کاریگەری خراپی پەروەردەکردن

دكتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
  2021-02-26     1589
دیاردەی بەدڕەوشتی لە کۆمەڵگا ئیستا لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارە بەپێی ئەو حاڵەتانەی دەیبینم لەپزیشکی دادوەریی، ترسناکیشی دەگەرێتەوە بۆ کاریگەری  ئەو بەدڕەوشتییە لەسەر تاک و کۆمەڵ.مانای چییە بەدڕەوشتی؟ باسی ئەو کێشە گەورانە دەکەم کە دێنە لای ئێمە لەپزیشکی دادوەری.

کۆمەڵێک گەنج لەسەر داب و نەریتی کۆمەڵ لادەدەن و کاری وا دەکەن کە لە یاسای کۆمەڵگا دەچیتە دەرەوە بەلام لەبیر نەکەین زۆربەی گەنجەکانمان لەسەر داب و نەریت دەرۆن و ڕەوشتیان زۆر بەرزە .لێرە پرسیاریک دێتە ئارا، ئایا هۆکاری ئەوە چییە؟بە ئەکیدی لەخۆیەوە دروست نەبووە هۆکاری هەیە:

-خیێزان و خراپی پەروەردەی خێزان چونکە مندال وەک کاغەزێکی سپییە دایک و باوک لەسەری دەنوسن کەواتە چی دەبێت ئەگەر هەوڵبدەین لەگەل منداڵەکان و فیری هوشیاریان بکەین بەپیی تەمەن و بەشیوەیەکی زانستی سنوردار بۆ ئەوەی تووشی ئەو هەڵانە نەبن کە دەگەنە پزیشکی دادوەری یان فیری یەکسانی جیندەریان بکەین یان فیری راستگۆیی و ڕەوشتی جوانی ترییان بکەین واتا هەوڵبدەین نەوەیەکی تەندروست پیک بینین.

-نەبوونی کەسێک لەخێزان کە ببێتە نمونەی ڕەوشتی بەرز لە خێزان چونکە مندال تەماشای دایک و باوکی دەکات.

-نەبوونی کۆبونەوەی خێزان لەسەر هەمان خوان کە گفتۆ گۆنەکەن و منداڵەکان باسی ڕۆژانەی خۆیان بکەن بۆ دایک و باوکیان.

-نەبونی یاسای سزاو پاداشت بۆ مندال واتە فیریان بکەین کە لە حالەتی کاری باش پاداشت دەکرین و لە کاری خراپ سزا دەدرین.

-بوونی تەکنەلۆجیاو سوشیال میدیا بی سانسۆر.

-نەبوونی پەروەردەیەکی باش لە قوتابخانەکان خۆی بنەما دەبیت پەروەردە پێش زانست بیت.

چارەسەری ئەوانەش بەوە دەبیت:
لەقوتابخانەکان سیستەمێکی پوخت و جوان هەبیت بۆ پەروەردە.
لەگەڵ ئەوەش کۆنترۆلکردنی زنجیرە دراماکان و سوشیال میدیا بەوەی دایک و باوک ئاگاداری مندالەکان بن کە سەیری چی دەکەن و جگە لەوەش چارەسەری ئەو خاڵانەی سەروە. ئەوەی باسم کرد لەهەموو خیزانیک نییە بە ئەکیدی خیزانی زۆر رۆشەنبیریش هەن کە دەزانن چۆن مندال پەروەردە بکەن..

بەپێی ئەو ١١ ساڵ کارکردنەم لەناو کێشەی خەڵک وەک پزیشکێک ئەوانە فێربووم وەک ئەرکی سەر شانمی دەبینم کۆمەڵگا هۆشیار بکەمەوە لەمەترسییەکانی کەلەسەر مندالەکانمان دروست دەبیت.

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لەکۆلێژی پزیشکی
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×