شکست‌و سەرکەوتنی ئەمریکا لە ئەفغانستان

ئاسۆ عەلی
  2021-08-17     382
دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەمریکا هێزە سەربازیەکانی لەئەفغانستان کێشایەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە لەلایەن یاخیبوانی تاڵێبانیەوە روخێندرا. ئەم  پێشهاتەش لەلایەن زۆرێك لایەن‌و هێزەوە وەك شکت‌و بگرە تێکشکانی هێزو توانای ئەمریکا لەبەکارهێنانی هێز دانرا، راستییەکەی لەوە ئاڵزۆرترە.

نزیکەی دوو دەیە لەمەوبەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەهاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ ‌دەستوەردانی سەربازیان کرد لەئەفغانستان بۆ روخانی تاڵیبان‌ و لەنێوبردنی رێکخراوی ئەلقاعیدە. پرۆسە سەربازیەکە وەڵامی تۆڵەکردنەوەی راستەوخۆی هێرشەکانی ١١ سێپتەمبەر ٢٠٠١ بوو کە لە لایەن ئەلقاعیدەی داڵدەردراو لەلایەن تاڵیبانەوە ئەنجامدرابوو. بۆیە پرۆسە سەربازیەکە پشتیگیری گشتگیری هاوڵاتیانی ئەمریکای لەگەڵ بوو. وڵاتەکە کەوتبووە بەر هێرشی راستەخۆی رێکخراوێك کە لەلایەن وەڵاتیکی دیاریکراوەوە پەنادراوە. خەڵکی ئەمریکا لەپشت حکومەتەکەیان بەزۆرینە وەستان بۆ لەناوبردنی بکەرەکانی هێرشەکە. ئەمە ئامانجی یەکەم و رونی دەستوەردانەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بوو لەئەفغانستان. لەئەنجامدا، حکومەتی تاڵیبان لە ناوچوو زۆربەی سەرکردەکانی ئەلقاعیدە یان کۆژران وەك سەرکردەی رێکخراوەکە، ئوسامە بن لادن یان دەستگیر کران وەك زۆرێک لەسەرکردە باڵاکانی.
ئەمانجی دووەمو گەورەکەی دەستەوەردانە سەربازیەکە بریتی بوو لەبنیاتنانی وڵاتێكی مەدەنی و دیمۆکراسی لە وە ڵاتە هەروەك سەرٶك جۆرج بوشی کوڕ رایگەیاند. واتا ئامانجی ئەمریکا تەنها روخاندن نەبوو بەڵکو دروستکردنەوەش بوو هەڵبەتە بەو شێوەیەی کە خۆی دەوێت (سیستەمێکی سیاسی دیمۆکراسی و ئابوری بازاڕی سەرمایەداری و ئازاد). لەئەستۆگرتنی پرۆژەیەکی پڕتەحەدا و تێچوونی وەك ئەمە تەنها تایبەتە بە ئەمریکا. بەسروشتی بڕوابوون بە هێز و پڕانسیپە سیاسیەکانی خۆی، رەنگە ئەمریکا تاکە ‌هێز  بێت لە هەموو مێژوو پەیوەندی یە نێودەوڵەتییەکان کە دەوڵەتی دوژمنی دەروخێنیت و پاشان کار بۆ دروستکردنەوەی دەکات.  زەحمەکەتی پرۆسە سەربازیەکە ی لەئەفغانستان لێرە دا دەبوو. بەشێك لە گرفتەکە لەوە دابوو کە ئەمریکا خوێندنەوەی دروستی بۆ سروشتی رەق و توندی ئەو وڵاتە نەکردبوو لەبەرانبەر کاریگەری دەرەکی. ئەمەش هەر پەیوەندە بە بڕوابوونی، یاخود زیاد بڕوابوونی، ئەمریکا خۆیەتی بە توانای سەربازیی خۆی و راستی پڕانسیپە سیاسیەکانی.
دوای دوو دەیە لە پرۆسەکە لەکاتێكدا ئەمریکا ئەمانجی یەکەمی پرۆسەکەی هەر زوو بەدەستهێان بوو، کەچی ئەوەی دووەم سەرەرای پێشکەوتنەکانی وەك دروستیکردنی سیستەمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەرێگەی دەنگدانی گشتی و پێک‌هێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە مەدەنییەکان  و فرە میدیایی لەپاڵ دروستیکردنی سوپای نیشتیمانی بۆ وڵاتەکە، هێشتا نەیتوانی هێزە یاخیبووەکانی تاڵیبان ناچار بە چوونە ناو پرۆسەی دیمۆکراسی لەو وڵاتە بدەن. تاڵیبان بە پشتبەستن بە سنوورە چیایە سەختەکانی نێوان یەفغانستان و پاكستان و یارمەتی دەزگا ئەمنی و سەربازیەکانی پاکستان توانی درێژە بە یاخیبوونی سەربازی خۆی بدات. بەڵام ئەمە نە هەڕەشەی لەناوبردنبوو بۆ حکومەتی کابۆڵ و نە زیانەکانی گیانیەکانی ئەمریکای زیاتر دەکرد. واتا کشانەوەی ئەمریکا لە وڵاتە ئەنجامی تێکشکانی سەربازی ئەمریکا نەبوو.
ئەمریکا کشایەوە لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی کە هیچیان پەیوندیان بە توانای گورزوەشاندنی ‌هێزی یاخیبووی تاڵیبانەوە نەبوو. هۆکاری سەرەکی بۆچوونی هاوڵاتیانی ئەمریکایە. وەک ولاتیكی دیمۆکراسی لە ئەمریکا ڕای گشتی دیاریکەری سەرەکی چوونە ناو جەنگ و بەردەوامبوونە لە جەنگ. دوای زیاتر لە دوو دەیە خەڵکی ئەمریکا چیدیکە بوونی جەنگی وڵاتەکەیان لە ئەفغانستان بە ئەرکێكی نیشتیمانی نازانن. من زۆر جار لەگەڵ ئەو کەسانە قسەم کردووە کە دوای هێرشەکانی ١١ سێپتەمبەری ٢٠٠١ لە دایکبوون یاخود لە خوێندنی سەرەتای بوون. ئەم نەوەیە کە ئێستا نەوەی خزمەتی سەربازی یە لەم وڵاتە زەحمەتە تێبگەن یاخود سۆزییان هەبێت بۆ پێویستی بەردەوامی دەستوەردانی سەربازی وڵاتەکە لە ئەفغانستان. دەڵێن، باشە، ئێمە چووین بۆ ئەفغانستان، بن لادنمان لەناوبرد. ئێستاش دوای سێ دەیە چی دیکە بکەین؟
بۆ خەڵکانی ئاسایی ئێرە وەك هەموو وڵاتانی دیکە، شەرکردنی لە پیێناو بڵاوکردنەوەی پڕەنسیپێکی سیاسی وەك دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ ئەو کارە نیە کە دەبێت بە گیان و ماڵ قوربانی بۆ بدەن. کاتێك کە هەرەشەیەكی رون لەسەر وڵاتەکە هەبێت وەك ئەوەی ١١ سێپتەمبەر، ئەم نەوەیە وەك نەوەکانی دیکە دەستدەگرن بە پشتی حکومەتەکەیانەوە بۆ بەکار‌هێانی وەزە بێ وێرانکارە سەربازیەکانی وەڵاتەکە. بەڵام ئێستا ئەوە دیار نیە کە ئایە کشانەوکە دیسان ئەفغانستان دەکاتەوە بە سەرچاوەی هەڕەشە و هێرش بۆ سەر ئەمریکا یان نا. ئەلقاعیدە بە تەواوی لاوازبووەو سەرچاوەی دیکەی هەڕەشەی دیکە و گەورەتر پیدابوون. ئەمەش جگە لە رێکخراوی لە دایکبووی بەڵام دژە ئەلقاعیدەی دەوڵەتی ئیسلامی یاخود داعش. هۆکاری دیکەی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەوەیە کە ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ کارێکی ستراتیجی کە ئەوەیش بەرانگاربوونەوەی ‌هێزی هەڵکشاوی چین ە. بەشێك لەم ئەرکەش لە ناوخۆی ئەمریکاوە دەستپێدەکات وەك رێکخستنەوەی ئابوری وڵاتەکە و نوێکردنەوەی ژێرخانی وڵات وەك تۆڕە گواستنەوە و هاتووچۆ لە سەرانسەری وەڵاتە کە و نوێکردنەوەی سیستەمی کۆمەڵایەتی وەڵاتەکە بۆ گونجاندنی لەگەڵ گۆرانکاریە کۆمەڵایەتییەکان ناو وڵاتەکە. ئەمانە کە ئێستا باسی گەرمن لەم وڵاتە زیاتر لە هەزار ملیار دۆلاری تێدەچیت. واتا، ئەمریکا لەم قۆناغە دا سەرقاڵی خۆی نوێکردنەوەی ناوخۆی و خۆئامادەکردنە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تەحەدا نوێیەکانی سەردەمە و و ئایندەی نزیك. ئەمەش دەخوازێت کە ئەرکە سەربازیەکانی لە ئاستی دەرەوە کەم بکتەوە لەو شوێن و کاتانەی کە هەڕەشەی دیارکراو بوونی نیە. یاخود ئەرکەکان بە شێوی یارمەتیدان ئەنجامبدات وەك پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازی بۆ هێزە ناوخۆیەکان تا ئەوان ئەرکە سەربازیە کە راستەخۆی ئەنجام بدەن.
بە گەڕانەوەی بۆ بابەتی کشانەوە لە ئەفغانستان، ئەمریکا توانی بەشێك لە ئامانجەکانی دەستبخات ئەوەی پەیوەندی بە لەناوبردن بکەرەکانی هێرەشەکەی ١١ سێپتەمبەرەوە هەبوو و توانی هەڕەشەکان لەکاربخات یان لاوازبکات. ئەوەی مابووە بەجێهێشتنی وڵاتێکی دیمۆکراسی و خاوەن هێزی لە خۆبەرگریکردن بوو. ئێستاش کە حکومەتی ئەفغانستان و هێزە سەربازیەکانی نەیتوانی پرۆژەی درستکراوەکەی وەڵاتەکە بپارێزن، ئەمە شکتی ئەمریکا نیە. ئەوە لە دەستچوونیێکە بۆ ئەمریکا، بێگومان. بەڵام ئەوە شکستی ئەفغانەکانە لەوەی کە بەرگری لە حکومڕانیەکان بکەن. بەمەش، جیهان و ئەمریکاش لەسەرەوەی هەموویەوە توشی شۆك و نائومێدیکرد. ئەوەی لە ئەفغانستان شکستی سەربازی ئەمریکا نەبوو، شکستی دیمۆکراتیزەکردنی وڵاتەکە بوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×