كامیان كوڕی باشن: سه‌دام حسێن یان جۆرج ده‌بلیو بوش!
لوقمان غه‌فور
2019-01-30   1900
هه‌ر رۆژه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له كتێبی "خاڵه‌كانی بڕیار"-ی جۆرج ده‌بلیو بوش ئه‌خوێنمه‌وه، له‌لاپه‌ڕه 223 باسی لێدانی عیراق ده‌كات، باسی ئه‌و نامانه ده‌كات كه بۆ باوكی ناردووه و ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، باس له‌هه‌یمه‌نه‌ی سه‌دام ده‌كات به‌سه‌ر عیراقێكی شكۆ شكاوی وێرانه‌دا، باس له‌وه ده‌كات بۆ ده‌بوو سه‌دام نه‌مێنێت!.
له‌مكاته‌دا كه من ئه‌و به‌راوردكارییه ده‌كه‌م جۆرج ده‌بلیو بوش ئه‌ژی و به شه‌قامه‌كانی نیویۆرك و واشنگتن-دا پیاسه‌ده‌كات، به‌ڵام سه‌دام حسێن وجودی نه‌ماوه، یه‌كێكیان ئێستاش گوڕ‌و تینی تێدایه‌و رۆژانه كاره‌كانی خۆی به‌رێوه ده‌بات، ئه‌وی تریان كه سه‌دامه له‌ژێر خاكدایهو ماوه ماوه له‌دوای چاككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی چه‌ند كه‌سێك سه‌رله‌نوێ گۆڕه‌كه‌ی ده‌شێوێنن و دهیڕوخێننهوه له‌سه‌ر زێدی خۆی كه تكریت-ی عیراق-ه .
دیمه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م دوو كه‌سه، دیمه‌نی عه‌به‌سیه‌ته كه وای له‌خه‌ڵكی ئهمریكاو عیراق كردووه هیچیان بێ خۆشویستن رانهمێنن و هیچیان بێ لێڕقبوونهوه به‌رامبه‌ریان بێده‌نگ نه‌بن.
له‌و به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌دا جۆرج بوش ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌بوو سه‌دام هه‌ر بڕوخێنن، چونكه بو بو به‌نه‌هامه‌تی بۆ عیراق، هه‌روه‌ها ناشیشارێته‌وه كه ترسێكی لهرادهبهدهریشیان هه‌بووه له‌وه‌ی شكستبهێنن له‌جه‌نگه‌كه، چونكه دیمه‌نی گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لی عیراق نائارام و په‌رێشان بوو له‌ژێر ئابڵوقه‌ی ئابووری، له‌هه‌مانكاتدا لای به‌شێكی زۆری عیراقییه‌كان خۆشه‌ویست بوو.
ئێستا ئه‌گه‌ر له ئه‌مریكییه‌ك بپرسی جۆرج ده‌بلیو بووش كێیه؟ ئه‌و هیچ ناڵێت ئه‌وه‌نده‌ی له‌یاده دوو شه‌ڕی كرد به به‌رۆكی ئه‌مریكادا و كۆمه‌لێك گه‌نجی وڵاته‌كه بوون به سوته‌مه‌نی ئه‌و جه‌نگه، بۆ ئه‌مریكیی ئه‌مه‌نده‌یه بیره‌وه‌ری كه سهرۆكێیكیان هه‌بووه ناوی جۆرج ده‌بلیو بۆش بووه، ئه‌گه‌ر زۆر زۆر سه‌روه‌ری له بیره‌وه‌ری ئه‌مریكیدا مابێته‌وه ته‌نیا روخانی هه‌ردوو رژێمی بنلادن و سه‌دام بوو له‌ژێر ناوی "جه‌نگ دژی تیرۆر" له‌ئه‌فگانستان و عیراق، ئه‌گینا به‌ده‌ر له‌وه له ئێستادا ناوێكی دره‌وشاوه نییه له‌لای ئه‌مریكی. هێشتا باوكی نه‌بووه بهسومبل، چونكه ماوه‌یه‌كی كه‌مه دنیای جێهێشتووه، ئاوڕیك له هاوتاكه‌ی سه‌رده‌می خۆی به‌ره‌وه كه سه‌دام حسێنه، منداڵی سه‌ر بێشكه-ش ئه‌یناسێت، له‌دڕنده‌یی بێوێنه، به‌ڵام له پراكتیكدا به ویقار و ئه‌وپه‌ڕی دیكتاتۆریه‌تی - دادپه‌روه‌ریی.
جۆرج بۆش له‌دوای خۆی مێژوویه‌كی جێهێشتووه تا به‌ره‌و ژوور هه‌ڵكشێت پرشنگدار ده‌بێت، تا به‌ره‌و ژوور بڕوات لهگهرد و ته‌پوتۆز داده‌ماڵرێت و ته‌نیا سه‌روه‌ری ئه‌مێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌دام تا مێژووی ونبوون و له‌ناوچوونی دێرین تر بێت خه‌ڵك ئومێد به رۆژه ناخۆشه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌و ده‌خوازێت؟! ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و دیمه‌نه خراپانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی دوای روخانی سه‌دام حسێن.
پرسیاری من ئه‌م دێڕه‌ی كۆتاییه، جۆرج ده‌بلیو بوش له‌دوای خۆی كتێبێكی جێهێشتووه، به‌ڵام سه‌دام له‌دوای خۆی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نائومێدكراوی جێهێشت كه تاكی عیراقی هه‌میشه ئومێده لاقهكراوهكهی سه‌رده‌می ئه‌وی پێ باشتره. ئه‌بێت جادووی ئه‌و په‌نهانییه چی بێت وا له گه‌نجێكی كورد بكات له‌دوای ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌ساته به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا هێناوه خواست بۆ ئه‌و بخوازێت، تۆ بڵێی سه‌دام هێنده باش بووبێت بۆ گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی و گه‌لی عیراق به‌گشتی تا ئێستا ئومێد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بخوازن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی ئێستا عیراق به‌رێوه‌ده‌به‌ن لهرهفتاردا ئه‌گه‌ر سه‌دام نه‌بن ئه‌وا به‌شێویه‌كی دیكه سه‌دامن، ئه‌گه‌ر به‌جه‌سته عیراقی كوژ نه‌بن ئه‌وا به‌پراكتیك هێنده ئازاری ده‌روونی عیراقییه‌كان ده‌ده‌ن، له‌سه‌دام خراپتر.
نهێنییه گه‌وره‌كه ئه‌مه‌یانه كه لای گه‌نجێكی ئه‌مریكی جۆرج بۆش له‌سه‌ر حوكم بێت یان دۆناڵد تره‌مپ، هیواو خواستی ئه‌و نه‌گۆڕ و وه‌ك یه‌كه، ته‌نیا ناوێك له كۆشكی سپی له بۆش-ه‌وه ئه‌گۆڕێت بۆ تره‌مپ. ژیان به هه‌مان ریتم و شێوه ده‌ڕوات به‌ڕێوه، ئه‌و به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، له‌كۆشكی سپی چی ده‌بێت، نه كێشه‌ی ئه‌وه نه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ژیانی ئه‌و، ئه‌و له‌سه‌رده‌می تره‌مپ-دا برسی ناكرێت تا هاوار بۆ سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بوش بخوازێت، ئه‌و فڕكان فڕكانی كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ نابینێت به شه‌قامه‌كانی نیویۆرك-دا تا ئومێد بۆ سه‌رده‌می بوش-ی كوڕ بخوازێت كه رێگری له‌مه كردووه.
من ده‌لێم بۆ ئه‌وه‌ی تاكی عیراقی شكۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌بێت ده‌ستكاری كاره‌كته‌ره نا دادپهرهوهرهكانی ئێستا بكات نه‌ك ئومێد بۆ سه‌دام بخوازێت، چونكه ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی باشتر بێت نابێت ئومێد بۆ خراپ له‌م خراپترهی ئێستا بخوازێت. كاره‌كته‌ره خراپه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی عێراق تێكشكێنێت، نه‌ك میدالی باشییه‌كی ئاراتیفیشییهك (مزهیهف) بكات به‌به‌رۆكی سه‌دام-دا.