مێژووی ڕەشتان بەوەشاندنی دەبەی ئاوو پەلاماردانمان ناسڕێتەوە!!

شیرین ئه‌مین
  2021-03-17     557

وتنی ڕاستیکان وەک خۆی لەسەر سڕینەوەی كۆی قسەکانم لە پرۆتۆکۆل و پەخشی پەرلەمان و بێبەشکردنم لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان لەسەر وتنی ئازادکردن و ناوھێنانی ئەو فڕۆکەوانەی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە لەسەر دەستی تاڵەبانی، لەجەلسەی ‎ ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کەتایبەت بوو بە تێپەڕبونی سێ دەیە بەسەر کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە
سەرەتا درودم نارد بۆ ڕوحی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە.


لە دەستپێکدا ‎وتم کەس نیشتمان پەروەری بەمن نەفرۆشێتەوە ئێمە لەھەمووان زیاتر قوربانی دەرین, ڕوونە ‎بۆ ئەم پەیامەم وت: چونک دڵنیام کەمن ھەق دەڵێم لای ئەوان تاڵە و قسەکانم ڕەش دەکەنەوە, دواتر ‎لە تراژیدیای ژیانی خۆمەوە دەستمپێکرد کە لەتەمەنی شەش مانگییەوە لەسەردەستی ئەنفال چییەکان و جاش و مستەشارەکان ئەنفالکراوم کەس و کارە پلەیەکەکانم زیندە بەچاڵکراوە،بەڵام ئەمڕۆ جاش و مستەشارەکان لەڕیزی پێشەوەی حیزب و دەسەڵات و حکومەتەوەن لەژێر ناوی تردا ئەنفالماندەکەنەوە '' کاوەکان '' لە پێناوی ڕاستی و ھەقبێژیدا تیرۆردەکەن..!!
لەدر‎ێژەی قسەکانمدا ‎فەرموون ئەمڕۆ وەڵامتان بۆ ھەڵەبجە ھەبێت ‎کێ پاڵەوانی جەنگ فڕۆکەوانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی ئازادکرد, پاشان ‎چەند وێنەیەکی تاوانبار '' تارق ڕەمەزانم ''لەبە‎ردەست بوو یەکێک لەو وێنانە کە لەڕۆژنامەیەکدا ھاتوە وێنەی ئەو ڕۆژنامەیەم ھەڵبڕی و وتم لەم ڕۆژانەمەیەدا ھاتوە تاوانبار تارق ڕەمەزان دەڵێت من لە زیندان ڕام نەکردوە بەفەرمانی تاڵەبانی ئازادکراوم دیارە ‎بەوتنی ئەم ڕاستتییە فراکسیوێنی یەکێتی بەژن و پیاوەوە ھێرشیان کردەسەرم بەدەبە ئاوو پەلاماردان، پێ‎شێلکارییەکانی سەرۆکی پەرلەمان بەرامبەر بەمن
سەرۆکی ‎پەرلەمان پاش ئەو پەلامارو ھێرشە ناڕەوا لەلایەن فراکسوێنی یەکیتییەوە کرایەسەرم یەکەم قسەی ئەوە بوو وتی سەرجەم قسەکانی شیرین‎ئەمین لە پرۆتۆکۆل دەسڕدرێتەوە‎ منیش وتم بۆسەرکی پەرلەمان سەرجەم قسەکانم دەسڕیتەوە لەبەرئەوە من ئەمڕۆ کیمیابارانی ھەڵەبجەم کردوە.؟؟؟؟
سەر‎باری سڕینەوەی قسەکانم لەپرۆتۆکۆل کەچی لەسایتی فەرمی پەرلەمان لە پەخشیش ئەو قسانەی سەرەوە سڕدراوەتەوە..!!!
پێشێلکاریەكی تری سەرۆکی پەرلەمان لەبری ئەوەی بەپێی ماددەی 57 بڕگەی چوارەم فراکسیۆنی حزبەکەی خۆی سزابدات کەچی بێ ئەوەی بڕگەی یەکەم و دووەم سێیەم جێبەجێبکات بەبڕگەی چوارەم ڕێگری لەمن کرد بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمان بکەم بەفەرمانی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن سکویریتی پەرلەماوەنەوە ڕێگیریان کرد داخلی ھۆڵی پەرلەمان بم
سەرۆکی ‎پەرلەمان بەنەفەسێیکی تەواو تەنگ و حزبییەوە ئەمڕۆ مامڵەی بەرانبەر منی پەرلەمانتارکرد ئەمەش ڕوونە کە سەرۆک نەیتوانی وەک سەرۆکی دامەزراوەیەکی یاسادادان ڕۆڵ ببینێت بەڵکو بۆ دڵڕازی کردنی باڵەکانی فراکسوێنی حزبەکەی لەناو فراکسوێنەكەی ئەو کاردانەوانەی بەرامبەرم ھەبوو بۆ‎ وەبیر ھێنانەوەی سەرۆکی پەرلەمان چەندین ‎جار لەنێو ھۆڵی پەرلەمان لەلایەن فراکسیوێنە جیاوازەکانەوە پشێویو دەنگەدەنگ و تادەگاتە بەرکەوتن و لێدان دروستبوە بەڵام لەسەر ھیچێک لەوکاردانەوانە ڕێگری لەھیچ پەرلەمانتارێک نەکردوە کەبەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەکات..؟؟
خێرە‎ بۆمن بەوشێوازە حكوم دەکەیت دڵنیام ئەمە ڕوونەو وەئێمە کێین و وەبۆچی بەم سزایانە مامەڵە دەکات..
ئەو‎ە ھەقیەقتی پەرلەمانە بەشێک لەکورسییەکانی پەرلەمان دیاری کراوە بۆ بەڵتەجی و چەقۆكێش و بۆکس وەشێنەکان تاوەکو ئێمەمانان لەھەر كاتێكدا ڕاستییەک بڵێین پەلاماربدرێن و ڕاستی و بەرگریمان لە پرسی گشتی لەپەخش و پرۆتۆکۆلیش بسڕدرێتەوە ‎دواتر لەلایەن بەکرێ گیراوەکانیان پاداشت بکرێن و بڵێن ئەمە كاردانەوەمان بووە چونکە ئەوان بەدەنگی ھەق نەگەشتوون بەکورسی پەرلەمان بەڵکو بەدەنگی ساختەو دەستە بژێری سەرۆکانیان گەشتون بەونانە, بۆیە دڵنیای دەدین ئێمە وەڕس نابین لەگەیاندنی ھەق تائەوکاتەی ھەق دەگاتە مەبەست ئیدی بێباکین لەزوڵم و ستەمی ئێوە بۆخۆتان ئەو وێنە راستیەتان گەیاند چەند لە هێزی ڕاستییەکان دەترسن لەزاری ئێمەوە و چەندکڵۆڵن بەرامبەر ئێمەی ڕەمزی ئازادی و ھەق بێژی..،،
دەرئەنجامی کۆی ئەو پێشلکاریەو شکاندنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمان بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆیان کرد وەلێرشەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی تەواوی ئەوئەندام پەرلەمانانە بکەم کە پشتوانی من بون و ڕێگەیان بە بەڵتەجیەكانی نێو پەرلەمان نەدا دەستیان پێم بگات ‎ھەق دەھێڵینەوە بۆ ئەو خوداییە کەلەسەر ھەقە ئێمەش ڕێگای ھەقمان ھەڵبژاردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×