تێزی تازەمیرازی بایدن، دیموکراسیی‌و ئۆتۆکراسیی، ململانێی جوداکەرەوەن لەم رۆژگارەماندا

د. رزگار ئاغا
  2021-07-01     329

لە دوایین گەشتی بۆ ئەورووپا، سەرۆک جۆ بایدن بییرۆکەی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی خۆی داڕشت. وتی: رکابەریی لە نێوان ئەمەریکا و چیین بەشێکی گەورەیە لە "ململانێ لەگەڵ فەرمانڕەوا خۆسەپێنەکان -ئۆتۆکراتەکان-"، لە بارەی "ئایا دیموکراسیی توانای رکابەریی هەیە... لە سەدەی بیست و یەکی زوو گۆڕاودا". ئەم قسانە تەنها قسەی بریق و باق نەبوون. بایدن هەمە جارە و چەندبارە مشت و مڕی کرد لەسەر ئەوەی کە جیهان گەیشتۆتە "خاڵی وەرچەرخان" کە بڕیاردەدات، ئەگەر ئەم سەدەیە رۆژگارێکی تری هەژموونی دیموکراسیی بێت، یان سەدەیەکی هەڵکشان و زاڵبوونی خۆسەپێنییە -ئۆتۆکراسییە-. مێژوونووسەکانی سبەیڕۆژ، هەر وەک پێشبیینیی کردووە، "تێزەکانیان لەبارەی ئەوەوەیە کە کێ سەرکەوتوو بوو: خۆسەپێنیی -ئۆتۆکراسیی- یان دیموکراسیی؟"
بایدن هەمیشە جیهانیی بەم شێوەیە نەدییوە. لە ساڵی ٢٠١٩ دا، گەڵتەی بەو قسەوباسە دەهات کە چیین بووبێت بە رکابەرێکی راستیینە، واز لەو پێشينگییە لەڕووداوەستانەوە ئایدۆلۆجییە مێژووییەش بهێنە کە هەیبووە. بەڵام دەربڕیینە ئەوەت کە چەقی بەرکەوتنەکە لەم رۆژگارەمان دا، لەو رکابەرییەدایە کە لە نێوان سیستەمە دیموکراسیی و سیستەمە خۆسەپێنییەکانی حوکومەت دایە، وتەیەکی زۆر راشکاوانە و ئاشکرایە و، شوێندەستیی قووڵی هەیە لە سیاسەتیی دەرەوە و جوگرافیای سیاسیی ئەمەریکادا.
بە گوێرەی ئیدارەی بایدنەوە، چەمکەکە لەوەدا بەرجەستە دەبێت، چیی  دەبێتە جڵەوگییریی پێوەندیی ئەمەریکا لەگەل هەردوو رکابەرەکەی دا و، لەسەر چ سەنگێکی مەحەک دەبێت. ئەوە بەستەرێک دەبێت لە نێوان رکابەریی زلهێزەکان و چالاککردنەوەی دیموکراسیی ئەمەریکایی و قەڵاچۆکردنی بەڵا سنووربڕەکان دا، وەک گەندەڵیی و کۆڤیید -١٩. ئەمەریکاش خۆی چڕکردۆتەوە لە  ستراتیجێتێکی گەورە بۆ جیهانی دیموکراسیی دژی مەترسییتریینی ئەو گورزە هەڕەشانەی، کە بەدرێژایی چەندیین نەوە رووبەڕووی بۆتەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئیدارەکە دەتوانێت ئەم دییدە بۆ راستیی بگۆڕێت. بایدن لەڕووداوەستانەوەی ستراتییجیی دیارییکراوی بۆ سەدەی بیست و یەک ناساند، بەڵام گرفتەکان – ئەوانەی ریشەدارن و ئەوانەش کە خۆیان درووستبوون- بە راستیی قورس کەوتوونەتەوە.

جیهانێکی سەلامەت بۆ خۆسەپێنیی -ئۆتۆکراسیی-
رەنگە سەرۆک ترامپ واشنتۆنی گۆڕیبێت بەرەو رکابەریی  نێوان زلهێزەکان، بەڵام بایدن ئەم مژارەی لە چوارچێوەی ستراتیجێتێکی گەورەترد داناوە. هەتا پەیدابوونی پەتاکە، ترامپ زیاتر پێی وابوو کە رکابەریی نێوان ئەمەریکا و چیین ململانێیەکە لەسەر مەرجەکانی بازرگانیی. بە پێچەوانەی ئەمەوە، بایدن پێی وایە رکابەرییەکە بەشێکە لە "مشت و مڕی بنەڕەتیی" لە نێوان ئەوانەی کە باوەڕیان وەهایە کە "خۆسەپێنیی باشتریین رێگەیە بۆ ئەوەی لەسەری بڕۆن" و ئەوانە کە باوەڕیان وەهایە "هەر دیموکراسیی سەردەکەوێت و پێویستە سەر بکەوێت"
کۆمەڵگەی دەوڵەتە دیموکراسییەکان رووبەڕووی سێ لەڕووداوەستانەوەی پێکەوەبەستراو دەبنەوە. یەکەم ئەو هەڕەشەیەیە کە لە زلهێزە خۆسەپێنەکانی وەک رووسیا و چیین دێت. ئەم دەوڵەتانە رکابەریی هێزی ئەمەریکا دەکەن لە سەرانسەری دونیادا و هەڕەشە لە دەوڵەتە دیموکراسییەکان دەکەن هەر لە ئەورووپای رۆژهەڵات هەتا  گەرووی (مضیق) تایوان. لەگەڵ ئەوەش دا، ئەو لەڕووداوەستانەوەی کە دەیسەپێنن ئایدۆلۆجییاییە زیاتر لەوەی جیۆسیاسیی بێت. مۆدێلی سیستەمی جیاجیا لە ناوخۆدا، دییدی جیاواز دەهێننە بەرهەم بۆ ئەو سیستەمەی لە دەرەوەدایە: رووسیا و چیین دەیانەوێت سیستەمی نێودەوڵەتیی ئێستا لاوازبکەن و هەڵیوەشینن وبیگۆڕن، چونکە بنەماباوەڕە لیبراڵییە دامەزرێنەرەکان ناجۆر -متناقض- دێنەوە لەگەڵ پیادەکارییە ناوخۆییە نالیبراڵییەکان دا. مەترسییەکە، کەوابوو، ئەوەیە کە مۆسکۆ و پەکیین جیهان دەخەنە سەرپشت بۆ خۆسەپێنیی بە رێگەیەک، کە وای لێ دەکەن ئارام و سەلامەت نەبێت بۆ دیموکراسیی.
رووسیا هێرشە ئەلەکترۆنییەکان و زانیارییە چەواشەکارییەکان بەکاردەهێنێت بۆ لەگرێژەنەبردنی هاوسەنگیی لە دیموکراسیی دا و، هاوڵاتییەکانی بەردەداتە یەکتریی، رێک وەک ئەوەی کە کۆمەڵگە لیبراڵییەکان ببن بە تییرە و هۆز بە بەردەوامانە. چیین هێزە بازاڕکارییەکای بەکاردەهێنێت بۆ سزادانی رەخنەگریی – واتە ئازادیی دەربڕیین- لە وڵاتە دیموکراسییە پێشکەوتووەکان دا هەر لە ئەورووپاوە هەتا ئوسترالیا؛ فەرمانڕەوا خۆسەپێنەکان پڕچەک دەکات بە هەموو ئامڕاز و تەکنێکێکی ستەمکاریی و چەوساندنەوە؛ دووبارەنووسینەوەی یاسای رێكخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی خۆسەپێنیی و تەنانەت پێدانی دەسەڵاتڕەهایی زیاتریش. لە هەمووی مەترسییدارتر، پەکیین خەرجیی تەکنۆلۆجیای نەوەکانیش دەکێشێت، وەک پێوەندییکردنەکانی نەوەی پێنجەم و زییرەکیی دەستکرد، بە مەبەستی بلاوکردنەوەی کاریگەریی ئۆتۆکراسیی چیینیی و پشتخستنی رکابەرە دیموکراسییەکانی. بە کورتییەکەی، ئەو جیهانەی کە سیستەمی خۆسەپێنیی دوژمنکارانەی بەهێز دەیبات بەڕێوە، هەروەک سەرۆک رۆزەڤێڵت هۆشیاریی داوە، دەبێت بە "شوێنێکی خراپ و مەترسییدار" بۆ ئەوانەی کە  بەهای ئازادیی دەزانن.
هەڕەشەی دووەم لەو کێشە سنووربڕانەوە دێ،ت کە مەترسییەکی زیادە دەخاتە ناو کێبڕكێی سیستەمەکانەوە. کۆڤیید -١٩ هەر تەنها پەتایەکی جیهانیی نییە و بەس کە هەر سەدەیەی جارێک رووبدات؛ بەڵکو لەڕووداوەستانەوەی ئەو بیرۆکەیەیە کە دیموکراسییەکان رەنگە بە شێوەیەکی کارییگەرانە وەڵامی ئەو مەترسییدارییانە ببنەوە کە زۆر بە توندیی هاولاتییەکان رووبەڕووی دەوەستنەوە. گەندەڵیی سنووربڕ تەنها مەترسیی نیین بۆ حوکومەتی رەند -الرشید-؛ بەڵکو شەڕێکە لە لایەن مۆسکۆ و پەکیین  و دەوڵەتە خۆسەپێنەکانی ترەوە قۆستراوەتەوە بۆ فراوانکردنی هەژموونی خۆیان و لاوازکردنی رکابەرەکانیان. بۆشایی نێوان رکابەریی زلهێزەکان و مژارە سنووربڕە درووستکراوەکان: دیموکراسێتیی رکابەرییەکە ناباتەوە بە بێ چارەسەرکردنی مژارەکان.
هەڕەشە سێیەمیش چوونەوە ناویەکی دیموکراسییە. لەم ساڵانەی دوایی دا،  ئەمەریکا هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نا-لیبراڵیی بەوپەڕی بێ شەرمییەوە بەخۆیەوە دیی و هەوڵێکی توندوتییژیش بۆ سەرەوژێرکردنی هەڵبژاردنێکی دیکوکراسییانەش. لە سەرانسەری جیهانی لیبراڵیی دا، هەستی دژە- دیموکراسیی و ناڕەزایی لە دەستی دامەزراوەکانی گەیشتۆتە ئاستێکی وەها کە لە دووەم جەنگی جیهانییەوە نەبیینراوە، ئەم رەهەندانە  لە لای خۆیانەوە هۆشداریی بۆ مەترسییگەلێک دەبەخشن؛ هەروەها ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیشی سەرواڵا دەکەن بۆ بوون بە نێچییری خۆسەپێینەکان. تەنگژەی فەرمانڕەوایی دیموکراسیی لە ناوخۆدا پێوەستە بە تەنگژەی هەژموونی دیموکراسییەوە لە دەرەوەدا.
تێزی بایدن
ئەم لەڕووداوەستانە سێ رەهەندییە پێشنیاری وەڵامێکی سیانەیی دەکەن- دەکرێت توخمەکانی بەدیی بکرێن لەو جووڵە زووبەزووانەی ئیدارەی بایدنەوە. یەکەم، پێویستە لەسەر ئەمەریکا کە  یەکانگییریی خۆی تۆکمە بکات و ئەو نەرمیینواندنەی کۆمەڵگەی دیموکراسیی هەیەتی لە ئاستی رکابەرە خۆسەپێنەکانی، تۆکمەی بکات و ئەم یەکانگیرییە دیموکراسییە بە راستیی بە جیهانیی بکات، چونکە زۆرێک لە لایەنی هەڕەشەکە پێویستیی بە وەڵامدانەوەیەکی جیهانیی هەیە. دووەمیان، پێوستە دیموکراسییەکانی جیهان لە پێشەوە بن بۆ چارەسەرکردنی کێشە سنووربڕەکان، کە هییچ دەوڵەتێک بە تەنیا بۆ خۆی ناتوانێت چارەسەری بکات. بەم پێیە دەبێت بونیادی "ناوەندی هێز" بکات بۆ رکابەریی جیهانیی، لە رێی دووبارە وەبەر‌هێنان لە توانا رکابەرییەکانی دا و، سەلماندنی ئەوەی کە دیموکراسییەکان هێشتا توانایان هەیە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی بۆ هاوڵاتییەکانیان.                     
سیاسەتی دەرەوەی بایدن چڕبۆتەوە لەسەر دانانی چەمکیێکی گشتگییر بۆ ستراتیجێتیی ئەمەریکایی- کە رەگ و ریشەکەی لەو راستییە بێ دەرچەیەدایە کە سەروەریی دیموکراسیی لە هەموو کاتێکی تر، بە درێژایی چەند نەوەیەک، زیاتر رووی لە مەترسییە. بەڵام زۆرێک لە خراپتریین پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ترامپ، لەگەڵ نزیکتریین هاوپەیمانێتییەکانی ئەمەریکادا بووە، کە ئەمانە یەکەمیینێکی داوە بە بایدن بۆ چاککردنەوەی ئەو هاوپەیمانێتییانە وەک زرێیەک لە کەتییبەی دیموکراسیی جیهانیی دا. بایدن هەوڵیداوە بۆ سافکردنی ناکۆکییە دیپلۆماسیی و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەورووپادا، بۆ درووستکردنی بەرەیەکی یەکگرتووی بەهێز دژ بە رووسیا و چیین و، ئیشی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپاییەکان و وڵاتانی نێوانی هەردوو ئۆقیانووشی هیندیی و هێمن دا کردووە بۆ ئاماژەدانێک بەوەی کە دوژمنکاریی بۆ سەر تایوان زۆر دەکەوێت لەسەر پارتی کۆمۆنیستی چیینیی (CCP). لووتکەی زووبەزووی کۆمەڵەی حەوتەم، زمانێکی هاوبەشی بەرهەمهێنا لەبارەی هەڕەشەی چیینییەوە و، بەرنامەی داڕشت بۆ بونیادی ژێرخانێک کە رۆشنکاریی تۆکمەدەکات. هەروەها ئیدارەکە، تەوەرەکانی هاوکاریی دیموکراسیی تۆکمەکرد لەبارەی لەڕووداوەستانەوە جیهانییە سەرەکییەکانەوە، لەژێر سەرکردایەتیی بایدن دا، هەر چواریینە و کۆمەڵەی حەوت پلانی دابەشکردنی زیاتر لە ملیارێک پێکوتەی کۆڤیید-١٩ یان بەسەر دەوڵەتە تازەپێگەیشتووەکان دا راگەیاند. ئیدارەکە هەڵمەتێکی فرە لایەن ئامادەدەکات بۆ قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی و، ئەو قوڵپە داراییە نامەشرووعانە کە سەرۆکی رووسیایی ڤلادیمیر پۆتیین بەکاریهێناون، لە نێو خۆسەپێنەکانی تردا، بەوپەڕیی کارامەییەوە. هەرچەندە بایدن پێشتر قسەی کردووە لەبارەی "لووتکەی دیموکراسییە جیهانییەکان"ەوە، بۆ شەن و کەو کردنی ئەم مژارانە و هی تریش، بەڵام هەتا ئێستا متمانەی لەسەر کۆمەڵەی بچووکتر هەبووە کە هەبوون، کە بتوانن پێشکەوتنێکی بەرچاو بهێننە دیی لە ئێستادا کە رێ بۆ کۆششی تری گەورەتر خۆش بکات لە کاتێکی تردا.


بایدن لەڕووداوەستانەوەی یەکلاییکەرەوەی سەدەکەی پێناسەکردووە، بەڵام کێشەکان دەمێکە تۆقێنەرن
بایدن هەمان ئەو راگوزەرەی گرتەبەر لە کێبڕکێی تەکنۆلۆجیادا. لە کاتی ئێستادا، ئیدارەکە بییرۆکەی دامەزراندنی D-10, T-12 یان کەمکردۆتەوە، یان هەر هاوپەیمانێتییەکی دیموکراسیی فەرمیی گەورەی تر بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەریگەرییە خۆسەپێنییەکان بەسەر تەکنۆلۆجیادا. لەجیاتی ئەمە، ئییشی لەگەڵ وڵاتانی تر و کۆمەڵەی تری هەڵبژێراودا دەکات -کۆریای باشوور لەبارەی نیمچەپێوەندییکارییەکان و تەکنۆلۆجیای 5G  و 6 G و، یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی دەستلەناودەستی تەکنۆلۆجیایی و سیاسەتی بازرگانییەوە و، ژاپۆن یش لەسەر مسۆگەریی دڵنیایی تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانیی کراوە و، پەیمانی ناتۆش (NATO) لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و زانیارییە چەواشەکارییەکان- بۆ بونیادنانی هاوکاریی دیموکراسیی زەوی.
لەهەمان کات دا، ئیدارەکە بەرهەڵستی دەکرد، زیاتر بە فرە لایەنییانە، دژی ناشریینتریین فۆرمی داپڵۆسیین و نێچییرکاریی خۆسەپێنەکان. بە پێی ئەوەی راگەیەنراوە، سەرۆک  هەڕەشەی لە  پۆتیین کردووە کە چارەنووسێکی بەبەختانەی دەبێت ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییە رووسیاییەکان دژ بە بونیادی ژێرخانی زیندەگیی. واشنتۆن چووەڕییزی یەکێتیی ئەورووپایی لە سەپاندنی سزاکان بەسەر بێلارووس دوای ئەوەی کە حوکومەتی سەرۆک ئەلکساندەر لۆکاشینکۆ فڕوکەیەکی سەرنشینی خستەخواروەوە، لەبەرئەوەی یاخیبوویەکی داواکراوی تێدابوو -ئەمە نموونەیەکە لەسەر داپڵوسیین لە دەرەوەی سنووری هەرێمایەتیی کە رووسیا و چیین بەکاری دەهێنن و، هی تریش لەو خۆسپێنییانەی تریش بۆ شوێنکەوتنی رەخنەلێگرەکانیان و خۆیانی پێ دامەزراوتر دەکەن. بایدن لەگەڵ کەنەدا و ئینگڵتەرەش کاری کردووە لەناوەوە، بایدن خەریکی وەبەرهێنانە لە توێژیینەوەی زانستیی و گەشەپێدان دا، لە ژێرخانی ژمێرەیی ومادیی و، بوارەکانی ترش بۆ چاککردنی توانای رکابەریی و چارەسەرکردنی ونبوونی چییی ئیشکردن و ناوەڕاست. گفتی ئەو "سیاسەتی دەرەوە بۆ چیینی ناوەڕاست بێت" ئامانجی لە دەرخستنی ئەوەیە کە بەشداربوونی جیهانیی توانای پارەپێدانی زیاتری خێزانەکانی چیینە ئیشکەرانە، پاڵ دەنێت بە مەبەستی "کەمتریین ئاستی باجی جیهانیی"، هەروەها ئیدارەکە مشت و مڕیەتی، کە یارمەتییدەر دەبێت بۆ دیموکراسییەکان هەتا زیاتر وەبەرهێنان لە هاوڵاتییەکانیان دا بکەن. لە دییدی بایدن دا، ئەم رێکارانە پاڵنانێکی پێشوەختە دەنوێنن بۆ نوێکردنەوە و چاکسازیی ناوخۆیی، کە جارێک لە جاران یارمەتیی دیموکراسیەکانی داوە بۆ سەرکەوتن بەسەر سیستەمێکی رکابەری تردا لە ماوەی رۆژگاری شەڕی سارد دا.


بەشە قورسەکە
هێشتا، تازەیە کە هێڵە پانەکانی ستراتییجێتییەکە دەرکەوتوون، هەروەها لەرووداوەستانەوە و کەم و کووڕییەکانیش دەکەوتوون. دیارە کە، چوارچێوەدانانی بایدن بەشیێوەیەکی باشتر یارییدەکات لەگەڵ هەندێک لە خەڵک دا وەک لە کەسانی تر. ستراتیجێتییەکە لەسەر ئەو بییرۆکەیە راوەستاوە کە ئەمەریکا دەتوانێت چاودێریی چوونەپێشەوەی خۆسەپێنیی بکات، لەڕێی یەکانگییربوونێکی قووڵترەوە لەگەڵ دیموکراسییە خۆگرتووەکان دا. بەڵام پابەندگییریی بە هێزی رووسیایی و چیینییەوە، ئییتر سەربازیی بێت یان دیپڵۆماسیی، هاوکارییەک لەگەڵ حوکومەتە خۆسەپێنییە ناکامڵەکان یان ستەمدییدەکانی وەک پۆڵەندا و تورکیا هەتا ڤێتنام و فیلییپین، نابێت بە کێشەیەکی لەناوبەر دابنرێت: واشنتۆن هاوپەیمانێتیی لەگەڵ دیموکراسییەکان دا بەستووە، کە هەمان بییرکردنەوەی هاوشێوەیان هەیە لە ناوەرۆکی ستراتیجێتییان دا بۆ جەنگی سارد، لەگەڵ بونیادنانی پێوەندیی بەردار، ئەگەرچی ئاڵوگۆڕکارانەیە، لەگەڵ شێوە دیموکراسیی و خۆسەپێنیی ئاشکراش دا. بەڵام، جەختیش دەکات کە تەنها یەک پێڕەو نییە کە بۆ هەمووان گونجاو و لەبار بێت بۆ بەستنی هاوپەیمانێتیی- ئەو سترتیجێتییە بنەمادارانەش، کە هێشتا پێویستی بە چارەسەری دەستڵێهەڵگرتنی پراگماتیکی هەیە.
تەنانەت لەگەڵ هاوپەیمانە دیموکراسییەکان دا، ئیدارەکە پێی وایە یەکڕییزیی هێشتا کارێکی گران بێت. بایدن دەتوانێت بە خێرایی ئەو دەستکەوتانە بچنێتەوە، کە لە کۆتاییپێهنانی شەڕی بازرگانییەوە دێن لە نێوان براکان دا، یان رێ لە ستایش و دەستخۆشیی دیکتاتۆری رووسییایی بگرێت. لەگەڵ ئەورووپادا بە تایبەت، هێشتا کاتێکی ئاشکرا ماوە بۆ هاوکاریی لەو مژارانەدا وەک پشکنیینی وەبەرهێنان. باڵام هێشتا، گردبوونەوەی هاوپەیمانە دیموکراسییە نزییکاکان لەڕووداوەستانەوەیە بۆ خۆی. هەناردەکارە ئەورووپاییەکان متمانەیان لەسەر هەستانەوەیە لەدوای ئەم پەتایەوە، ئەویش بە پشتییوانییکردنیان لە لایەن چیینەوە؛ دابەشبوونی بەردەوام هەیە لەبارەی تایبەتمەندیی و زانیاریی و مژارە تەکنۆلۆجییەکانی ترەوە. هەبوونی وتاری هاوبەش لەبارەی نیگەرانبوون بە ئەگەری دوژمنکاریی چیینیی دژ بە تایوان، یان رقلێبوونی ئاببورییانەی ئوسترالیا بە رێژەییانە ئاسانە؛ داڕشتنی وەڵامدانەوەی فرەلایەنی کۆنکریتیی زۆر سەختترە. هەروەها جووڵەی مەبەستانە بۆ پشتییوانییکردنی جیهانێکی ئازاد دژ بە  یەک هەڕەشە دەشێت بێهێزی بکات دژ بە هەڕەشەیەکی تر: ئیدارەی بادین وازی لە بەرهەڵستکاریی هێنا لە باەی بۆریی نۆرد سترییمی ٢، بەو هیوایەی کە بەرلیین بەشداربێت لە رووبەرووبوونەوەی پەکیین دا، بەڵام رێی بە مۆسکۆ دا کە هەژموونی خۆی لەسەر دیموکراسییە لاوازەکان زیاتر بکات لە ئەورووپای رۆژهەڵات دا.
رەنگە چڕبوونەوە لەسەر ململانێی ئایدۆلۆجیایی و تەکنۆلۆجیایی بگاتە  ئاستی چاولێپۆشیینی ئیدارەکە لە فشاری هەر مەترسییەکی سەربازیی. دەشێت ئەمەریکا ، دوای هەموو شتێک، رکابەریی سیستەمەکە بدۆڕێنێت لەو کاتەی کە شکست دەهێنێت لە گرتنەخۆی خۆسەپێنە دەستدرێژکارەکان و، نەتوانێت بەرگریی لە ناوجەرگەی دیموکراسیی بکات لە ئەورووپای رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئوقیانووسی هێمن دا. لێژنەیەک لە هەردوو پارتی سیاسیی هۆشدارییان دا، لەبارەی ستراتیجێتیی بەرگریی ئەمەریکایی لە ساڵی ٢٠١٨ دا، وتیان ئەمەریکا بە ئاسانیی ئەو هێزە سەربازییە پێویستەی نییە بۆ ئەوەی کە پابەندیی بکات بە هێنانەدیی ئەو گفتانەی داویەتیی لەبارەی سنووری ئۆرسیاوە. پنتاگۆن رووبەرووی بۆشایی گەورەی لاوازیی دەبێتەوە لە گەرووی تایوان دا. بەڵام هێشتا، ئیدارەکە کەمتریین سووربوونی خۆی پیشانداوە  لە بەرە سەربازییەکەیەوە؛ داواکاریی یەکەمی بۆ بودجەی پنتاگۆن جێگییرە و رێکارەکانی لە داهاتووی نزییک دا بۆ تۆکمەکردنی هەڵوێستی ئەمەریکا لە ئۆقیانووسی هێمن دا کورتیانهێناوە. رکابەرییەکانی ئەمڕۆ زیاترن لەوەی هەر بە تەنها هێزی سەربازیی بن، بەڵام بەها دیموکراسییەکان ناتوانن جیهانی ئازاد رزگار بکەن لە گۆریینەوەی شەڕە تەقەی نێوانیان.
دوایینشت، پێوەندیی نێوان پێکهاتە دەرەکییەکان و ناوەکییەکانی ، هەروا رەوان نییە وەک ئەوەی ئیدارەکە پێی وایە. لە دییدی بایدن وە، چاککردنی سامانە ئابوورییەکانی چیینی ناوەراست بریتییە لە مسۆگەرکردنی دڵنیایی دژ بە ترامپییەکان و رێگەیەک بۆ تۆکمەکردنی بنەما ناوخۆییەکانی دیپلۆماسێتیی ئەمەریکایی. بەڵام هێشتا، لە نێوانی دەرئەنجامە کردەنییەکان دا "شتی ئەمەریکایی بکڕە" وەها دەردەکەوێت کە "ئەمەریکا لە یەکەم دایە" بە کاراکتەرە دیموکراسییەکان و سیاسەتە بازرگانییە بەدبەختەکەیەوە، کە هەتا ئێستا هەندێ وڵاتی جێهێشتووە - بە تایبەت لە ئاسیا دا-دەپرسرێت، ئایا بە راستی ئەمەریکا هاتۆتەوە جێ. ئەگەر ستراتییجێتی بایدن پشتییوانیی بیرۆکەیەکی فراوانکاریی و پەرۆشیی بۆ گەشانەوە نەکات، ئەوا هییچێکی ئەوتۆی پێ ناکرێت بۆ دەست لەنا ودەستبوونی جیهانی ئازاد و بەهێزییەکەی.
ئەم هەمووە بدە بە بایدن: ئەو بە شێوەیەکی درووست ئەو لەڕووداوەستانەوە گشتگییرەی سەردەمەکەی پێناسەکردووە. ئێستا بەشە قورسەکە دێتە بەرەوە، کە پێویستیەتی ئەم ستراتیجێتییە بکاتە راستیینە و، وای لێ بکات ئییش بکات.
-----------------
Hal Brands, "The Emerging Biden Doctrine", Democracy, Autocracy, and the Defining Clash of Our Time, Foreign Affairs, June 29, 2021
https://www.foreignaffairs.com/articles/united-states/2021-06-29/emerging-biden-doctrine?fbclid=IwAR0KG0A4yTdxW0O0MPdFzYUXjRKGMJAdmmJ6ODZ9C7H6CYfEiSf2uBFdbzs
هاڵ براندز، پرۆفیسۆری هەڵبژاردەی هێنری کیسنجەرە، لە کاروباری جیهانیی لە کۆلیجی جۆن هۆپکنز بۆ لێکۆڵیینەوەی نێودەوڵەتیی پێشکەوتوو، هاوڕێی پێشکەوتووی لە پەیمانگای ئەمەریکایی ئیتەرپرایز، ستووننووسی دیید و بۆچوونە لە بلومبێرگ.

نوسەری ئەم بابەتە پرۆفیسۆری یارییدەدەر لە دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتییجیی و توێژیینەوەی زانستیی/ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستیی/ هەرێمی کوردستان

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×