بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا ئایا گوێت لەژن بەژنی زانستی بووە؟!

د.محەمەد خالید مستەفا
  2021-08-22     604
بۆ بەرێز / وەزیری خوێندنی باڵا
ئایا گوێت لە ژن بە ژنی زانستی بووە، ئەگەر نەت بیستووە ئەوا فەرموو:


لەوانە ئەم زاراوەیە کەمێک سەیربێت بدرێتە پاڵ زانست بەڵام ئەمە هەقیقەتێکە کە ماوەی دوو دەیە یان زیاتر ئەم جۆرە مامەڵە لە نێوان زانکۆیەکان هەیە نەوە دوای نەوە لە یەکتر وەردەگرنەوە.
پێش ئەوەی باس لە ژن بە ژنی زانستی بکەم با بزانین لە رووی کۆمەلایەتی و ئایینی ژن بە ژنی چۆنە و کێ سود مەندی یەکەم دەبێت.
ژن بە ژنی واتا باوکێک کچی خۆی بدات بە پیاوێکی تر بە مەرجێک ئەوەیش کچی خۆی پێبدا، یان لە جێگای کچ خوشک بێت مەرج ئەوەیش محەرمێکی خۆی پێبدات بە نەبوونی مارەی لە نێوانیان یان مارەیەک دیاری دەکەن.
ئەگەر سەیرێکی ئەم جۆرە ژن بە ژنینە بدەین تەنها پیاوەکان قازانجی خۆیان رەچاو دەکەن گوێ بە مافی ئەم کچە یان خوشکە نادەن بۆیە سەروەرمان نەهی لێکردووە کە مرۆڤی موسولمان ئەنجامیبدات.
#هۆی نەهیەکە ئەوەی کە کەسێک لەسەر حیسابی کەسێکی تر سودمەند دەبێت، و ئەم دەسەلاتەی کە خودا بەم پیاوەی داوە لەسەر مندال و خوشەکان یان محرەمەکانی بە شێوەیەکی نا دروستی بەکاری دەهێنێت بۆ مەرام و حەز و بەرژەوەندیەکانی خۆی بەمەش مافی کەسانەی تر پێشێل دەکات و ستەم دەکات و ژیان کەسانی تر تێکدەدات بۆ ئەوەی هەندێک لە خۆشی دونیا بە دەست بێنێت.
#ژن بە ژنی زانستی رەفتارەێک کە هەندێک لە سەرۆک بەش یان بەرپرسی بەشی خوێندنی باڵا و راگرەکان دەیکەن لەسەر حیسابی کەسانی تر وەک ئەم ژن بە ژنیە یان دار بە دارە یان ...
#دەتوانین بەڵێی: ئەوەیە:-  کە سەرۆک بەشێک یان راگرێک یان بەرپرسی خوێندنی لە زانکۆیەک لەگەڵ سەرۆک بەشی زانکۆیەکی تر یان راگر یان بەرپرسی خوێندنی باڵا رێکدەکەون لەسەر ئەوەی تۆ قوتابیەکەم بدێ منیش قوتابیەکت دەدەمێ یان تۆ لە بەشەکەی خۆت وانەم پێبدە منیش وانەت پێدەدەم لەلای خۆم ئەم پێوەرە، بۆیە دەبینین هەندێک لە سەرۆک بەشەکان و راگرە و بەرپرسی خوێندنی باڵا لە هەموو مامۆستایەکانی تر ئیشراف دەکەن و بەشدارن لە گفتوگۆیەکان و  وانەیان لە زۆربەی زانکۆیەکان هەی.
#ئەم جۆرە رەفتارە زۆر نا هەقیی تێدایە یەکەم دەرهەق قوتابیەکە کە بە پێوەرێکی نا زانستی گۆرینەوەی پێدەکرێت زۆر جار نمرە گۆرینەوەش تێدایە کە رێک دەکەون کە ئەم قوتابی من ئەوە نمرە پێدەدەی وەک ئەوەیە مارەی ئەم گۆرینە ئەم نمریه.
 #دووەم ناهەقی دەرهەق هاو پیشەکانی خۆی زۆر جار کەسێک نازناوی زانستی مامۆستا بوو بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆک بەش بوو شتی پێداراوە چونکە لە جێگای قراربووە لە هەمان کات مامۆستا هەبووە لە هەمان بوار بە نازناوی زانستی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریدەرە بووە گوێیان پێنەداوە ژن بە ژنی خۆیان ئەنجامداوە. 
ئەم کەسەی ئەم رەفتارە دەکات تەنها بیر لە خۆی دەکاتە دیهەوێت ئەم حەزەی لە سەر مافی کەسانی تر بەدی بهێنێت جا رێگایەکە دروستە یان نا ئاسایە، ئەم رەفتارە زۆر نەگونجاوە لەگەڵ ئاستی زانستی خوێندنی باڵا، کەسێک کات دەبێت بە مامۆستا واتا پێشەنگ لە چاکە نە بە پێچەوانە.
بۆیە بەم رەفتارە دەڵێم ژن بە ژنی زانستی چونکە هەمان ئەم سەودا و مامەلەی لە ژن بەژنی کۆمەلایەتی هەیە لێرەش هەیە، کاتێک باوکێک یان برایەک ئەم دەسەلاتەی پێدراوە دەهەرق محرەمەکەی خۆی بە ناهەقی بەکاری دەهێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی، هەمان کات ئەم سەرۆک بەشی یان راگرەی یان بەرپرسی خوێندنی باڵا ... کە دەسەلاتی هەیە لەسەر دابەشکردنی بەشە وانەکان و سەرپەرشتاری ماستەر و دکتۆرا و گفتوگۆکارەکانیان بە ناهەقی دابەشیان دەکات لەسەر بەرژەوەندی کەسایەتی خۆی ... با بەس بێت ئەم جۆرە ژن بە ژنیە.

لە کۆتایی  هیودارم   کۆتایی  بەم جۆرە زواجە ناشەرعیە بێت کە جۆرێکە لە پیسخۆری زانستی و گەورەترین گەندەلەیە بەناوی زانست.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×