روح الاتحاد

د. سەردار موسی شەریف
  2021-08-05     664
ھەلومەرجی ئێستای ھەرێمی كوردستان، عێراق و روژھەلاتی ناوەراست، پێویستی بە خوبەخاوەن مالێك زانێك ھەیە كو ئەم ھەرێمە لە بون بە قوربانی دەستوەردانە ھەرێمایەتی یەكان بە دور بگرێت و  رێرەوێك بو گەیشتن بە كەناری ئارامی دەستنیشان بكات. ھەمو كەسێك ناتوانێت مێژوو دروستبكات، بەلام ھەمو كەسێك لە گەل مێژو دەژیت. ئەوانەی مێژو دروست دەكەن، مێژویی یەن دەژین، و نەمێرن.
‎سەركردەی نەتەوەی، نەتەوەیی بونی لە كاتی بونی قەیرانە گەورەکان لە ناو نەتەوەكەی دا، دێتەسەلماندن. ‎
سەركردەی نەتەوەی تموحاتی كەسایەتی، حزبایەتی و عەشایری خوی دەكاتە قوربانی ‎پرسگەلێكی نەتەوەیی.
سەركردەی نەتەوەی لە ئەركە ھەرە پێشنیەكانی، دروستكردنی ئاشتەوایی و یەكرێزی نەتەوەییە.
ئەم ھەرێمی كوردستانە سۆمای چاوی ھەمو كوردێكی‎ سەرگویێ ئەو زەوی یە، رەنجی خوێنی شەھیدان، ئەنفالكراوانی نەتەوەكەمانە. ھەر نەخوشی، تەنگەژە و مەترسی یەك بۆ سەر ھەرێمی كوردستان‎، دڵی ھەمو كوردێك لە ھەر پارچەیەك لەم كوردستانە توشی شلەژان دەكات. توشی ھەلوێست دەربڕینییان دەكات.‎ نەبونی كاراكتەرێكی سیاسی كە ھێێز بە خوی بدات و خوی لەم مالە بكاتە خاوەن لە پێناو رێكخستن و بەھێزكردن و دروستكردنی یەك گوتاری سیاسی، كاراكتەرێك كە ‎سەر ئاستی روژھەڵاتی ناوەراست و جیھانیش لە سەر پرسی كورد و ھەرێمی كوردستان خاوەن كاریگەری بێت و رێزی لێ بگیرێت. ئێمە پێویستیمان بە بونی ئەم كاراكتەرە ھەیە كە وجودیان ببێتە‎ پەناگایەك بو پاراستنی دەستكەوتەكان و دورخستنەوەی ھەرێم لە ‎ قەیران و مەترسیی یەكان. ‎

لە غیابی نەبونی یەكرێزی ناو مالی كورد لە ھەرێمی كوردستان و روژئاڤای كوردستان و گوشارەكانی توركیا بە سەر ئەمریكا و عێراق و ھەرێمی كوردستان، بە پلان و ستراتێژی درێژخایەن، توركیا دەیەوێت بە ھەر جورێك بێت، كەنەفی لەسێدارەدان بخەنە ئەستوی ئەم ھەردوو ھەرێمی كوردی یە. ‎لە غیابی نەبونی سەركردەیەكی سیاسی كورد، بە تێكدانی ناو مالی كورد، بەشێك لە كارەكتەرە سیاسی یەكانی كوردی یان كردوتە بە " سوارەی حەمیدی" خویان لە پێناو شەركردن بو بەرژەوەندی خویان نەك ھەرێمی كوردستان. ‎

ناكوكی یەكانی ناوخوی یەكێتی، تەنیا پرسی یەكێتی و سەركردایەتی یەكێتی یانیش بنەمالەی تالەبانی نینن. خوێندنەوەی ئەم پرسە لەم رەوانگەیەوە، ھەلەیەكی ستراتێژیكە. لە غیابی سەركردەیەك كە خوی بە خاوەن مال بزانێت، و یەكێتی لە دەستوەردانی دەرەكی و لێكترازانێكی گەورەتر كە رەنگە كاریگەریەكانی لە سەر ھەرێمی كوردستان ھەتا ئێستاش خوێندنەوەیان بو نەكرابێت، پێویستیمان بە كەسێك ھەیە كە ھێز بە خوی بدات و بێتە پێشەوە و خوی لە كێشەكە بكاتە خاوەن  و ‎ بە ئەركی باوكایەتی ‎برادەرانی ناكۆكی یەكێتی ھەلستێێت، ھەنگارێكی وەھا ‎دڵی ھەمو كوردێك ‎خوشدەكات و ‎ناو ماڵی كورد  لە دابڕان و لێكترازانێكی گەورەتر دەپارێزێت.
‎‎
 16ی ئوكتوبەر دەرئەنجامە، نەك كردار  و پەرچەكردار،  ئەم دەرئەنجامە لە نەخوێندنەوەی دینامیكەكانی سیاسی و لەشكەری ناوخوی و ھەرێمایەتی ھاتە ئارا، كە ‎دلی ھەمو كوردێكی رەنجاند. لایەنە كوردستانی یەكان لە مێژوی بونیان ھەتا ئێستا گەلی كوردیان توشی روداووگەلێكی ‎نەخوازراویان ‎كردوتەوە، كە بەرھەمی‎ ھەلسوكەوتە نەگونجاوەكانی سەركردایەتی سیاسی و لەشكەری بووە. ئەو خوێندنەوەی ئێستا بو بویەرەكان دەكرێت زور جیاوازە لە خوێندنەوەی ھەلومەرجی ئەو كات. بویە، لە ھەلسوكەوتكردن لە گەل پرسی بكەرانی 16 ئوكتوبەر،  بە كردەوە شەرعیەتی سیاسی بە ھەندێك بكەر‎ دراوە و ‎بەشێكی دیكەش‎ تاوانبار، خائین و تەخوین دكرێن. ئەمە پێویستی بە لێكولینەوەیەكی سیاسی و مێژویی ھەیە، بو دەرخستنی راستی یەكان.  ئەوەی راستی بێت، ‎پرسی 16 ئوكتوبەر بە لادانی لاھور تالەبانی  ناتوانرێت لە زاھیرەی ناكوكی سیاسی لایەنەكانی سەرەكی ھەرێمی كوردستان لابدرێت. ‎ئەم بویەرە لە ھەمو كاتێك ھاوشێوەی بویەرەكانی دیكە، ئامادەیە لە گەمەی سیاسی نێوان لایەنە سەرەكی یەكان، سەرھەلبدات و دەشكات. ‎بویە، ئەمە پێویستی بە ‎ھەلسوكەوتكردنی تەندروست ھەیە. دلنیا بن ئەم پرسە لە ناكوكی یەكانی داھاتوی ‎نێوان پارتی و یەكێتی، لە ژێر دەسەڵاتی برازاكان دوبارە ‎سەرھەلدەدات. ئەمە حەقیقەتێكی مێژوی یە كە بویەركان لە لایەن حزبە سیاسی یەكان بو مەرامی تایبەت بەكار ھاتون و ھێنراون. ‎‎‎دەرئەنجامی 8ی تەمموز، پێگەی پارتی لە دەڤەرەی سەوز بەھێزتر ناكات، بە پێچەوانەوە. پارتی گەورەی دەكات بە سینگ فراوانی بێتە پێشەوە بو چارەسەركردنی تەنگەژەكە.

ھەرێمی كوردستان سەرلێشێواو بە دوای خاوەن مالێك دەگەرێت كە ‎دەستپێشخەر بێت، ‎و سەركردە سیاسی خاوەن كاریگەری یەكانی ‎ ھەرێم  لە سەر نانی ئێوارەخوردنێك كویان بكاتەوە  و دەرگای روناكی و سەقامگیری سیاسی بە روی ھەرێم بكاتەوە، خاوەن مالێك كە ھەست بە بەرپرسیارەتی بكات بەرامبەر بە كوی گشتی پرسەكانی ھەرێم و لە پێناو بەرزراگرتنی كەسایەتی ھەرێم بەرامبەر بەغداد. بویە، لە غیابی نەبونی خاوەن مالێك، پرسە ناكوكەكانی  ھەرێم- بغداد بو ئەو ئاستەی ئێستا دادەبەزێن كە ھەرێم تەنیا بو ‎سواڵکردنی مووچە، رو لە بغداد دەكات. ‎

لە ئێستا دا كە ھەرێم خاوەن چەند گەنجێكی لێھاتوی خوێنگەرم، سیاسی و سەركردەی داھاتویە، گبە دوای ‎خاوەن مالێك دەگەرێین‎ كە گەورەی بفەرموت لە كوكردنەوەی ھەر پێنج گەنجی خوێنگەرمی ئێستای مەیدانی سیاسی كوردستان ‎( سەرۆكی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت، قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت،‎ باڤل و لاھور تالەبانی) لە سەر سفرەیەك، و منەتێكی گەورە لە نەتەوەی كورد بكات. لە ژێر گەورەی خاوەن مال دا ئەم ‎سەركردە گەنجەكان بەیعەتی ‎‎بلاوكردنەوەی "ھەوین و ھەناسەی یەكرێزی" لە ناو مالی بدەن. ئەمە دلی دوژمنانمان توشی شلەژان دەكات و چیدیكە ھەولێر بو سواڵكردنی موچە روو لە بغداد ناكات. ‎

ھەرێم بە دوای خاوەن مالێك دا دەگەرێت كە لە پێناو ھەرێمێكی بەھێز و سەقامگیری سیاسی‎‎ دەستوەردان لە كاروبواری ناوخوی یەكێتی بكات. یەكێتی یەكی بەھێز، بەھێزی پارتی  و گورانە، و لاوازی یەكێتیش لاوازی پارتی و گورانە. ئەوەی راستی بێت لە غیاب نەبونی یەكرێزی لە ناو رێزەكانی یەكێتی، نە پارتی و نەش گوران ناتوانن شەوانە بە دلێكی خوشەوە لە ناو جێگای خویان دا بخەون، چونكە بێ ئاگان لەوەی كە سبەینێ چی رودەدات. سەرھەڵدان و نوێبونەوەی " ناكوكی مەلایی و جەلالی" دوای 60 ساڵ كێبڕکێی سیاسی، پێویستی بە كۆتایی ھێنان ھەیە، بە دوای خاوەن مالێك دا دەگەرین كە لە سەر دەستی ئەو ‎گەورەمان بكات و  بە ئەركی مێژویی خوی ھەلستێت و لە سەر دەستی ئەو ‎" میساقێكی نەتەوەیی" بێتە راگەیاندن و ڤاژوكردن. میساقێكی نەتەوەی ھەر ھیچ نەبێت بۆ ھەرێمی كوردستانمان لە قوناغی یەكەم.‎ لە خاوەن مالێك دەگەرین كە خوی بە خاوەن حزب و پارەتەكەی خوی نەزانێت، بەلكو ‎بە ئەركی باوكایەتی ھەلستێت بەرامبەر لایەنە سیاسی یەكانی كوردستان ‎ " دور لە نەفەسی حزبایەتی" ‎دارێژەری ستراتێژی ‎یەكگرتووی و تەبایی بێت لەم ھەرێمی كوردستانە.

بە دوای مەرجەعێكی سیاسی دا دەگەرێین‎ كە بومان دامەزرێنەر و بونیانتەری "چەتر و ھەناسەی یەكگرتن (روح الاتحاد)" لە ناو مالی كورد.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×