ئایا سنوری تورکیا و عێراق دەگۆردرێت؟

سەردار عەزیز
  2021-06-04     759

بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، تورکیا لە ماوەی ڕابوردودا، تەنها دەستوەردان ناکات لە قوڵایی خاکی کوردستان، بەڵکو هەنگاو لە دوای هەنگاو، هێرش لە دوای هێرش دەکشێت و تۆڕێکی ئاڵۆز لە کۆنترۆڵی پانتایی spatial control دروست دەکات.
تورکەکان زنجیرەی ڕبایە لە شوێنە ستراتیژییەکاندا دادەنێن، دەوروبەریان مین ڕێژ دەکەن، دارەکانی دەورەبەری دەبڕنەوە، ڕێگایان بۆ دروست دەکەن و بە درۆن پاڵپشتیان دەکەن. هەموو ئەمانە لە پێناو کۆمەڵێک ئامانجی هەنوکەیی و ئەگەری درێژ خایەندایە.
لە پلانەدا لە دۆخی هەنوکەییەدا تورک ئامانجی باشور و باکور و ڕۆژئاڤایە. پلانەکانی بەم شێوازنانە، لە یەکتر دابڕانیان، ئیدارەدانیان و پاشان بەکارهێنانیان.
هەموو ئەمە دەبێت چونکە بۆشاییەکی هێز لە ناوچەکەدا هەیە. کوردی باشرو کاتێک تورکیا چیاکانی لێگرتوە، ئەوا دەبێتە داردەستی ئەو لە عێراقدا و هەروەها تورکیا وەک کارتێکی سەرمێزی دانوستان بەکاری دەهێنێت.
بەمشێوەیە نزیک دەبێتەوە لە پانتایی عەرەبی، دەبێتە یاریکەرێک لە سیاسەتی عێراقیدا. تورکیا لە ڕێگای ئاوەوە دەتوانێت ئاراستەی سیاسەتی باشوری عێراقیش بکات.
هەموو ئەمە بەشێکە لە نیوتی فراوانخوازی تورکیا لە دەوربەری خۆی. دەکرێت سێ قۆناغ یان سێ دۆکترن لە بواری فراونخوازی تورکیدا باس بکەین، لە پاش دابران لە سیاسەتی ئەتاتورک. قۆناغی کشانی نەرم بە پشت بەستن بە دۆکترنی داودئۆغلۆ. قۆناغی فراونخوازی دەریایی، ئێستا قۆناغی فراوانخوازی سەربازیی و کۆلۆنیالی. ئەم دوو قۆناغەی دوایی هەردوو بیری سەربازەکانن، دۆکترنی وڵاتی شین دەگەڕێتەوە بۆ جیهات یایچی، دۆکترنی سەربازی باشور وەک کەسێک پێی ووتم، بیرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیسماعیل حەقیی قەرەدایی، کە وەزیری بەرگریی ئێستا چەندین ساڵ هاریکاریی بوو. دۆکترنێکی تر هەیە کە جۆرج فریدمان، خاوەنی ناوەندی فیکری ستراتیژی جیوپۆلەتیکال فیوچەر، کە ڕاوێژکاری ئەردۆگان بوە لە زۆر ڕوداودا، وەک کەسێک کە کاری لە گەڵدا کردوە پێی ووتم. دیدی جۆرج ئەوەیە کە وڵاتانی دەوروبەری تورکیا توانای هەستانەوەیان نیە، بۆیە دەرفەتە بۆ تورکیا بۆئەوەی بۆیان بکشێت .
لە هەموو فراوانخوازییەکانیدا تورکیا وەستێنراوە، جگە لە باشور نەبێت.
ئەم گۆڕانکارییەی سەربازیی و مۆڵگەی هیزەکان کورد ناچار دەکات کە خۆی بگۆڕێت، یان بە ویستی خۆی یان بە ویستی ئەوانیتر.
ئەمە هیچ پەیوەندی بە لۆزان و سەد ساڵە و ئەو وەهمانەوە نیە. کورد هەرکە سەد دەبینێت ئیتر پڕ دەبێت لە وەهم و ئەفسانە.
دەرئەنجامی هەرە سەرەکی ئەوەیە کە قۆناغی شار لە ژیاری کوردیدا گۆڕانکاری بە سەردا دێت، درۆن گۆڕانکاریی گەورەی کرد لە پرسی پانتایی شاخدا، ئێستا بونی مۆڵگەی سەربازی گۆڕانکارییەکی ترە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×