به‌ڕاستی سه‌یره !
عیماد عه‌لی
2021-05-11   522
تۆیه‌ك خۆت به كورد بزانیت و میله‌ت و كوردستانه‌كه‌ت
خۆش بوێت، كه بێیته سه‌ر هه‌ڵوێست له ئاست كوردبون و خۆشه‌ویستیت بۆ كوردستان
ئایدیۆۆجیه‌ت و باوه‌ڕی ئاینی و عه‌قیده‌ت
له پێشتر دانه‌یت و ئینگاری بونی خۆت و مێژووی میله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت و پرسه چاره‌نوسسازه‌كه‌ت
به هیچ نه‌زانیت و ئاگات له‌خۆت نه‌بێت كه به‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتارانه‌ت نه كوردت خۆش ده‌وێ و نه‌كوردستانیش و له نه‌ته‌وه
یی و نیشتمانیبونت داشۆراوی .
هه‌مووان ئاگاداری هه‌ڵوێستی وڵاتان و رێكخراو و داموده‌زگا
جیهانی و ناوچه‌ییه‌كانین له ئاست ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كورد كرا و ته‌نانه‌ت مێژووش شایه‌تی ره‌فتار
و بۆچونی ئه‌و گه‌ل و حكومه‌ت و رێكخراوانه‌یه كه ته‌نانه‌ت كوردیان به گه‌ڵیكی
مافخوراو دانه‌ناوه و هیچ گرنگیه‌كیان به چاره‌نوسی نه‌دواه و داگیركاری و
تاڵانی و دزی و سه‌بی و كوشتن و بڕینیان دژ به‌م گه‌له په‌یڕه‌و كردووه.
تۆیه‌ك كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌و نه‌یارانه و ته‌نانه‌ت
دۆسته كاتیه‌كانیشت بزانیت ،حه‌ق نیه داوای هه‌ڵوێست له‌مه‌ڕ هیچ روداوێك بكه‌یت
كه له‌و گه‌ل و حكومه‌تانه رووده‌دات.
حه‌یفه ئێستا كۆمه‌ڵێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی زماندرێژ به‌ناو ئیسلامی كوردی و
له ناخا ده‌رچوو له نه‌ته‌وه و وڵات داوای هه‌ڵویست به‌ڵكو خۆفیداكاری بۆ فه‌له‌ستین
و ئه‌و گه‌له ده‌كه‌ن كه تاكو ئێستا نه له ئه‌نفال و نه له هه‌ڵه‌بچه و عه‌فرین
و كۆبانی و نه‌ش له هیچ غه‌در و ناحه‌قیه‌ك
به‌رامبه‌ر كورد فزه‌یان نه‌هاتووه و به‌ڵكو پشتگیریی تاو‌انبارانیان كردووه و
نمونه‌ش سه‌دام و ئه‌ردوگان كه وه‌كو سه‌ركرده‌ی ئومه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی خۆیان
ناساندووه .
بۆیه،
ده‌كرێت بپرسین تاكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنمان به‌رده‌وام بین و به‌خۆماندا نه‌چینه‌وه
و به‌ڵكو هه‌ڵه‌كانمان دووباره بكه‌ینه‌وه و هه‌میشه خۆمان هۆكاری زاڵبونی گه‌لانی
تر بین به‌سه‌ر خۆماندا و هه‌میشه‌ش هه‌ست به كه‌می باڵی به‌سه‌رماندا كێشابێت؟