"دەسەڵاتی کوردی تێئەگەیت تێبگە، تێناگەیت پرۆژەی نوێی " تـاعـس بەڕێوەیە"

ئەنوەر ئەبوبەكر كەريم جاف
  2021-08-29     552

ئەم کۆنفڕانفسەی عێراق کەبەناوی کۆنفڕانسی بەغدادە بۆ ھاوکاری و ھاوبەشی {مۆتمر بغداد للتعاون والشرکە} بۆ ئێوە نییە ڕێک تەواوکەری پرۆژەی:{حیلیفی بغداد}ە، لەپێناوپشتگیری و سەرخستنی پرۆژەی نوێی {تـاعس!}ە
 لەسەرداکۆکی فەڕەنسا و بەگڵۆپی سەوزی ئەمەریکایە، کە ئەوەش مەبەست و مەغزاو کرۆکی ئەوکۆنفرانسەو ئەم  نوسراوەیە.!
بەبەڵگەی ئەوەی كازمی لەسەرەتای بەخێرھاتنی کۆنفرانسەکەدا وتی: "بەخێر بێن بۆ عێراقی عـوروبه!" کە ئەمە یەکەمینجارە ئەم وشەیە بەکاردەھێنرێت کە ئەم گەمەیە موقتەدا صەدریشی تێدایە !!!
دڵنیابن بەرپرسانی باشورگەرلەبەردووگی چەوری بودجەو موچەو پلەو پارەو پۆستەکانیان نەبوایە، ھەرئەمڕۆ بێرەیان دەکردەوە بۆ ھەرێم و لەسەرئەو ووتە نادەستوریەدەبوو داوای ڕوونکردنەوە لەکاڤمی بکەن یان بەغداد بەجێ بھێڵنەوە وەک ساڵانێ کەساڵی 2016 بۆ زێباری ئەنجامیان دا لەسەرتۆمەتی 6.5 ملیارو نیوەکە ئەنجامیان دا .
کەس نەڵێت: خۆ بەپێی مادە٣ی دەستور: عێراق ڕێکخەرو ئەندامی کاراوکاریگەری کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبە! بێگومان ئەمەزۆر جیاوازە لە بەکار ھێنانی عێراقی عوروبە!
خۆ ئەگەر ئێمەی"نـا...حیـزبی" لەوکاتەیبەخێرھاتن و  وتەکەی کاڤمی لەوێ بووینایە ھەڤاڵانی بزوتنەوەی کوردایەتی وەک پیشەی حەفتاوھەشتاکانی ئەوسایان- دوور لە ئێستا- بەجاش و خۆفرۆش ئەیانداین لەقەڵەم !!.  
تەنانەت لەبەر ئیشتیھاو ئارەزویان ئاگایان لەکەناڵ و ڕاگەیاندکارە کانیشیان نییەکەچەندێک خۆیان ھەڵەن و ئەوەندەش زیاتر خەڵکی ھەرێم بەھەڵەدا دەبەن!!! 
لەبەرئەوەی یان نازانن جیاوازی نێوان"لوتکە"و "کۆنفڕانس" چییە؟! یان دیارە لەڕێی ئەندامەبەشداربووە کانی"تـاعـس"ەوە! یەکجار موفت و مشەکەزۆرە ...!!!
چونکە خودی ئەم کارەکەبۆعێراقە خۆی دەڵێت: "کۆنفڕاس = مۆتمر " کەچی کەناڵە کوردییەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بە"لوتکە= قمە "ی ناودەبەن...!! 
ھەفاڵانی بزوتنەوەی کوردایەتی سبەینێ بەرپرسێ یا سەرۆکی وڵاتێ کە دێنە عێراق و دواتریش دێنە سەردانی ھەرێم "گیڤتان نەکاتەوە"و خەڵکی پێ لەخشتە مەبەن، بەنموونە: سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی ھەولێر دەکات، تەپڵ و دەھۆڵ و زوڕناو جەیشێک لە میدیا ئەلکترۆنێکانتان خستۆتە کار بۆ ئەوسەردانە لەکاتێکدا تەنھا باوک و کوڕو مام براو برازاو خاڵۆزاو پورزا دەیبینن، ئەوە ناکاتە ئەوەی کەتەنھا ئێوە شتن و بەس، بۆلای ئێوە ھاتووە، چونکە ھەرگیز ئێوەی کەمینە نابنە نوێنەری زۆرینەی ئەم ھەرێمەو دادو دیکراسیش ڕێگە بەوەنادات !!
ھیوادارم لەم پەیامەجوان تێبگەن،ئەگینا 25ی دیسەمبەرو 16ی ئۆکتۆبەرێکی تر بەرپا دەپێتەوە، ئەوەندەی تر قوڕەکە بۆ خاک خەڵک خەست دەکەنەوە دەبێ ئەوە باش بزانن کە سەرۆکی فەڕەنساو ئەمەریکاو ئەوانی تریش کاتێ دێنە ھەرێم و ھەولێر بۆ بەرژەوەندی و بەرنامەی خۆیان دێن، ئەگینا قابیلە ئەوەندە لاژک بن بۆ ھەرێمێک یان بۆ خێزانێکی پاشایی‌و ٥ ملێۆن کەسی واز لە 420 ملێۆن عەرەب بھێنن!؟ 
ھەرگیز ئەوەندە لاژک نین ئێوەش ئەوەندە خەڵک بەلاژک مەزانن وەرنەوە سەرڕێگەی ڕاست و پشت مەکەنە میلەت و مەچەوسێننەوە واز لەم پەتپەتێنە ئەم بەرەو ئەبەرە بھێنن تکایە زۆرتان کۆکردۆتەوە ئیتر بەسە.!
‏‎بەدەستی خۆت کەجامت خستە سەرلێوت غەشیمانە}
ئەگەر ژەھریشی تێدابێت تاوانی خۆتەبیزانە}

تێبینی: وشەی"تاعس" لەدانان و داھێنانی ئێمەیەو بۆ یەکەم جارە دایدەبەزێنین کەس نەیکات بەناوی خۆیەوە، تەنانەت مەلا، تۆش! 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×