کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستور و چەند سەرنجێک

سامانـی وەستا بەکر
  2021-05-21     438
یەکڕیزی و دەستور ئەو دوو دەستەواژەیەی کە چەندین ساڵە کوردی گرفتار کوردوە، هاوڵاتی باجی نەبوونی ئەیات و بەرپرس و سیاسیە باڵادەستەکانیش سودمەندن لە نەبوونی و بەروبوومەکەی ئەچنەوە.
پێش ساڵی ١٩٩١ کورد یەکڕیز بوو وە دەستوررێکی نەنوسراویشی هەبوو بەڵام لەدوای ئەو کاتەوە کورد بوو بەچەندین ڕیز و دەستورە نەنوسراوەکەشی لەدەستدا و ماوی ٣٠ ساڵە خەو بە یەکڕیزی و دەستورێکی نوسراوەوە ئەبینێ و هەر پێشی نەگەشت.
دەستورە نەنوسراوەکەی خەڵک ئەوە بوو کە زۆرینەی هەرە زۆری لەسەر چەند شتێک پانەبد و ڕژد بوون لەوانە "خاک، نیشتمان، کوردایەتی، پێشمەرگە، نەتەوە، ئاڵا، شۆڕش، یەک ڕەنگ، یەک کوردستان، ڕەوشت، دڵسۆزی، ڕێزگرتن....هتد"
حیزبەکان لە شاخ هاتنە خوارەوە ئەو دەستورە نەنوسراوەی خەڵکیان لە خەوێکی شیرین و خۆشەوە کرد بە خەوێکی پچڕپچڕ و ناخۆش "کابوس"، هەرچی بەها جوانەکانی کۆمەڵگەیەخراپ و سەرەو ژێریان کرد، خەڵکیان فێری دووبەرەکی و چەند بەرەی کرد، شارو شارۆچکە و گوندەکانیان کرد بە دوژمنی یەک، خەڵکیان لە یەک ڕەنگەوە کرد بە چەندین ڕەنگ، باشوری کوردستانیان لە یەک ناوچەی جوگرافی یەکگرتۆوە کرد بە دوو ناوچەی جوگرافی دوو ڕەنگ و دوو بەرە و دوو حکومەت و دەسەڵات، خۆشەویستی خەڵکیان بۆ یەکتر و خاک و ئاڵا و شۆڕش و نەتەوە و کوردایەتی و پێشمەرگە و نیشتمان گۆڕی بۆ دژایەتی یەکتر و گاڵتەجاڕی و بێ بڕاوی بەیەکتر و هەرچێ بەها پیرۆز و نیشتمانی نەتەوەییەکانە لای خەڵک بێ ئەرزش و فەڕیان کردن، کەچی ئێستا پاش ٣٠ ساڵ و لەدوای دوو هەوڵی سەرنەکەوتووی پێشترەوە هاتوون و ئەیانەوێ دەستور بنوسنەوە تا جارێکیتر خەڵک یەکڕیزبێت.
یەکڕیزی خەڵک تەنها یەک هەنگاوی پێویستە کە ئەما ن هەرگیز ناچنە ژێرباری، ئەویش دەستهەڵگرتنی ئەمانە لە دەسەڵات و کوردایەتی، ئەگەر ئەمان وازبهێنن ئەوا خەڵکی بەبێ بوونی دەستوریش یەکڕیزئەبێت و لەگەڵ کاتا ئەگەڕێتەوە سەر دەستورە نەنوسراوەکەی خۆی.
با ئێستا لەمەگەڕێین و بێنە سەر خودی کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستور لە هەولێر.
سەرنچ:
ناکرێ ئەو پەرۆشیەی سەرۆکی هەرێم بۆ سەرخستنی ئەو کۆنفرانسە نادیدە بگیرێ، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە ئایا بۆ نێچیرڤان بارزانی هێندە پەرۆشی سەرکوتنی ئەو کۆنفراسە بوو.
پرسیار:
*ئایا ئەگەر ئەو کۆنفرانسە لەلایەن زانکۆکانیترە بەتایبەت زانکۆکانی ناوچەی نیلی/سەوزەوە بکرایە هەردوو سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت ئامادەئەبوون؟ ئەی ئەگەر ئامادەبوونایە بۆ چەند خولەک ئەمانەوە؟
*ئایا دابەشکردنی داهاتی هەرێم و پرۆژە خزمەتگوزاریەکان و بەتایبەتی ستراتیجیەکان بەیەکسانی و بێبەش نەکردنی سلێمانی لێی ئامدەکاریەکی گرنگ نیە بۆ سەرخستنی پرۆژەکە؟
*ئایا کەسی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری نەکرد؟
*ڕۆڵی ئدریس نێچیرڤان بارزانی چی بوو؟
ئەوەی ئاشکرا بوو بۆ هەمووان بەستنی کۆنفرانسەکە بۆ یەکڕیزی و دەستور بوو، ئەمە کارێکی باشە و بڕواناکەم کەسیش دژایەتی کارێکی وابکات ئەگەر بەڕاستی مەبەست لە جێبەجێکردنی ناو و ناوەرۆکی کۆنفرانسەکەبێت بەڵام...
ئەو هۆکارە نهێنیانەی لەپاڵ هۆکارە ئاشکراکەی بەستنی کۆنفراسەکەیا بوو چەند شتێکیتر بوون کە پ.د.ک لەلایەک و خودی نێچیرڤان بارزانیش لەلایەکیترەوە مەبەستیان بوو وەک پەیامێک بیگەیەنن بە حیزبە جیاوازەکان و خەڵکی کوردستانیش لەوانە...
*هاتنە ژورەوەی هەردوو نێچیر و مەسرور بارزانی لەیەک کات و بەیەکەوە:
ئەو دوو بەرەکی و دڕدۆنکیەی نێوان نێچیر و مەسرور بارزانی گەشتۆتە ئاستێک کە لە هەردوو کەناڵی ڕوودا و کوردستان 24وە بەئاسانی هەستی پێئەکرێت و چیتر پارتی دیموکراتی کوردستان بۆی پەردەپۆش ناکرێ بۆیە پێوستی بەجۆرێک لە "شۆ" نمایش بوو کە لەیەککاتا وەڵامی خەڵک و لایەنگرانی پارتی و حیزب و مێدیا جیاوازەکانیش باتەوە بەبێ ئەوەی یەک ووشەش بڵێ.
مەبەست لە هاتنەژورەوەی هەردوو ئامۆزا و خۆ بەمیراتگرەوەی باوک یان مام وەک سەرۆکی پ.د.ک وەڵامێک بوو بۆ ڕای گشتی کە گوایە ئەوان ڕێک و تەبان و هیچ ناکۆکی و باڵباڵێنێک لەنێوانیانا نیە.
لەڕاستیا ئەمە وەڵامێکی زیرەکانە بوو تا ئاستێکی باش بۆ زۆرێک لە خەڵک نەک بۆ هەمووان، چونکوم ئەوەی شارەزای زمانی جەستە و ئەتەکێت و شێوازی جوڵەبێت لەوە تێئەگەشت کە شێوازی ناوهێنانی یەکتر و ئاماژەکردن بەناوهێنانی پۆست و پلە بەتایبەتی کاتێ سەرۆکی هەرێم چەندین جار بەبێ هۆ ناوی سەرۆکی حکومەتی دووبارە ئەکردەوە، ئەتوانرا لەوە تێبگەی کە ئەو ناوهێنانە زۆرە بۆ ڕازی کردنی خودی کەسەکەیە نەک پۆستەکەی.
خەڵکی بەگشتی وە بەتایبەتی ڕۆشنبیر و بیرمەندان باش لەوە تێئەگەن کە ئەوە جۆرێکە لە تەمسیل و نواندنێکی کاتیە و ئەو تەباییەی کە نواندیان هەر هەمان تەباییەکەی نێوان کۆڕانی مام جەلال و ئامۆزاکانیانە ئەگەرچی ئەوەی ناو ماڵی تاڵەبانی تا ئاستێکی زۆر لەوەی ماڵی بارزانی هێورترە.
*دەرکەوتنی ئدریش نێچیر بارزانی وەک کارەکتەرێکی سەرەکی کۆنفرانس:
دەرکەوتنی کوڕەزازایەکی مستەفا بارزانی لە کۆنفرانسێکی ئاوا گەورە و گرنگا بەتایبەتی کە مەبەستی ئاشکرا لێی یەکڕیزی و دەستوربێت تەنها ئەوەمان پێئەڵێ کە نەوەیەکیتری ئەو خێڵە بەڕێوەن بۆ سەرۆکایەتی تا خەڵک دەستوپەنجەیان لەگەڵا نەرمبکات.
هەرئەوەش نا بەڵکو زیرەکی باوکی ئدریس لەوەیا بوو کە بەجۆرێک ڕۆڵی دابەشکردبوو کە کوڕەکەی وەک کارەکتەری سەرەکی و هەڵسوڕێنەری کۆنفرانسەکە نمایش ئەکرد، بەمەستی ئەوەی هەمووان لەوە تێبگەن کە ئەوە ئدریسی کوڕیەتی لەپشت ئە کۆنفرانسەوەیە، هەرواش دەرچوو کاتێک ئەمانبینی کە چۆن سەرۆکی حیزبەکان وەک هاوتایەکی خۆیان و زیاتریش ڕەفتاریان لەگەڵا ئەکرد.
بەشداری نەکردنی سەرۆکی پ.د.ک:
ئاشکرایە کە کۆی بڕیارە سیاسیەکان بگرە هەر بڕیاردان لەناو پارتیا لای خودی سەرۆکی حیزبەکەیە، بۆیە ئەکرێ بەشداری نەکردنی کاک مەسعود وەک گەرەترین کۆسپی سەرنەکەوتنی ئەو کۆنفرانسە لا داهاتووا تەماشا بکرێ ئەگەر...
ئەگەر مەبەستی مەسعود بارزانی پەراوێزخستنی خۆی نەبێ بۆ پتەوکردن و جێگرکردنی رۆڵی کوڕەکەی مەسرور وەک سەرۆکی داهاتووی حیزب.
ئەگەر ڕازی نەبوونی کاک مەسعودبووبێ بەو ڕۆڵەی کە لە کۆنگرەیا بۆی دیاری ئەکرا، چونکە ئاشکاریە ئەو لە ناوخۆیا نەک دەرەوەی وڵات ناچێتە شوێنێکەوە کە تایتڵی کەسانیتر لەسەرو تایتڵی ناوی ئەوەوەبێت ئەگەرچی لە خێزانکەی خۆشیبێت.
ئەکرێ کاک مەسعود تا ئاستێکیش بێ ئومید بووبێ لە پرۆسەی چاکسازی و دەستور و یەکڕیزی هەموو ئەو تایتڵانەیتریش، چونکە لەسەردەمی حکومڕانی ئەویشا چەندین هەوڵی لەو جۆرەیران، لەکاتێکا کاک نەوشیروان و مام جەلالیش لە ژایانا بوون بەڵام هیچی سەرینەگرت و سەرکەوتوو نەبوو.
جێنین پلاسخارت:
نوێنەری فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەو خاتوونەی دایکانە ئاگاداری لەدەستدانی قەوارەی هەرێمی ڕاگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتداران بەخۆیانا نەچنەوە "دۆست ئەتگرێنێ و دوژمن ئەتخاتە پێکەنین" ئەمە ئەو پەندە کوردییە بوو کە زۆر هۆشیارانە و لەکات و شوێنێکی زۆر گونجاوا خاتوو پلاسخارت بەکاریهێنا ، زۆرجار ئەو پەندە کوردییە بەکارئەهێنرێ بەڵام کاتێک لەدەمی کەسێکی بێگانە و کات و شوێنێکا بەکارئەهێنرێ کە سەرۆکی سێ دامەزراوەی گرنگ و سەرۆک و بڕیاردەری شەش حیزبی کارا  و چەندین ڕاوێژکار ووەزیر و ئەندام پەرلەمان و پلە باڵا ئامادەئەبن واتایەکی پڕ بەپێستی پەندەکە ئەگەیەنێ، کە ئەویش ئەو وەک دۆستێک هاتووە هەواڵی لەناوچوونی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان پێڕاگەیەنێ پێش ئەوەی کار لەکاربترازێ.
پلاسخارت قسەی خۆی کرد و دۆستایەتی خۆی پشانی ئامادەبووانی پانێلەکەیا، ئەوەی ماوەتەوە ئەکەوێتە لای توانای هەڵسەنگاندنی ئامادبووانی پانێلەکە بۆ ئەو ئاگادارکردنەوە پێشوەختە. خۆزگەم خاتوو جێنین پلاسخارت پێشی بووتنایە ( قد أعذر من أنذر) چونکە ساسیەکان فێرن دوای ئەوەی کە هەڵەئەکەن هەوڵەیەن تاوانەکە لەخۆی دوورخەنەوەو بیسون بەشانی خەلکانیترا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×