخشی ..

 پارێزەرەی ڕاوێژکار کاک  ( شاسواری شێخ عەتا بەرزنجی ) لەسەر تاوانی کوشتنی مناڵی ناوسک ( لەباربردن ) یٔەوخاتونە بەماددەی ٤١٧ لە بڕگەی یەکی یاسای سزادان تۆماتباردەکات و یٔەو پزیشکەیشی کە لەکاتی وەرگرتنی بڕوانامەکەیدا سوێندی خوارد ژیانی مرۆڤ بپارێزێت و ڕێزلەجەستەیان بگرێت ، دەرکەوت کە درۆی کرد و  مناڵی سکی یٔەو خاتونەی کوشت و ناوی لێنا لە باربردن  ، یٔەویش بەھەمان ماددەی ٤١٧ لە بڕگەی سێھەم دەبێت سزابدرێت کە لەسزاکەی لە سزای خاتونەرە قورسترە ..
 یٔێمە ھەموو یٔەو تاوان و بەدڕەوشتی و بەھەدردانی پارە و چیرۆکی یٔەو ھەموو شەوە سورانە لە کەناڵەکانەوە دەبیستین ، ھەربۆیە دەبێت داواکاری گشتی تەواوی یٔەو کەناڵانە ڕاپێچی  دادگا بکات کە شیرازە پەرتەوازەکەی کۆمەڵگا وێرانتر دەکەن و شەو ڕۆژ ڕیکلام بۆ بەدڕەوشتییەکانی خەڵکە بێ ڕەوشتەکان دەکەن ،  ھەموو یٔەو کەناڵانە بە  ماددەی ٩ لە یاسای کاری ڕۆژنامەوانی تاوانبارن و دەبێت سزابدرێن ..

یٔەوەکاری جدی داواکاری گشتییە کە پێی ھەستێت ، بەڵام یٔایا  داواکاری گشتی ھێشتا کار بەو پەندە دەکات کە دەڵێت دەستت لەسەر کڵاوەکەت توند دابنێ تا  با نەیبات  یان دەستەکانی لادەبات و دەبێتە ڕەشەبایەک و  نانیشێتەوە تا  سنورێک بۆ بەد ڕەوشتی یٔەو کەسانەو   فەوزای میدیای یٔاراستەکراو  دانەنێت ..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×