ڕەغەد سەدام حسێن و دەرکەوتنی لە گۆڕەپانی سیاسیدا ...

د. سیروان حەسەن
  2021-02-21     615
  لەم بارودۆخەی سەخت و یٔاڵۆزە سیاسی و داراییەی یٔێستای عێراق و کێشەی ولاتە یٔیقلیمیەکان و قەیرانە کەڵەبووەکانی سەر حکومەت و دەست تێوەردانی دەرەکی فشارێکی زۆر گەورەیان دروست کردوە کە رەنگە ببێتە ھۆی ھەرەس ھێنان و داروخانی حکومەت لە ھەر یٔان و ساتێکدا، بەو ھەموو ھاوکێشە یٔاڵۆزانەوە عێراق ڕوو لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێش وەختە دەکات کە بڕیاڕە لە سەرەتای یٔۆکتۆبەری ٢٠٢١ یٔەنجام بدرێت، لە یٔێستادا وا دەردەکەوێت کاراکتەرێکی نوێ دێتە گۆڕەپانی سیاسیەوە. لە ١٥-٢-٢٠٢١ وە لە ڕێگەی ھەردوو کەناڵی یٔاسمانی دیار و ناسراوی راگەیاندنەوە کەنالی العربیە و العربیە حدپ چاوپێکەوتنێک لە گەڵ  ڕەغەد کچە گەورەی سەدام حسین یٔەنجام درا کە لە شەش بەش پێک ھاتبوو وە زیاتر لە ١٥٠ خولەک بوو وە لە ماوەی شەش شەودا بە جیا پەخش کرا . بێ گومان یٔەم جۆرە چاوپێکەوتنانە لە بەر ھەستیاری دۆخەکە و دروست نەبوونی کێشە سیاسی لە ناوچەکەدا بە شێوەی ھەڕەمەکی نەکراوە دیارە کە رەزامەندی پێش وەختی بۆ وەرگیراوە لە بالاترین دەسەلاتی سیاسی ولاتی سعودیە کە خاوەندارێتی ھەر دوو کەناڵەکەیە و یٔەردەن کە ڕەغەد تێیدا نیشتەجێیە و ولاتی یٔیمارات کە چاوپێکەتنەکەی تێدا یٔەنجام دراوە ھەروەھا یٔەمریکا کە چاودێری سەرەکی ناوچەکەیە، یٔەگەر کەمێک بە وردی تێبینی کات و پرۆسەی چاوپێکەوتنەکە بکرێت ھەست دەکرێت کە یٔەو چاوپێکەوتنە بە شێوەیەکی یٔاسایی نەکراوە لە رووی یٔامادەکاری و جل و بەرگ و شێوەی دانیشتن و ماکیاج و رەواڵەت و خۆدەرخستن زۆر بە وردی کاری لە سەر کراوە و جۆری پرسیار و چۆنیەتی وەلام دانەوەی پرسیارەکان یٔامادەباشی بۆکراوە بە جۆرێک کە ھەیبەتێک و شکۆمەندیەکی تایبەتیان بە کەسایەتی رەغەد بەخشیوە و زۆربەی پرسیارەکان دیاری کراو بوون وە زۆربەی وەلامەکان وەکو پەیامێکی ڕوون و یٔاشکرا  وابوو بۆ خۆ یٔامادەکردن و گەرانەوەی بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق ، یٔەم چاوپێکەوتنە کاتەکەی زۆر گونجاوە بۆ یٔەو مەبەستە کە پێش نزیکەی ھەشت مانگ دەکات لە ھەڵبژاردنەکان بە ناردنی یٔاماژەیەک بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو گەمەی سیاسی وە یٔەم پرۆسەیە بە یٔاگاداری و رەزامەندی و پشتیوانی ولاتە یٔیقلیمیەکان (سعودیە و یٔیمارات و یٔەردەن وە ھەروەھا یٔەمریکا) جێ بەجێ دەکرێت یٔەویش بۆ دارشتنی نەخشەیەکی نوێ بۆ یٔایندەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پاراستنی ھاوسەنگی لە نێوان پێکھاتەکاندا وە لە لایەکی ترەوە کاتەکەی زۆر گونجاوە بە ھۆی شکسھێنانی حکومەت و سەرکردە سیاسەکان و دەست تێوەردانی دەرەکی بە تایبەتی یٔێران و تورکیا کە رێژەیەکی زۆری خەڵکی لە ھەموو پێکھاتەکان توڕە و بێزار کردووە یٔەمەش ھەست و سۆزی جەماوەر بۆ لای دژ و نەیارەکانی سەرکردەو حزب و لایەنە سیاسیەکانی پرۆسەی سیاسی رادەکێشێت وە رەنگە لە ھەلبژادنەکانی داھاتوودا گۆڕانکاری دروست بکرێت وە کاراکتەر و ھێزی سیاسی نوێ بێتە پێشەوە بۆ یٔامادەکردن و یٔاراستەکردنی عێراق بۆ قۆناغێکی نوێ کە تێیدا بتوانێت ھاوسەنگی ھێز بپارێزێت لە ناوچەکە نەک تەنھا ببێتە گۆڕەپانی ململانی سیاسی ھێزە یٔیقلیمیەکان. یٔەگەر رەغەد سەدام حسێن لەم بارودۆخەدا بگەڕێتەوە ناو عێراق و بەشداری پرۆسەی سیاسی بکات لە رێگەی بەشداربوونی حزبی بەعس لە ھەڵبژاردنەکان بە پشتیوانی چەند ولاتێکی عەرەبی و یٔەمریکا یٔەوا بێ گومان چانس ھاوەڵی دەبێت و رەنگە یٔەگەری سەرکەوتن مسۆگەر بکات بە تایبەتی بەشێکی زۆری پێکھاتەی عەرەبی سنی و شیعە بە تەواوی بێزارن لەو ھەموو قەیران و دزی و بە ھەدەردان و نادادپەروەریەی لە یٔارادایە، لێرەدا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە بەلام لە کات و شوێنی جیاوازدا وەکو یٔەوەی کە لە پاکستان روویدا کاتێک زولفەقار علی بۆتۆ لە ساڵی ١٩٧١-١٩٧٧ سەرۆکی ولات و سەرۆک وەزیرانی پاکستان بوو لە ساڵی ١٩٧٧ بە کودەتایەکی سەربازی کە لە لایەن جەنراڵ چیا‌و الحق یٔەنجام درا لە حوکم دوور خرایەوە و لە ساڵی ١٩٧٩ لە سێدارە درا و خێزانەکەی نەفی کرا بۆ دەرەوەی وڵات ، کچە گەورەی علی بۆتۆی لە سێدارەدراو بە ناوی بێ نەزیر علی بۆتۆ لە ساڵی ١٩٨٦ گەرایەوە بۆ پاکستان بۆ سەرکردایەتی کردنی یٔۆپۆزسێۆن وە دوای مردنی چیا‌و الحق لە روداوی کەوتنە خوارەوەی فرۆکە لە ساڵی ١٩٨٨ بێ نەزیر بۆتۆ توانی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکان بە دەست بێنێت و ببێتە سەرۆک وەزیرانی پاکستان وە ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٣ و ١٩٩٦ پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتەوە بەلام بە ھۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی داراییەوە لە پۆستەکەی دورخرایەوە و دواتر لە سەر ھەمان ھۆکار پێنج ساڵ حوکمی زیندانی بۆ دەرچوو یٔەویش رووی کردە لەندەن لەوێ بە توندی دفاعی لە کەیسەکەی خۆی کرد توانی دووبارە لەو کەیسە سەرکەوتن بە دەست بێنێت و گەرایەوە بۆ پاکستان لە ھەلمەتەکانی ھەلبژاردندا لە سالی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ٥٤ سالیدا بە تەقینەوەی بۆمب تیرۆرکرا .
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×