سوپای نیشتیمانیی!

رابون مه‌عروف
  2021-06-22     399
پارتی و یەکێتی ناتوانن سوپای نیشتیمانیی دامەزرێنن! 
دوای ٣٠ ساڵ ئەزمونی حوکمڕانی میلیشیاکانی پارتی و یەکێتی، ئیتر ئاشکرا و رۆشنە کە جوتحیزبی دەسەڵات ناتوانن حوکمڕانی دامەزراوەیی مۆدێرن ساز بکەن. شکستی ئەم جوتحیزبە لە دامەزراندنی حوکمڕانی دامەزراوەیی بە قوڵی پەیوەندیدارە بە دیدەگای ئەو دو حیزبە بۆ حوکمڕانی، کە دژی حوکمڕانی دامەزراوەیی و دەزگایی نیشتیمانیی مۆدێرنە. 

بە دڵنیاییەوە، یەکێتی و پارتی ناتوانن کوردستان بەرنە قۆناغی دوای ھەژمونی میلیشیاکان و دەسەڵات و دامەزراوەی تۆکمەی نیشتیمانی دامەزرێنن. چونکە ھەر لە بنەڕەتەوە، پارتی و یەکێتی ھیچ دیدەگا و ستراتیجێکیان نییە بۆ حوکمڕانیی مۆدێرن لەسەر بنەمای دامەزراوەی قانونیی دیموکراتیی نیشتیمانیی. 

کۆتاییھێنان بە میلیشیاکان بە پێکھێنانی میلیشیای گەورەتر ناکرێت. سوپا و دامەزراوەی نیشتیمانی بە کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکان لە لایەن حیزبێك یان کەسێکەوە بەرھەمنایات، وەك ئەوەی ئێستا ھەوڵی بۆ دەدرێت. سوپای نیشتیمانی بە دیدەگایەك بەرھەم دێت کە بڕوای بە حوکمڕانی مۆدێرن و دامەزراوە و قانون و پێکەوە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی ھەبێت. پارتی و یەکێتی و (ھەڵبەت حیزب و جوڵانەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا!) بە توندی دژی پێکەوە ژیانی راستەقینەن.

کوردستان پێویستی بە سوپا و دامەزراوەی نیشتیمانی مۆدێرن ھەیە و لایەنێك دەتوانێت دروستی بکات کە خاوەن دیدەگای مۆدێرن بێت بۆ حوکمڕانی و پێکەوە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×