له‌ شه‌ڕه‌ به‌رده‌وه‌ بۆ شه‌ر ڕه‌ مووشه‌ک

د.محەمەد ئەمين
  2021-05-13     277
به‌ پێچه‌وه‌انه‌ی ڕاپه‌رینه‌کانی تری پێشووی فه‌له‌ستینیه‌کان که‌ به‌ به‌رد په‌لامار وه‌ ووه‌ڵامی هێرشه‌کانی سوپای ئیسرائیلیان ئه‌دایه‌وه‌ ، ئه‌مجاره‌ حه‌ماس و گرووپه‌کانی تری فه‌له‌ستیی به‌ مووشه‌ک په‌لامار وه‌ وه‌ڵامی هه ر هێرشێکی ئیسرئیل ئه‌ده‌نه‌وه‌, به‌ جۆرێ که‌ شوێنێ نه‌ماوه‌ له‌ ئیسراێیل ئارام بێ له‌ ده‌ست مووشه‌که‌کانی حاماس و گرووپه‌کانی تری فه‌ له‌ستیی هه تا ته‌ل ئه‌بیب . به‌ برسیه‌تی و که‌ م ترین توانای دارایی هه لبه‌ته‌ به‌ هاوکاری ته‌کنیکی ئێرانی حه‌ماس و گرووپه‌کانی تر توانیان، که‌ توانای به‌گری خۆیان به‌رز بکه‌نه‌و بۆ ئه‌م ئاسته‌ی که‌ ئه‌ی بینن. بۆیه‌ کورد ئه‌بێ بپرسێ ، بۆچی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پاش۳۰ سال ده‌سه‌ڵات وله‌ به‌ر ده‌ست بوونی هه زاران ملیارد دۆلار له‌ فرۆشتنی زه‌وی وشوێنی نیشته‌جێ بوون، قۆرخی بازار وه‌ داهاتی نه‌وت و که‌رته‌کانی ترنه‌ی توانیه‌وه‌ نه‌ک ۱ مووشه‌ک دروست بکات نه‌ دژی فرۆکه‌ نه‌ دژی تانک نه‌ دژی هێرشی زه‌مینی دۆژمنان, به‌ڵکو له‌ به‌ر عه‌قڵ پووچی هه تا ئێستاش بیری لێ نه‌کرۆته‌وه‌، بۆیه‌ ,که‌ که‌مترین هه ڕه‌شه‌ رووبدات هه مووی هاواری لێ هه ڵ ئه‌سسێ و ئه‌ که‌ونه‌ سواڵی به‌رگی لێ کردن له‌ بێگانه‌ . له‌ کاتیکدا،که‌ ئێستا هه ر ئه‌ولادێکی میلشیا له‌ پاره‌ی تاڵانی وه‌ڵات که‌ گلیان داوه‌ته‌وه‌ بۆ خۆیان، له‌ تونایدایه‌،که‌ سسته‌می مووشه‌کی بکڕێت وه‌ دابمه‌زرێنت بۆ پاراستنی خاک وئاسمانی کوردوستان ، گه‌لی کوردوستان وه‌ هه تا بۆ پاراستنی خۆشیان له‌ هه رهێرشێ .بۆنموونه‌, ئه‌گه‌ر کورد به‌رگری مووشه‌کی هه بایه‌ نه‌ داعش ئه‌ی توانی له‌ هه ولێر نزیک ببێته‌وه‌و ئێستاش ببێته‌ هه ڕه‌شه‌, نه‌ که‌ رکوک له‌ ده‌ست ده‌رئه‌هێنرا نه‌ هه ر ڕۆژه‌ ئه‌ توانرا هێرشی ئاسمانی و زه‌ مینی بکرێته‌ سه‌ر کوردوستان.
نه‌بوونی پپلانی به‌رگری هه ر ده سه‌ڵاتئ به‌ڵه‌گه‌ی نه‌بوونی دڵسۆزی و گیانی خاوه‌نداریه‌تی کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ته‌یه‌ له‌ خاک و گه‌ل، بۆیه‌ ئه‌بێ به‌ هه موو ڕیاگایه‌ک ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات داماڵێرێن ،ئه‌گه‌رنا گه‌ل و نیشتیمان دوچاری تراژیدیا به‌رده‌وام ئه‌که‌ن له‌ هه موو روویه‌که‌ وه‌.
هه ڵبه‌ته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ که‌م یا زۆڕ کوردی به‌شه‌کانی تر کورده‌ستانیش ئه‌گرێته‌وه‌ که‌ بپرسن بۆچی حه‌ماس به‌ که‌مترین توانا به‌رنگاری یه‌کێ له‌به‌ هێزترین وه‌ ئایدیلۆجی ترین سوپای جیهان ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م ئامڕازه‌ به‌رگریه‌ی که‌ به‌ هه‌زارد سه‌ختی و ده‌رد هێناوه‌ به‌ ده‌ستی هێناوه‌، روو به‌ ڕووی ئیسرائیل ئه‌بێته‌وه‌, به‌ڵام بۆ کورد بیرله‌ به‌ هێزکردنی به‌رگری ناکاته‌ وه‌ به‌ چه‌ک و ئامرازی تازه‌ که‌ دۆژمن تیک بشیکێنێت گه‌ ل و وه‌ڵات بپارێزێ؟
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×