ئەترسم وەک ئەسپەکەی تەڕوادە بێت

ئیبراھیم جەبار پیریادی
  2021-09-03     426
کەم و زۆر چەند ڕۆژێکە لەسایتە دیارەکان و مالپەرە حزبی و حکومیەکان و راگەیاندنەکان باسی شتێکی تازە بۆ کوردستان ئەکرێت ئەوش ناو ھێنانی مرۆڤەکانە بەناوی دایکەوە لەبری پاشگری باوک کە ئەمەش ڕەھەندی زۆری ھەیە ئەگەر لێی وردبینەوە.. لە یاساکانی ئەوروپا و دادگاکانیان زۆر دەمیکە ئەو بابەتە یەکلا بۆتەوە بۆ چارەسەر کردنی ھەندێ کێشەی خێزانی ئەویش پاش بڕیاری دادگا.
ڕوونە ناو ھێنان و ناو تۆمارکردنی کێشەیەکی گەورەی جێھانیە لە دوا ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ ی یونسکۆدا ھاتوە کە توانیویانە لە کۆی ئەو منداڵانەی کە لە تەواوی دنیاداتۆمارە نەکرون و بێ شوناسن ١٦ ملێۆن ناو تۆمار بکەن بە درێژای سی ساڵی ڕابردوو بۆیە کێشەیەکە لە پۆلێنی ئەزماتدا پشکی خۆی بەرکەوتوە.
وەک ئەبینین لەم چەند ڕۆژەدا لە کوردستانش چەند رێکخراوێک ھەستاون بەم کارە وەکو پرۆژە وە بە پێی وتەی خاوەن پرۆژەکە باس لەوە ئەکات ئەوان مەبەستیان ئەو منداڵانەن کە لەژێر رکێفی داعش لەدایک بوون بەتایبەتی بەچە یەیزیدیەکان کە ھەمیشە قوربانی بژێر بوونە بە درێژایی مێژوو. ئەمە تا ئێرە زۆر جوان و باشەو ھەست کردنە بە بەرپرسیاریتی کە من پێم وابوو بە بریارێکی تایبەتی پەرلەمان و حکوومەت ئەم فوقاعەیە چارەسەر ئەبوو.. چۆن لەساڵی ٢٠١٨ لە یاسای باری کەسێتی لوبنانی چارەسەری منداڵانی بێ باوکی کردو وشەی نەشیاوی لەسەر ناسنامەکەیان لابردوو بڕیاری دا بەناوی دایکیانەوە تۆمار بکرێن وەکو چارەسەری تۆماری گشتی بۆ حاڵەتی تایبەت ، کەوەک ئاماژەم پێدا ئەکرا بۆ چارەسەری کێشەی ئەو منداڵانەش پەرلەمان و حکوومەت ئەو بەرپرسیاریەتەی بگرتایە ئەستۆ .
بەلام ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێ و کۆمەڵگەی کوردی و ئەو کەسانەی لەو بوارەدا شارەزان بە خۆشمەوە ئەترسن وگۆمانێکی زۆریان ھەیە ئەم پرۆژەیە وەکو ئەسپەکەی تەڕوادە وابێت بە شێوەیەکی ھونەری بچنە ناو قەڵا پۆڵاینەکەوە ئامانجێکی تریان ھەبێت. وەسەلام
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×