بۆچی سه‌رجه‌م موسته‌شاره‌كان به‌شدارن له‌تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال؟
عەلی مەحمود
2021-04-13   998
له رێكه‌وتی 20-6-1987دا, بیرۆی باكووری پارتی به‌عس, كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات, له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیارێك ده‌دات تیایدا ژیانی گه‌لێك به ته‌واوی ده‌گۆرێت, ئه‌ویش بڕیاری شوومی ژماره 4008 بوو, ئه‌م بڕیاره به مانفیستۆی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان دێته ژماردن, سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستپێكی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌ی سسته‌ماتیك و نه‌خشه بۆ داڕێژراو, له‌م كات و رۆژه‌وه كوشت و بڕو ده‌ركردن خرایه چوارچێوه‌ی بڕیاری فه‌رمییه‌وه, به پێی بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و گوندانه‌ی تاكو رێكه‌وتی 22-6-1987 ده‌ستیان لێنه‌درابوو ده‌بێت بڕوخێنرێن, هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بكرێنه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو, گوندی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌موو ئه‌و گوندانه ده‌گرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیدا بوو له‌و كاته‌دا, كه رژێم ته‌نها سه‌نته‌ری شاره‌كان و به‌شێك له رێگاكانی به‌ده‌سته‌وه مابوو, له روی ئاسایشه‌وه نابێت ئه‌و ناوچانه هیچ مرۆڤ و ئاژه‌ڵێكی تێدا بمێنێت و ژیانی تێدا یاساغ كرا, هاتو چۆو كشتوكاڵی تێدا قه‌ده‌غه كرا, هێزی ئاسمانی چاودێری زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان و رێگاكانی به چڕی ده‌كرد, ئه‌وه‌ی به‌ربكه‌وتایه ژیانی لێ ده‌سه‌نده‌وه, سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن په‌یڕه‌و كرا, هێزه‌كان ده‌ستكراوه كران بۆ كوشتنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له زه‌وی و ئاسمانه‌وه, بڕیاره‌كه هه‌وڵدانێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌یان لێ بكوژرێت, به تفه‌نگ یان تۆپ یان رۆكێت وه یاخود له ئاسمانه‌وه به جۆره‌ها كۆپته‌رو فڕۆكه‌ی جه‌نگی پیراتۆز, به چه‌كی ئاسایی یان هیشۆیی و كیمیاوی, یان له كاتی ده‌ستگیركردندا له‌سه‌ر رێگا‌و بانه‌كان یان له هێرشه‌كاندا بۆ ناوچه‌كانیان گوله باران بكرێن, ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15 ساڵ بۆ 70 ساڵ بوو, بڕیاردرا له سێداره بدرێن له ده‌ره‌وه‌ی دادگا, ده‌ستنیشان كران بۆ له‌ناو بردن, بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌سیان لێ دادگایی بكرێت, به‌مه‌ش دۆسیه‌كانیان نه‌چووه خانه‌ی یاسای تاوانه‌وه, ماف و توانای هیچ داكۆكیكردنێكی یاساییان له خۆیان نه‌بوو.
لێره‌وه زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان كه تاڵانی لادێنشینانی كوردستان بوو, كه به‌ده‌ست ده‌هێنران له سه‌روه‌ت و سامان بۆ فه‌وجی جاشه‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی بوون به پێی بڕیاره‌كه, هێزه‌كان عێراق به ته‌واوی ده‌ستكراوه كران بۆ فه‌رهودو تاڵانی, به تایبه‌ت فه‌وجه‌كانی جاشه‌كان, كه ئه‌وان دواتر ناوی ئه‌نفالیان لێ نا, به پێی بڕیاری 4008 ته‌قه‌كردن ئازاد بوو بۆ به‌ئه‌نقه‌ست كوشتنی هاووڵاتیان, به تایبه‌تیش خاڵی 5ی بڕیاری 4008, گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر بوو, به‌رده‌وام ته‌ئكیدی لێكراوه‌ته‌وه, ئه‌و خاڵه بریتی بوو له ئیعدامكردنی گشتی " هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و گوندانه ده‌ستگیر ده‌كرێن, ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه, ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 70 ساڵه پێویسته ئیعدام بكرێن پاش ئه‌وه‌ی زانیاری به كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرترێت و له كاتی خۆیدا ئاگادار بكرێینه‌وه".
هه‌رچی خاڵی حه‌وت له بڕیاری 4008 بوو, جاشه‌كانی سه‌رپشك كرد له تاڵانكردن" هه‌موو ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه‌وا فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی جه‌نگاوه‌ره‌كانیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بۆ خۆیان ده‌بێت ته‌نها چه‌كه قورسه‌كان و چه‌كی ئه‌سناد و چه‌كی مام ناوه‌ندی نه‌بێت, چه‌كه سوكه‌كان بۆ خۆیان ده‌بێت, ئێمه‌ی لێ ئاگادار كه‌نه‌وه‌و ته‌نها ژماره‌كانیان تۆمار بكه‌ن. پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی جحافله‌كان چالاك بن و بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو موسته‌شاره‌كان و فه‌رمانده‌ی سرییه‌كان و مه‌فره‌زه‌كانیان, وه به وردی ئێمه ئاگادار بكرێینه‌وه له چالاكیه‌كانی فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی.".
له رێكه‌وتی 8-9-1987 به نووسراوی ژماره 5731ی بیرۆی باكوور, بڕیار درا ته‌نها 50%ی پێكهاته‌ی فه‌وجه خه‌فیفه‌كان له باره‌گا جێگیره‌كانیان و ره‌بایه‌كان بمێننه‌وه, ئه‌وی دی به‌كار بهێنرێن بۆ په‌لاماری گونده قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان, بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری پێشمه‌رگه‌و دانیشتووانه سڤیله‌كه‌ی بده‌ن, له هێرشه‌كاندا جاشه‌كان پێش سوپا كه‌وتن, به‌شداریان كرد له په‌لاماری هاووڵاتیانی سڤیلی لادێ نشین, خانووی هاووڵاتیانیان روخاند, مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌یان وێران كرد, له تاڵانیش ده‌ستیان نه‌پاراست, بڕیاری 4008یش له‌و باره‌وه ئازادیانی كرد له تاڵانكردن, واتا به‌رده‌وام چاره‌كی كۆی ژماره‌ی فه‌وجه خه‌فیفه‌كان له ماوه‌ی ئه‌و 364 رۆژه‌دا له ئه‌ركدا بوون له پانتایی جوگرافیای كوردستان, وێڕای چاره‌كێكی دیكه زیاتریان به‌رده‌وام له باره‌گاو ره‌بایه‌كاندا پارێزگاری حكومه‌تیان ده‌كرد و بۆسه‌یان داده‌نایه‌وه له‌سه‌ر رێگاكان بۆ پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیان, ده‌یان و سه‌دان تاوانی جه‌رگبڕیان له‌و بۆسانه ئه‌نجامدا" چونكه ئه‌وان له مانگدا 15 رۆژ ده‌وامیان ده‌كرد", بۆیه هه‌موو له ته‌واوی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌كان و قۆڵه‌كانیه‌وه به‌شدار بوونه, سه‌ره‌تا جاشه‌كان وه‌ك چاو ساغ و شاره‌زا چونه‌ته گونده‌كان و هه‌ڵه‌ت و شی‌و دۆڵ و ناو ئه‌شكه‌وته‌كان و سه‌ر چیاكانیان كۆنترۆڵ كردوه, دواتر سوپا, به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت ته‌واوی فه‌وجه جاشه‌كان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا لانی كه‌م چه‌ندین جار به‌شدارییان كردووه له تاوانه‌كه‌و تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی جینۆساید, ناویان له لیستی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال نووسرابێت یان نا, ئه‌وانه‌ی نووسراون ئه‌وانه‌ن یان مه‌دالیای ئازایه‌تیان وه‌رگرتووه, یاخود سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه, یاخود نویان له‌و تاك و ته‌را به‌ڵگه نامانه‌دا هاتووه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ته‌واوی شایه‌دحاڵه‌كانیش ئه‌وه ده‌ره‌خه‌ن, كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك یان له‌لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ ده‌ستگیر كراون له كاتی خۆ شاردنه‌وه, یاخود له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ته‌سلیم كراونه‌ته‌وه, یاخود پڕۆپاگه‌نده‌ی درۆیان كردووه بۆ خۆ به ده‌سته‌وه‌دان , له كاتێكدا له هه‌موو قۆناغه‌كانی ئه‌نفال, ئه‌منی پارێزگاكان پێشتر ئاگادارایانیان كردۆته‌وه كه لێبوردن هاووڵاتیانی ناوچه‌ی ناو پرۆسه‌ی ئه‌نفال ناگرێته‌وه .
ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و 423 كه‌سه‌ی وه‌ك تۆمه‌تباری ئه‌نفال ناویان هاتووه,ته‌نها 258یان كورد بن, كه زیاتره, ئه‌وا له‌وانه‌ی ناویان تۆماركراوه 60,9%ی كوردن.
سه‌یر كه‌ن ته‌نها له پرۆسه‌ی ئه‌نفالی 8, به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ,لانی كه‌م 163 فه‌وجی جاشی خه‌فیفه, به 65,375جاشه‌وه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كردووه.
دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال
هێما بیركارییه‌كان بۆ ژماردنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال كڵۆڵه, هێنده تاوانه‌كان زه‌ق و گه‌وره‌و زۆرن, یاساكانیش له ئاستیدا زه‌بوونن بۆ پێناسی یاساییان, به‌ڵگه‌نامه‌و فلیم و دیدنامه‌كان لاوازن, كۆمه‌ڵكوژی, كوشتنی مه‌یدانی, دورخستنه‌وه‌ی به زۆری دانیشتووان, زیندانیكردن و كوشتنی ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله پاش گرتنیان و گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی تۆپزاوه‌و شوێنه‌كان دی, دواتر كوشتن‌یان له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان, ته‌رمی به‌شێكیان له موسڵ و سه‌ماوه دۆزرایه‌وه و له لایه‌ن پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی مایكل تربیل و ئه‌وانی دییه‌وه ده‌رهێنرا, زۆرینه‌یان تا ئێستا گۆڕه‌كانیشیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه, بێبه‌ریكردن له پێداویستییه‌كان ژیان, ئه‌شكه‌نجه‌دان, ده‌ستدرێژی سێكسی و په‌لاماردان و لاقه‌كردن, سزادانی گروپ به هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه, په‌لاماردانی ناوچه‌ی سڤیل به چه‌كی كۆكوژی كیمیاوی و هیشۆیی و چه‌كی كلاسیك, په‌لاماردانی گونده‌كان و بێهۆكار روخاندنی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌و مزگه‌وت, به‌زۆر گواستنه‌وه‌و سه‌پاندنی نیشته‌جێبوونی زۆره ملێ له ئۆردوگاكان و بێبه‌ریكردن له هه‌لی كار و پێداویستی ژیان, توندوتیژ جوڵانه‌وه له گه‌ڵ هاووڵاتیانی سڤیل تا ئاستی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی به كۆمه‌ڵیان, بێرێزیكردن به ته‌رمی مردووه‌كانیان, مردن به‌هۆی برسێتی و تێنوێتی و گه‌رما و بێ ده‌رمانی و پیسییه‌وه, نه‌بوونی بێبایه‌خترین كه‌ره‌سته‌ی ژیان له‌ناو زیندانه‌كان, هێرش بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل كه هیچ به‌شداریه‌كیان له چالاكی سه‌ربازی نه‌بووه, وێرانكردنی ماڵیان و تاڵانكردنیان, جیاكردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان و رێگا گرتن له به‌یه‌ك گه‌یشتنیان, بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان نه‌بێت, توندوتیژی به نه‌خشه, زیانی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی, وێرای مردن زۆرێك له ئه‌نفالكراوان تووشی كه‌مئه‌ندامی بوون له زیندان, بێهۆكار په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل, كوشتنی به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست, كوشتنی نابه‌جێ, بێبه‌شكردنی توند له هه‌موو پێداویستییه‌كی ته‌ندروستی و ژیان, ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان له‌ناویاندا به‌روبوومی كشتوكاڵی هه‌ڵگیراو, نه‌هێشتنی سه‌ره‌وه‌ت و سامانی ئاژه‌ڵداری, كوێركردنه‌وه‌ی كانیاو پڕ كردنه‌وه‌ی بیره‌كان, په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن, بۆردومان كردنی گوند به خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه, له زیندانه‌كان و شوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی پیس, كه‌می خۆراك و برسیكردن, نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی, سه‌پاندنی ژیان له گه‌رمای به‌تیندا, ته‌عریبكردن.......ئه‌مانه نموونه‌یه‌ك كه‌م بوون, تا شوێنپێی هه‌موو قوربانییه‌كان هه‌ڵنه‌گرترێت ناتوانرێت هه‌موی بنوسرێته‌وه, بۆیه به‌ڵگه‌نامه‌و فلیم و دیدنامه‌و نووسراوه‌كان ناتوانن ده‌ربڕی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه بن, كاتێك ئاماده‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بیت ده‌زانیت چ تاوانێك ئه‌نجامدراوه, ده‌زانیت چ جه‌هه‌نه‌مێك له ژێر بیابانه‌كان شاردراوه‌ته‌وه.
دادگای دۆسیه‌ی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كان له رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 21-8-2006 ده‌ستی پێكرد,له 61 دانیشتن‌دا, كۆی گشتی 1193 سكڵاكه‌رو دیده‌ر و پسپۆڕی ناوخۆیی و بیانی, سكاڵا‌و شایه‌دییان پێشكه‌ش كرد, له‌وانه 52 سكاڵاكه‌ر, 10 رزگاربووی گۆڕی به كۆمه‌ڵ, 8 دیده‌ر, 4 پسپرۆی بیانی " كلایكۆلون سنۆ
1928 ئۆكلاهۆما وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا......زانای بواری زانستی بایۆلۆژی,پسپۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان, گۆڕی به كۆمه‌ڵی كرۆمی هه‌ڵدابوه‌وه‌و كاری له‌سه‌ر قوربانیانی كیمیابارانكردنی گوندی فرجینی كردبوو كه چه‌كی كیمیاوی تێدا به‌كار هاتبوو, ئه‌سفه‌ندیار ئه‌حمه‌د شكری توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی دیار به‌كر و ماردین كردبوو, كه كیمیاوی لێیانی دابوو, مایكل كۆمفر تره‌مبیل پسپۆر له بواری پزیشكی رێوشوێنی دیارده سزاییه‌كان له موسڵ و موسه‌نا گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵداوه‌ته‌وه, به هاوكاری پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكی و كۆستاریكی و ئوسترالی و كه‌نه‌دی, دۆگلاس سكوتی- ئه‌مه‌ریكی پسپۆر له بواری چه‌ك و زانستی سزایی", راسته‌وخۆ به‌شدارییان له دادگاییه‌كه كرد و وته‌یان پێشكه‌شكرد له به‌رده‌م دادوه‌ره‌كان, له رێكه‌وتی 24-6-2007 بڕیاری دادگا ده‌رچوو, له رێكه‌وتی 4-9-2007 بڕیاری كۆتا درا, تاوانكاران به ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی سزا دران.
له پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه حه‌وت تۆمه‌تبار دادگاییكران, وه ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریش له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دیاریكرابوون بۆ دادگاییكردن لێ ئاماده نه‌بوون وه‌ك له دوو نامه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كاندا ناویان هاتووه " به پێی نووسراوی ف2 1445 رێكه‌وتی 18-12-2005 ی دادگای باڵای تاوانه‌كان, بڕیاری گرتن بۆ 24 كه‌س ده‌رچوو, كه بریتی بوون له" نزار خه‌زره‌جی, یونس ئه‌لدرب, ئه‌یاد خه‌لیل زه‌كی, ره‌مزی مه‌حمود, سه‌عید مه‌حمود باریكه, قاسم دڕه‌یی, معته‌سه‌م به‌رزنجی, یاسین ره‌ئوف, ته‌حسین شاوه‌یس, قاسم ئاغای كۆیه, بایز عه‌بدالڕه‌حمان, عه‌لی ئه‌حمه‌د ره‌شید, نیعمه فارس, حه‌مید شه‌عبان, نه‌جم عه‌بدوڵا دوری, عیسمه‌ت سابیر, عه‌دنان جه‌باری, جیهان مو‌سا, ره‌فعه‌ت گلی, عوسمان شێخ سه‌عید, شێرزاد ساڵه‌ح, تۆفیق جه‌بار قاره‌مان, حوسێن شێخ سه‌عید, حه‌سیب حه‌مه ئینجه".
هه‌روه‌ها "له رێكه‌وتی 21-12-2005, به پێی نوسراوی دادگای باڵای تاوانه‌كان ژماره ف2 1474, داوای ناوی سیانی و ناونیشانی 18 تاوانبار ده‌كات كه بریتین له" سه‌عید مه‌حمود باریكه, عه‌دنان جه‌باری, شێخ ره‌ئوف, شێخ جه‌عفه‌ر, شێخ ره‌مه‌زان, قاسم دڕه‌یی, جیهان مو‌سا, معته‌سه‌م به‌رزنجی, ره‌فعه‌ت گلی, یاسین ره‌ئوف, غه‌سان شێخ سه‌عید, ته‌حسین شاوه‌یس, شێرزاد ساڵه‌ح, قاسم ئاغای كۆیه, تۆفیق جه‌بار قاره‌مان, بایز عه‌بدالڕه‌حمان, حوسێن شێخ سه‌عید, عه‌لی ئه‌حمه‌د ره‌شید, حوسێن حه‌مه ئینجه".
حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دادگایی كران, پێشتر زیندانیبوون, بریتی بوون له: سه‌دام حسێن ئه‌لمه‌جید ئه‌لحه‌سه‌ن عه‌بدالغه‌فور عه‌بدالقادر ئه‌لناسری ئه‌لتكریتی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30-12-2006 له‌سه‌ر تاوانی دوجه‌یل له سێداره درا بۆیه تۆمه‌تی ئه‌نفالی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا, عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ئه‌لحه‌سه‌ن عه‌بدالغه‌فور عه‌بدالقادر ئه‌لناسری ئه‌لتكریتی به‌رپرسی بیرۆی باكوری پارتی به‌عس, لیوا روكن سابیر عه‌بدالعه‌زیز حوسێن عه‌لی دوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی سه‌ربازی, فه‌ریق روكن حوسێن ره‌شید محه‌مه‌د عه‌ره‌ب ئه‌لتكریتی یاریده‌ده‌ری ئه‌ركانی سوپا بۆ كاروباره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان, لیوا روكن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لتانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌كه‌م, تاهیر تۆفیق ئه‌لحاج یوسف ئه‌لعانی سكرتێری لیژنه‌ی كاروباری بكوور و پارێزگاری موسڵ , عه‌قیدی روكن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵه‌ح خه‌ڵه‌ف ئه‌لجبوری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی هه‌واڵگری رۆژهه‌ڵات.
تۆمه‌تباران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه, پاش ساغبونه‌وه‌ی تاوان له‌سه‌ریان سزا دران: عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید 5 سزای له سێداره‌دان, یه‌ك زیندانی به‌ند بوون تا پاشماوه‌ی ژیانی, یه‌ك سزای 15ساڵ زیندانی,2 سزای زیندانی 10 ساڵی و 2سزای زیندانی 7 ساڵی.
لیوا روكن سوڵتان هاشم 4 سزای له‌سێداره‌دان, 2 سزای زیندانی به‌ند بوون تا پاشماوه‌ی ژیانی, 1 سزای زیندانی 15 ساڵی, یه‌ك سزای زیندانی 10 ساڵی و 2سزای زیندانی 7ساڵی.
فه‌ریق روكن حوسێن ره‌شید 4 سزای له‌سێداره‌دان و سزایه‌كی 7 ساڵی زیندانی.
سابیر عه‌بدالعه‌زیز حوسێن 3 سزای زیندانی به‌ند بوون تا پاشماوه‌ی ژیانی و سزایه‌كی زیندانی 10 ساڵی.
عه‌قیدی روكن فه‌رحان موتڵه‌گ 2 سزای زیندانی به‌ند بوون تا پاشماوه‌ی ژیانی و سزایه‌كی زیندانی 10 ساڵی.
تۆمه‌تبار تاهیر تۆفیق ئه‌لحاج یوسف ئه‌لعانی بڕیاری بێتاوانی له تۆمه‌تی به‌شداری له تاوانی ئه‌نفالی بۆ ده‌رچوو.
ناوبراوان به ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له پرۆسه‌ی تاوانی ئه‌نفال تاوانبار كران.
تاوانباران عه‌قیدی روكن فه‌رحان موتڵه‌گ له رێكه‌وتی 30-3-2013 له گرتوخانه‌ی موسڵ و سوڵتان هاشم یش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ناسریه له رێكه‌وتی 19-7-2020 مردن و بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرا.
هه‌روه‌ها له رێكه‌وتی 20-5-2007 دادگای باڵای تاوانه‌كان به فه‌رمی لیستێكی به 423 ناوی راگه‌یاند وه‌ك تۆمه‌تبارانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال, كه تاكو ئێستا بڕیاری گرتن و دادگاییكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه جێبه‌جێ نه‌كراوه چ له عێراق یاخود كوردستان, كه 258 كه‌سیان هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن, چ به لیست, وه چ به كه‌سی بڕیاری گرتنیان بۆ ده‌رچووه, تاكو هه‌نووكه هیچ یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه بانگ نه‌كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه, دووجار رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید له رێگای داواكاری گشتییه‌وه له شاری هه‌ولێر سكاڵای له‌سه‌ریان تۆماركردووه, وه‌لێ له ژێر فشاری كه‌سانی ده‌سترۆیشتووی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه داوكاری گشتی بێ ئیراده كراوه‌و له سكاڵاكه نه پرسراوه‌ته‌وه.
به‌هانه بۆ لێپرسینه‌وه له تۆمه‌تباران, لێبوردنه گشتیه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی 1991 ه, به‌ڵام لێبوردنه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی 1991 به پێی بڕگه‌ی شه‌شی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه, هه‌ر لێبوردنێك پێش جێبه‌جێردنی ئه‌م یاسایه ده‌رچوبێت بۆ تۆمه‌تبارانی دوو توێی تاوانه‌كانی بڕگه‌كانی 11 و 12 و 13 و 14 دادگای باڵای تاوانه‌كان, كه بریتین له تاوانه‌كانی جینۆساید و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی پێشێلكردنی یاسا عێراقیه‌كان, به پێی بریاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر تاوانباران عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵتان هاشم و .... تاوانی ئه‌نفال تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ به جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه, ئه‌م تاوانانه‌ش به تێپه‌ڕ بوونی كات كۆن نابن و به‌سه‌ر ناچن و بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه, زمكان" زه‌مان و مه‌كان" تۆمه‌ت له‌سه‌ر تۆمه‌تبار هه‌ڵناگرن, وه تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یشن, له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌و ئه‌م جۆره تاوانانه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی, تۆمه‌تبار بۆ كوێ هه‌ڵبێت ده‌ربازی نابێت له سزا, ته‌نانه‌ت ناكرێت په‌نابه‌ریشی پێبدرێت , تۆمه‌تباری ئه‌نفال مافی په‌نابه‌ری سیاسیان پیچ نادرێت, به پێی رێكه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆسایدی ساڵی 1948, چونكه به‌شدارن له تاوانی جینۆساید, وه سزا ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی به‌شدار له پرۆسه‌ی پاكتاوی به كۆمه‌ڵ, نابێت رزگاریان بێت لێی, به‌و پێیه‌ی ئه‌مانیش كه‌سانێكن به‌شداربوونه له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه, بۆیه وه‌ك به‌شداركه‌رێك له پرۆسه‌ی كۆكوژی ده‌بێت دادگایی بكرێن و تاوانباران له سزا ده‌ربازیان نه‌بێت.
بۆیه ئه‌مانه‌لێبوردن نایانگرێته‌وه, به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ره‌ی كوردستانی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و هێزێكی نییه, به‌داخه‌وه جگه له ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له عێراقیش بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه, هاتووانی ناو لیسته‌كه له به‌غدا پۆستی سه‌ربازی و ته‌شریعیان وه‌رگرتووه و چونه‌ته په‌رله‌مانه‌وه و فه‌رمانده‌یی گرنگیان له سوپا وه‌رگرتووه, یاسای بنه‌بڕكردنی پارتی به‌عس ئه‌مانی لێ ده‌ركراوه‌و بڕیاره‌كانی نه‌یانی گرتۆته‌وه.