سازانه كاتییه‌كه‌ی ههرێمو به‌غداد: ئه‌و هه‌مو زه‌ماوه‌نده‌ی ناوێ!
شه‌ریف عەلی
2021-04-02   1066
به‌ره‌ی به‌رهه‌م ساڵح- به‌غداد (هاوپه‌یمانی هیوا: به‌رهه‌م سالح، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتو، گۆڕان و په‌رله‌مانتاره تۆراوه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ) زهماوهندیانه گوایه ئه‌وان ڕۆڵی گه‌وره‌یان له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا هه‌بوه. هه‌ریه‌كه‌یان باسی پاڵه‌وانبونی خۆی ده‌كات!
به‌ره‌ی پارتیی-یه‌كێتیی ڕهشبهڵهكیانه گوایه ڕێكه‌وتنێكی كاریگه‌ریان ئه‌نجام داوه!
مرۆڤی سیاسیی كاتێك وشه‌ی (ڕێكه‌وتن) به‌كاردێنێت ده‌بێت له‌وه تێبگات كه دۆكیومێنتێكی یاسایی به‌ده‌ستهێناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی تا زه‌مه‌نێكی ستراتیژی.
به‌ڵام ئه‌مه‌ی له نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد دا ڕوی داوه: سازانێكی كاتییه، تا ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن بێت و ستراتیژی بێت!
ئه‌گه‌رێك كه ده‌گوترێت ئه‌وه‌یه: مانگی ده هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه. كه‌وابو، ئه‌م سازانه ته‌مه‌نی ته‌نیا شه‌ش مانگه.
گریمان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش له مانگی ده دا نه‌كرا. ئایا ئه‌مه‌ی كه كراوه ده‌توانرێ ناوی بنرێ: ڕێكه‌وتن!؟
نه‌خێر، چونكه له ئه‌گه‌رێكی واش دا هه‌ر ته‌مه‌نی تا مانگی دوانزه‌ی ئه‌مساڵه. چونكه بۆ ساڵێكی تر دیسانه‌وه هه‌مان بێنه‌و به‌ره‌ی پرۆژه-یاسای بودجه بۆ چه‌ندین مانگ سه‌رهه‌ڵ ده‌داته‌وه. به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌م سازانه كاتییه ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ حه‌وت مانگه. به‌وه‌ش نابێته مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژیی و ناچێته چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌وه. به‌ڵكو ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی سازانی كاتییه!
-
كه‌وابو، به‌پێی ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م و ئه‌گه‌ری دووه‌م ته‌مه‌نی ئه‌م سازانه كاتییه تا حه‌وت مانگه! ئیتر با ئه‌وه‌ش بوه‌ستێت كه كورد له مێژوودا زۆرجار كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز دا نه‌بوه. به‌ڵكو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنی سازان و ڕێكه‌وتننامه‌كان دا هه‌بوه. له ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان سوڵتان سه‌لیم و میره كورده‌كان له ساڵانی 1510 تا 1514 كه سوڵتان په‌یمانی دا میره كورده‌كان له وڵاتی خۆیان (به‌گله‌ربه‌گ) بن، تا ده‌گات به ده‌یان ڕێكه‌وتنی تری نێوان میره كورده‌كان له‌گه‌ل عوسمانییه‌كان و سه‌فه‌وی-قاجاری، تا ده‌گات به به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌ی سیڤر، تا ڕێكه‌وتنامه‌ی 11 ی ئازای 1970 و، تا ئه‌و به‌ندانه‌ی ده‌ستوری ئێرانیی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مینه‌كان و، تا ده‌یان (به‌ناو) ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، زۆرینه‌یان لایه‌نی به‌رانبه‌ر جێبه‌جێی نه‌كردون!
كه‌وابو، كورد له‌و مێژووه گه‌وره‌یه‌ی دیبلۆماسییه‌تی پێنج سه‌د ساڵ (له ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان سوڵتان سه‌لیم و میره كوردییه‌كانه‌وه تا ئێستا) عیبره‌تی وه‌رنه‌گرتبێت و، فێری چۆنیه‌تی هونه‌ری دانوستان له‌گه‌ڵ داگیركهرهكانیی دا نه‌بوبێت، به‌تایبه‌ت هۆكاری جێبه‌جێ نه‌بونی ڕێكه‌وتنه‌كان! ئه‌ی ئیتر كه‌ی هوشیار ده‌بێته‌وه و عیبره‌ت وه‌رده‌گرێت!
له‌م باره‌یه‌وه، من به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كانی سه‌ركرده و نوسه‌رانی كورده‌وه، پێموایه: ئه‌م به‌ناو ڕێكه‌وتنه شتێكی ئه‌وتۆی ستراتیژی تێدا نییه، چونكه:-
كورد پیش‌تر هه‌ر نه‌وتی ئه‌فرۆشت، به‌ڵام نرخی نه‌وت دابه‌زی بو! واته: مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه: كورد ستراتیژیه‌تی بۆ كایه‌كانی حوكمڕانییهت نییه. گه‌ر سبه‌ینێ نرخی نه‌وت دابه‌زێته‌وه، دیسانه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم له ده‌ست و پێ ئه‌كه‌وێته‌وه!
ئینجا به‌غداد پێشتریش هه‌ر نه‌یده‌توانی مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌دا بكات، تاوه‌كو ئه‌م ڕێكه‌وتنه ڕێگری له پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی كردبێت! بۆیه پێموایه: هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی نوسه‌ران و سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كان زۆر لاواز و كاڵوكرچه. ده‌بێت دان به بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌دا بنرێت كه ئه‌ویش نه‌بونی سیستمێكی ته‌ندروسته بۆ حوكمڕانیه‌تی كوردستان! نه‌ك ئه‌وه‌ی گوایه: ئه‌م ڕێكه‌وتنه ببێته فریادڕه‌سی حكومه‌تی هه‌رێم و دۆخی قه‌یراناوی هاوڵاتیان!
-
ناردنی قوباد تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن مه‌سرور به‌رزانییه‌وه، ڕێك وه‌ك ناردنی مام جه‌لال له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه، وابو. به‌ڵام هه‌م ئه‌و سه‌رده‌مه و هه‌م ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش سازانهكان له‌گه‌ڵ به‌غداد كاتییه‌و ته‌كتیكییه.
من له شیكاری سیاسیی و دبلۆماسیی دا، نه ڕه‌شبینم و نه‌گه‌شبینم، به‌ڵكو واقیعبینم و له واقیعیشه‌وه پێشبینی ستراتیژی سیاسیی و ستراتیژی دبلۆماسیی ده‌كه‌م و، چاره‌سه‌ری ستراتیژی بۆ پرسه‌كان ده‌دۆزمه‌وه! مرۆڤی شۆڕشگێڕ ده‌بێت گه‌شبین بێت. به‌ڵام مرۆڤی ستراتیژزان و دبلۆماسییزان ده‌بێت واقیعبین بێ و، له‌واقیعه‌وه ستراتیژ ببینێت. سه‌باره‌ت به‌م سازانه كاتییه‌ش ده‌ڵێم: ئه‌مه ڕێكه‌وتن نییه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ستراتیژی بێت. به‌ڵكو سازانێكی كاتیی و تهكتییه! كێشه‌كانی هه‌رێم به ته‌كتیك چاره‌سه‌ر ناكرێت، كێشه‌ی هه‌رێم حوكمڕانیهته!
كورد له هه‌ژده ساڵی ڕابردودا، پشكی له سه‌دا حه‌ڤده‌ی هه‌بو، هه‌مه‌كاره هه‌ر خۆی بو. كه‌چی هێدی-هێدی به سازش له دوای سازش وایكردوه كه شاگه‌شكه ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ساڵێك دا شه‌ش موچه‌ی تێ بگرێت! ئایا ئه‌م پاشه‌كشه و سازشانه بۆ به‌غداد له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت!؟
له نه‌زانینی هونه‌ری حكومه‌تداری له كوردستان، له هه‌بونی گه‌نده‌ڵییه‌كی بێ-ئه‌ندازه، له ئه‌نجام نه‌دانی ستراتیژێكی چاكسازی گشتگیر له كوردستان، له بڕینه‌وه‌ی نایاسایی موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ په‌رله‌مانتارانی خوار ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ پاش ته‌واوبونی چوار ساڵی پهرلهمانتاربونیان. له‌وه‌ی كه هه‌ر حیزبه‌و له سنوری ده‌سه‌لاتی خۆی دا حساب بۆ حكومه‌ت ناكات و قاچاخچێتیی ده‌كات و هێزی حیزبیی هه‌یه و دادوه‌ره‌كان حیزبین و، زانكۆكان حیزبین و، مه‌لاكانی مزگه‌وته‌كانیش حیزبه‌كان دایان ده‌نێن. ته‌نانه‌ت له كوردستان دا خودی یانه شهوانهییهكانیش ده‌بێت حیزبیی بن نه‌ك حكومیی!
-
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد له‌م هه‌مو ئه‌زمونه زۆره گه‌نده‌ڵییه‌ی ڕابردویان، له‌م هه‌مو تراژیدیای ئه‌نفال و كیمیابارانه‌ی كه ئه‌وان هۆكاربون كه حكومه‌تی به‌عسی فاشیست به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مانی دا بهێنێت، له‌م هه‌مو تراژیدیایه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ كه به‌سه‌ر كوردیان هێنا، ئه‌زمونیان وه‌رنه‌گرتبێت و حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی یاساسهروهریان نه‌بێت، بێ گومان ده‌بێت ساڵانه بۆ یاسای بودجه ده‌یانجار ڕوبكه‌نه به‌غدا و، ته‌ڵاق بۆ عه‌ره‌به‌كان بخۆن و، سازش بۆ عه‌ره‌به‌كان بكه‌ن و، میلله‌تیش به‌هۆی ئه‌مانه‌وه له‌وپه‌ڕی خراپیی و ناجێگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی-ئابوریی دا بژی.
سه‌ركرده‌كانی كورد ئیتر ئه‌گه‌ر ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ش دا بێت كه سالانه خۆیان هێنده بۆ عه‌ره‌به‌كان نه‌چه‌مێننه‌وه و، هێنده په‌نا نه‌به‌ن بۆ وڵاتان كه هاوكاریان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه له په‌رله‌مانی به‌غدا، ده‌بێت چاكسازی گشتگیری ستراتیژی ئه‌نجام بده‌ن به‌جۆرێك كه له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و، ستراتیژێك بگرنه‌به‌ر كه به‌غدا به‌ره‌و ڕوی هه‌رێم بێت بۆ ڕێكه‌وتن، نه‌ك ئه‌مان به‌ره‌و ڕوی به‌غدا بڕۆن! هه‌رێم بۆش و خاڵی لاوازی زۆره: بۆیه هێنده به‌ره‌وپیری به‌غداوه ده‌چێ!
گه‌نده‌ڵێی له هه‌رێم دا كارێكی كرد كه وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له لای جیهان ناشیرین بوه‌و، لای داگیركه‌رانیش سه‌نگ و سڵه‌مینه‌وه له كورد نه‌ماوه. ئه‌وه‌ش ته‌نیا سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حیزبانه‌ی هه‌رێم خولقێنه‌ری بون و هه‌ن!
بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم له ناجێگیریی كۆمه‌ڵاتیی-ده‌رونیی و ناجێگیری ئابوری و ناسه‌قامگیری سیاسیی ڕزگاریان ببێت، ته‌نیا ستراتیژێكی چاكسازی گشتگیر و تۆكمه و یاساسه‌روه‌ر ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی ستراتیژی.
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له ئاست به‌غداد نه‌چه‌مێننه‌وه، ته‌نیا ستراتیژێكی چاكسازی گشتگیر و تۆكمه و یاساسه‌روه‌ر ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی ستراتیژی.
-
كاتێك ته‌مه‌نی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم (به وه‌زیره‌كانیشه‌وه) ته‌نیا چوار ساڵه كه ئه‌وه یاساییه، به‌ڵام بۆچی چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه و قائیمقام هه‌یه چه‌ندان چوار ساڵییه له پۆسته‌كانیان ده‌هێڵرێنه‌وه‌و، له‌م ناوچه بۆ ئه‌و ناوچه ده‌گوازرێنه‌وه‌و له پۆسته‌كانیان لانابرێن؟ بۆچی ده‌یان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری سنوره‌كان و پۆلیس و ئاسایش زیاتر له چوار ساڵ له پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه؟ بۆچی ده‌یان سه‌رۆك به‌ش و ڕاگر له زانكۆكان كه به‌پێی یاسا ده‌بێت ته‌نیا سێ ساڵ له پۆسته‌كانیان دا بن كه‌چی زۆر زیاتر ده‌مێننه‌وه؟ ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان ناهاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم به‌وه‌ش بودجه‌ی زۆریان ده‌وێت، بۆیه پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو ژماره‌یان بكرێته په‌نجا و پێنج په‌رله‌مانتار. پێویسته موچه‌ی په‌رله‌مانتار له چوار ملیۆن زیاتر نه‌بێت. ده‌بێت یاسا به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران دا پراكتیزه بكرێ و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ كه‌متر بێت بۆی نه‌بێت خانه‌نشینبونی پهرلهمتاریی بیگرێته‌وه. ده‌بێت ته‌واوی كارخانه‌كان باج به حكومه‌ت بده‌ن نه‌ك به حیزب، كه ڕونه كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له بازیان و له زۆر شوێنی تر هه‌یه كه باج به حكومه‌ت ناده‌ن و به‌رپرسی حیزبی‌یان له پشته!
-
لێره‌شه‌وه به سه‌ركرده‌كان و په‌رله‌مانتارانی پارتیی-یه‌كێتیی-گۆڕان-كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو ده‌ڵێم: خۆتان مه‌كه‌نه پاڵه‌وان و شایی و لۆغانێ بۆ ئه‌م به ناو ڕێكهوتنهتان مه‌كه‌ن. چونكه له ڕوی زانستی دبلۆماسییه‌وه ئه‌مه ڕێكه‌وتن نییه، ته‌نیا سازانێكی كاتییه و فه‌قه‌ت. چونكه ستراتیژی نییه، ته‌نیا تهكتییهو ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی (گه‌ر جێبه‌جێش ببێت) بۆ حه‌وت مانگه! دواتر هه‌مان بێنهوبهرهتان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پڕ-میلیشیاییه‌ی كه ناوی عێراقه و، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه، هه‌میشه كورد هانا بۆ به‌غدای پڕ-میلیشیا ده‌باته‌وه! ته‌نیا چاره‌سه‌ری ستراتیژیش ئه‌وه‌یه: كورد له حكومڕانیی دا خۆی بسه‌لمێنێت!
له كۆتایی دا ئه‌وه ده‌ڵێم: گه‌ر سه‌ركرده‌كانی كوردستان به میتۆدێكی چاكسازی گشتگیر به حوكمڕانیی خۆیاندا نه‌چنه‌وه، شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی له كوردستان دێته‌بون، گرنگ نیه چه‌ند ساڵی تر دێته‌بون. گرنگ ئه‌وه‌یه: ئه‌و دۆخی ناجێگیرییه ئابوری-كۆمه‌ڵایه‌تیی-ده‌رونییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر سه‌خته. خه‌ڵك له ئێستادا هێنده‌ش تێگه‌شتوه كه ده‌زانن گه‌ر شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی بكه‌ن ده‌بێت سه‌ره‌تا له سلێمانییه‌وه له هێرش بۆ سه‌ر ماڵی به‌رپرسه حیزبییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن چونكه به‌و ڕێگه‌یه سه‌ركه‌وتو ده‌بێت و دواتر شۆڕشه‌كه ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت. جهختكردنهوهشم له‌سه‌ر چاكسازی گشتگیر ئه‌وه‌یه: دۆخه‌كه نه‌گاته ئه‌و ڕۆژگاره. ئه‌گینا بیست ساڵه كه بابه‌ت ده‌نوسم له 2001 ه‌وه تا ئێستا و، له 2008 یشه‌وه كه كتێبه‌كانم چاپ ده‌كه‌م، وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن ڕقم له حیزبه‌كان هه‌ڵنه‌گرتوه و، كتێبه‌كان و بابهتهكانیشم له په‌رۆشیم بوه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م. به‌مه‌رجێك له هه‌مو مافێك بێبهشكراوم و زۆرینه‌ی هاوڕێكانم زه‌وییان وه‌رگرت وه‌ك مامۆستای زانكۆ و خانوشیان پێ درا. گرنگ ئه‌وه‌یه: مرۆڤ شكۆی به‌رز بێت!
ئه‌یلێمه‌وه: ئه‌و دۆخه خراپه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هێنراوه ته‌نیا به‌و سازانه كاتییه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ر ناكرێ، بۆیه هێنده زه‌ماوه‌ندی بۆ ساز مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به حوكمڕانیتان بچنه‌وه!
-
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.