له نێوان سوپای داگیركه‌رانی كوردستان و سوپای ئیسرائیل‌دا
عیماد عه‌لی
2021-05-16   667
ره‌فتار و ئه‌خلاقی فه‌رمانره‌وایانی وڵاتانی داگیركه‌ری
كوردستان و سوپاكانیان و مامه‌ڵه كردنیان له كاتی شه‌ڕو ئاشتیش له‌گه‌ڵ كوردی
كوردستان ئاشكران و پێویست ناكات باس له فس‌فس پاڵه‌وانیه‌ته‌كانیان دژی گه‌لی
كوردستان دووباره بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی ناوی ویژدان و ئه‌خلاق و یاسای شه‌ڕ و پاراستنی
مافی مه‌ده‌نی له قه‌یرانه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی ژیان و گوزه‌رانی ژن و منداڵ
بێت له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نه‌بووه و نیه. خاپوركردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان
ونابوتكردنی سه‌رچاوه‌كانی ژیانیان و كوشتنی مندالی نێو لانك وه‌كو پیشه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م ئه‌رته‌ش و سوپایانه
وه‌كو نه‌ریتی لێهاتووه و، ئه‌وه باسی كوشتنی ئاژه‌ڵ و سوتاندنی ره‌ز و باخ ناكه‌ین.
ئه‌گه‌ر به وردی مێژووی شه‌ری سوپای ئیسرائل و عه‌ره‌ب
بخوێنینه‌وه و له گه‌ڵ ئه‌م سوپا بێ شه‌رم و به‌دناوانه هه‌ندێك به‌راوردیان
بكه‌ین، ده‌زانین چه‌ن جیاوازیان هه‌یه و كێ مافه‌كانی پاراستووه و كێ یاسای له‌به‌رچوا
گرتووه و مرۆڤیش لای كێ بێ به‌هایه. نمونه‌یه‌ك له‌م شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل و حه‌ماس
باس ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌ی ئه‌و جیاوازیه دیارانه ده‌خه‌ینه روو.
ته‌لارێكی سێ
نهۆمی له غه‌زه كه خێزان و ماڵی تێدایه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسینگه گه‌لێكی
بزوتنه‌وه‌ی حه‌مال له‌وێدا هه‌ن و خۆیان له نێو مه‌ده‌نیه‌كاندا حه‌شارداوه و
فه‌رمانی شه‌ر پیاده ده‌كه‌ن و دژ به ئیسرائیل ده‌جوڵێنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانیان
له كاتی شه‌ڕدا بۆ خزمه‌ت بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌تایبه‌تی قه‌سامدا ده‌خه‌نه
گه‌ڕ و یارمه‌تی لۆجیستیان ده‌ده‌ن و ته‌ناته‌ت ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه ده‌ستنیشان
ده‌كه‌ن. بۆیه سوپای ئیسرائیل بڕیار ده‌دات بۆردومانی بكات ، به‌ڵام پێش ئه‌و بۆردومانه چیی كردووه؟
- ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیل به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ده‌رگاوانی ته‌لاره‌كه‌وه ده‌كات
و پێی ده‌ڵێت پاش سه‌عاتێك بۆ دوو سه‌عات بۆردومانی ئه‌و ته‌لاره ده‌كه‌ین و ده‌بێت
به زوترین كات خه‌ڵكی سڤیل چۆڵی بكه‌ن .
- ئینجا به‌چه‌ند موشه‌كێكی ئاگاداركردنه‌وه له ده‌وروبه‌ری
ته‌لاره‌كه ده‌ده‌ن وجه‌خت له بۆردومانه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و به كرده‌وه ئاگادار كردنه‌وه‌كه ده‌سه‌لمێنن ، نه‌وه‌ك خه‌لكه‌كه
باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و به فێڵ و فریودانی عه‌سكه‌ری بزانن، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك كه
ده‌زانن چؤل بووه ده‌ست به بۆردومان كردنی ته‌لاره‌كه ده‌كه‌ن.
ئینجا ئه‌مه ته‌نها ره‌فتارێكی بچوكی ئه‌و سوپایه‌یه كه به كافر له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درێت. هه‌رچه‌ند لێره و له‌وێش هه‌ڵه ده‌كرێت و خه‌ڵكی سڤیلیش ده‌بنه
قوریانی به‌ڵام كه بێ مه‌به‌ست بوو گله‌یی نامێنێت.
ئینجا بگه‌ڕێوه بۆ شه‌ڕی سوپاكانی توركیا و به‌عس و
ئێران و چۆنێتی مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیان و چۆن له
فرسه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی سڤیل و له پڕدا خۆكوتانه سه‌ر
ئامانجی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆجی و هێشوویی.