کێشەی بەنزین‌ و چەند سەرنجێک

سەردار قادر
  2021-06-15     374
بەپێی ئەو ئەزمونەی هەمە لەکاتێکدا کە جێگری پارێزگاری سلێمانی بووم‌و ڕۆڵێکم هەبوو لەگەڵ هاوڕێکانم لەپارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگا بوو چارەسەری قەیرانی بەنزین، هەندێ سەرنج بۆ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی‌و بەڕێز قائیمقامی سلێمانی، کە تەنها لەڕووی خەمخۆریەوە ئەم سەرنجانەم بەهەند وەرگرن.


کاتێک نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانی‌و ناوچەکە بەرز ئەبێتەوە، بەهەمانشێوە نرخی مەنتوجەکان بەرز ئەبێتەوە، لەوکاتەدا دەسەڵات هەوڵدەدات هەندێ ڕێکار بگرێتەبەر تا بارگرانی سەر هاوڵاتیان کەمبکاتەوە.


1ـ مۆڵەتی هێنانی بەنزین‌و گاز بەرفراوان ئەکرێت تا زۆرینەیەک لەکۆمپانیاکان ئەوکارە بکەن بەمەش خستنەڕوو لەبازاڕدا زۆرتر ئەبێت‌و بۆ ئەوەی بفرۆشرێت، نرخ جۆرێک دابەزین بەخۆوە ئەبینێت.


2ـ بەوکارەی سەرەوە قۆرخکاری ڕێگەی لێ ئەگیرێت.


3ـ کردنەوەی بەنزینخانەی حکومی کە تیایدا هامشی قازانج کەمبکرێتەوە، بۆ کارمەندانی حکومی.


4ـ حکومەتی خۆجێی بتوانێت کۆمپانیای هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەت بکاتەوە، بەشێوازێک کە بودجەیەک بخرێتە بەردەم پارێزگاری بەڕێز بۆ گرتنەبه‌رى ئەوکارە.


باوەڕی من ئەوەیە کە بەڕێزان پارێزگارو قائیمقام‌و ئەنجومەنی پارێزگار لەهەوڵی جدیتان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین‌و نرخی بەرزی، ئەم سەرنجانەی من تەنها ئەزمونێکە بۆ بەردەم بەڕێزیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×