دوای ۱۱ سێپتەمبەر ئەمریکا ئامانجەکەی لەئەفغانستاندا پێکا؟

کاوە مەلاحسێن
  2021-09-11     373

لە ڕۆژی ۱۱ی سێپتەمبەری ساڵێ ۲۰۰۱دا، لەلایەن چەند هێرشبەرێکی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بەهۆی ئەو هێرشەوە نزیکەی ۳۰۰۰ هەزار کەس کوژران. هەردوای ئەوە جۆرج دەبلو بۆش سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا دەستی هەڕەشەی بۆ ئوسامە بنلادن دڕێژکردوو داوی لەحکمەتی ئەوکاتی کابوڵ کرد، ئەلقاعیدە لەئەفغان دەربکەن و بنلادن ڕادەست بکەن، سەرئەنجام بەهۆی ڕازی نەبوونی حکومەتی تاڵیبانەوە بەداواکەی ئەمریکا، بۆیە لە ۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۱ هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەفغانستانیان داگیرکرد لە یەکەم هەفتەی مانگی کانوونی یەکەمدا ڕژێمی تاڵیبان ڕووخا. مەلا عومەر ئەمیری بزووتنەوەی تاڵیبان و یاریدەدەرەکانی هەڵهاتن، هەرچەندە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لەمانگی ئایاری ساڵی ۲۰۱۱ توانییان لەئۆپراسیۆنێکدا ئوسامە بن لادن بکوژن لەناو خاکی پاکستاندا، بەڵام بزووتنەوەی تاڵیبان دژی سەربازانی ئەمریکاو حکومەتی ئەفغان بەسەرۆکایەتی حامید کارزای بەردەوامبوون لەشەڕکردن، ئەمەش وەک شکستی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا دەبینرا، بەهۆی ئەو زیانە گیان و مادییەی لەئەفغان ڕووبەڕوویان دەبووە، کە نەیانتوانی ئەو خوێنەبەربووە بەوستێن.
پرۆژەی توێژینەوەی هاوبەشی زانکۆی براون بۆستۆنی ئەمریکی تێچووی جەنگ ئاشکرای کرد کە تا ساڵی۲۰۲۰ ئەمریکا نزیکەی ۹۷٨ ملیار دۆلاری خەرجکردووە، بەهۆی ململانێ بەردەوامەکانی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغان لە ساڵی ۲۰۰۱ەوە تا ئێستا هەزاران کوژراو و برینداری لە هەردوولا بەجێ هێشتووە.
بۆ داپۆشینی خەرجییە قورسەکانی جەنگ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارەیەکی زۆری قەرز کردووە کە ۲ تریلیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، کە پێدەچێت لە ساڵی ۲۰٥۰ نزیکەی ٦ تریلیۆن و پێنجسەد ملیار دۆلار بێت.

سەرەڕای ئەو ڕێژە زۆرە لەکوژرانی سوپا و هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان، هاوکات یۆناما ئاشکرای کردووە کە لەوەتەی ئەرکیان بە فەرمی دەستیکردووە لەئەفغان بە تۆمارکردنی ژمارەکان لە ساڵی ۲۰۰۹دا، نزیکەی ۱۱۱ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، بۆیە ئیدارەی واشنتۆن لە ۲۹ی شوباتی ساڵی ۲۰۲۰ لە شاری دۆحەی قەتەر لەنێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا واژۆکرا مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە بریتین لە کشانەوەی سەرجەمی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان  لەبەرامبەریشدا  تاڵیبان ڕێگری بکات لە کارکردنی قاعیدە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا، هەرچەندە بڕیاروو   لە۳۱ی ئابدا هێزەکانی ئەمریکا لەئەفغانستان بکشێنەوە، بەڵام پێش ئەو وادەیە بەبڕیاری جۆبایدن دەستیان بەکشانەوە کردو لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی فشەڵی و گەندەڵی لەحکومەتەکەی ئەشرەف غەنی کە دوای حامید کارزای چوارم سەرۆکی ئەفغان بوو، بزووتنەوەی تاڵیبان بەماوەیەکی کەم توانی دەستبەسەر هەموو ئەفغاندا بگرێت. لەئێستاشدا، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوی سەرۆک وەزیران و بەشێک لە وەزیرانی حکومەتە کاتییەکەی کابووڵدا راگەیاند، وتیشی: نامانەوێت ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ شەڕ و خوێنڕشتن، پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەکی ئەمەریکا دەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×