گەندەڵییەکەی ئەفغانستان، لە ئەمەریکا درووستکراوە

د. رزگار ئاغا
  2021-09-16     237
تەوەرەی سێیەم:
ئەم تەوەرەیە تەرخانە بۆ نوێتریین نووسیین لەمبارەیەوە، لە لایەن سارا چایز لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١. سارا خۆی لە ئەفغانساتان دا بە کردەیی رۆژگارێکی سەختی بەسەربردووە و شایەتێکی بەویژدانی زییندووە، کە چۆن ئەمەریکا درۆیەکی شاخداری گەورەی لەگەڵ گەلی ئەفغانستانیی و گەلی ئەمەریکایی و هەموو جیهان دا کردووە. سارا، بە دۆکیومێنتی زیندوو و بەردەست باس لە رەوشی گەندەڵیی حوکومڕانیی و خەمساردیی بەویستانەی ئەمەریک دەکات لە گوێزانەوەی دیموکراسیی  بۆ ئەو وڵاتە و پشتییوانیی نەکردنی سەقامگیریی  تیای دا. کتێبەکەی "دزەکانی دەوڵەت – " بەسە بۆ هەموو دنیا کە وردەکاریی دەوڵەتێکە کە دزە ئەفغانیی و بەرپرسە ئەمەریکاییەکان تیایدا بێ ئوقرە بوون لە تاڵآنکردنی ئەو وڵاتە و بەم دەردەیان بردووە. سارا، زۆر بە روونیی و دڵنیاییەوە باس لە شکستی ئەمەریکا و  بەرپرسە ئەمەریکاییەکان دەکات بە هەر هەر چوار ئیدارە سەرۆکایەتییەکەوە ( بە کەسی خۆیشیەوە کە بەرپرسیارێتیی هەبووە لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانساتن دا) و، نیگەرانییەکی قووڵی هەیە بۆ هەموو پلانە خراپ و نادرووستەکانی ئەمەریکا لەسەر پاشەرۆژی ئابووریی و ژینگەیی نەک هەر ئەکەریکا بەڵکو هەموو جیهانیش.
سارا دەگاتە دڵنیاییەک کە بەرپرسە ئەمەریکاییەکانیش کۆکن لە پارەکۆکردنەوە و بەرژەوەندیی تایبەتیی کەسیی خۆیان، نەک سەرۆکایەتیی و حوکمڕانیی و بەرپرسیارێتیی!

گەندەڵیەکەی ئەفغانستان، لە ئەمەریکا درووستکراوە
چۆن دەستەبژێری خود- کاریی لە هەردوو وڵاتەکەدا شکستیان هێنا؟
لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، سەردانی بانکی نیشتمانیی ئافغانستانم کرد لە قەندەهار بۆ دانانی پارە. ئەو کاتە سەرقاڵی کارێکی هەرەوەزیی بووم بۆ درووستکردنی بەرهەمە کۆزمۆتیکەکانی پێست و دەموچاو بۆ هەناردەکردن، رۆنی دەرکێشراوی بادەمی ناوخۆیی و ناوکی قەیسیی و گوڵە بوندارەکانم بەکاردەهێنا، کە لە بیابان یان لە گردۆڵکە بەردیینەکانی باکووری شارەکە کۆمدەکردنەوە. جا بە مەبەستی تۆمارکردنی فەرمیی ئەم کۆمپانیا بچووکەم بە شێوەیەکی یاساییانە، ئەبوو لە بانکی نیشتمانیی پارە دابنێین.
گەورە بەرپرسانی دارایی لە هەرەوەزییەکەم دا، ئەفغانستانیی بوو، هەوڵی دەدا بە درێژایی نۆ مانگی پێشتر، ئەم رێکارانە بە شێوەیەکی فەرمی بەدیبهێرێن، بە بێ بەرتییلدان. منیش رازییبووم کە لەگەڵیدا بم لەم کارەی دا، ئەشمزانیی کە پێکەوە دەتوانیین باشتر کار بکەین. (من ناوی ناڵێم، چونکە هەتا پێش چەند هەفتەیەک لەمەوبەر وەزیر بوو لە حوکومەتی ئەفغانستانیی دا و خێزانەکەیشی ئێستا ئامانجی تۆڵەکردنەوەیە لە لای تاڵییبان، هەروەک ئەو هەموو ئەفغانستانییەی کە قبووڵیان نییە گوێڕایەڵیی و وەلائیان لە کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان بگوێزنەوە بۆ ئەمارەتی ئیسلامیی راگەیەندراوی نوێ.)
"سبەینێ وەرەوە"، فەرمانبەرەکە پێمان وەڕیی، لەگەڵ سەر راوەشاندنێکا، رێک هەمان ئەوەی کە بە درێژایی نۆ مانگی پێشوو، ئەو فەرمانبەرانە نواندوویانە بەرامبەر هاوڕێکەم. بەڵام مانای ژێر بەژێری ئەو قسەیە دیارە "سبەینێ بە پارەوە وەرەوە".
لەپڕێک دا، خۆم لەسەر مێزی فەرمانبەرەکە دییەوە، قاچ لەسەر قاچ لە ناو کۆمەڵێک لاپەڕە و نووسروای فەرمیی دا دانیشتبوو.  پێم وت "بەڵێ باش". "بە دڵی خۆت کاتی خۆت وەربگرە. بەڵام من ناڕۆم هەتا فۆرمەکەی ئێمەش پڕ دەکەیتەوە". فەرمانبەرەکە چاوەکانی زەق بوونەوە و دەستی بە ئیشەکەمان کرد.
ئەمە ئەو شێوازی ژیانەی ئەفغانستانییەکان بوو بۆ پاسەوانییکردنی ئەمەریکا. مامەڵەکردن لەگەڵ زۆریینەی بەرپرسە حوکومییەکان دا، بە مامۆستا و پزیشکەکانیشەوە، هەمووی پڕبوون لە جۆرێک لە ورژاندن و تووڕەکردن. ئەفغانستانییەک نەبوو بوێریی ئەو دیمەنە بکات کە من کردم، چونکە زیندانیی ئەکران لەسەری، لە بریتیی ئەوە، بارتییلیان دەدا و بەڵام داخیش ئەچوو بە دڵیان دا.
ئەندامێکی هەرەوەزییەکەم، لە دوای چەند ساڵێک سکاڵای هەبوو، کە خۆی ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس بوو: "خۆی پۆلیس دەبووایە پابەندی یاسا بێت، کەچی خۆیان یاساشکێنیی دەکەن، ئەم بەرپرسانە- فەرمانبەر و پۆلیس- بە ئەدەبەوە مامەڵەی خەڵک ناکەن". ئەفغانستانییەکان هەر بەرتییلی نەختیان نەدەدا، بەڵکو شمەکێکی زۆر بە نرختریان دەدا ئەویش؛ کەرامەتیان بوو.
لە پاشکۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و، گەڕانەوەی خێرای تاڵییبان بۆ وڵات و، ئەو خوێنڕژان و گەڕەڵاوژەیەی کە بەدوای دا هات، بەرپرسە ئەمەریکاییەکان داخی خۆیان دەربڕیی لەبەرئەوەی ئەفغانستانییەکان شکستیان لە شەڕدا هێناوە. بەڵام  سەیرە کە چۆن ئەمەریکاییەکان چاوەڕوانی ئەوەیانکردووە، کە ئەفغانیستانییەکان بەردەوام بن لە هات و نەهاتییکردن بە ژیانیانەوە بۆ حوکومەتێک، کە بۆ چەن دەیەیەکە بە  پشت و ئیزنی (رێپێدانی) واشنتۆن خراپەیکردووە لەگەڵیان دا؟
ئەمە راستییەکی ترە کە زۆر قووڵترە لەوەی بە ئاسانیی تێیبگەیت. کارەسات لە ئەفغانستان- و دەستهەبوونی ئەمەریکا لە رێپێدان و هاندانی گەندەڵیی بۆ ئیفلیجکردنی دەوڵەتی ئەفغانستان و، قێزەونکردن و رەشکردنی ئەم حوکەمەتە لە بەرچاوی هاووڵاتییە ئەفغانستانییەکان دا- هەر بە تەنها شکستێکی سیاسەتداڕشتنی سیاسەتی ئەمەریکا نییە. بەڵکو، ئاوێنەیەکە، کە ڤێرژنێکی زۆر رۆشنی ئەو گەندەڵییە پیشاندەدات کە دیموکراسێتیی ئەمەریکایی تووشی هاتووە.

رەچاوکردنێک
گەندەڵیی لە ئەفغانستانێک کە ئەمەریکا داگییریکردووە، هەر بە تەنها پرسی وروژاندن و رقهەستاندنی بەردەوام نییە لەسەر ئاستی شەقام دا.  بەڵکو سیستەمێک بوو. هییچ پۆلیس و فەرمانبەری گومرگێک نەیتوانییوە پارە حەرامە دەستکەوتووەکانیان بە ئاسانی بخەنە گییرفانیانەوە. ئەم پارانە، رێچکەی گرتووە بەرەو سەروو خۆیان، وەکو دڵوپگەلێک کە یەکیانگرتووە و بوون بە رووبارێکی بە لێشاوی پارە. دوو رووپێوویی لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە ئەفغانستان بەجێهێنران، کە کۆی ئەو پارانەی لە بەرتییل دا دراون لە هەر ساڵێک دا، لە نێوانی ٢ ملیار  بۆ ٥  ملیار دۆڵار بووە، کە بڕە پارەیەکە دەکاتە ١٣٪ی کۆبەرهەمی ناوخۆیی (GDP) وڵاتەکە. ئەمە لە بەرامبەریش دا، بەرتییلخۆرەکان پشتییوانەی بەرپرسە گەورەکانیان بەدەستهێناوە لەسەرەوە بۆ خوارەوە.
ئەو تۆڕانەی کە ئیدارەی ئەفغانستانی کردووە، هەموو نەرمۆڵە و کشهاتوو و داینامیکیی بوون، بەڵام ناکۆکبوون و هاوپەیمانێتییەکیان لە نێواندا هەبووە. بەجۆرێک پەلیان هاویشتووە، کە رۆژئاواییەکان لە زۆرجاردا زۆر بەخراپیی نیگەرانی کردوون، کە ئەوە دیوارێکە بڕیینی زەحمەتە، لە نێوان کەرتی گشتیی و بزنسمانە تایبەتەکان و سەرۆکی "رێکخراوە نا-سوودمەندەکان- NGOs" کە زۆربەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانیان حەپەلووشکردووە کە روویان لە ئەفغانستان کردووە. زیاتر وەهایە کە ئەم تۆڕانە، وەک کۆمپانیای خێزانیی جۆراوجۆر کاریانکردووە: کوڕی فەرماندەیەکی ناوچەیەک گرێبەستێکی گەورەی ئاوەدانکردنەوەی وەرگرتووە، کوڕی زاواکەی ئەو فەرمانڕەوایەش پۆستێکی شکۆداری وەک وەرگێڕی بەرپرسە ئەمەریکاییەکانی پێدراوە، کوڕی مامی فەرماندەکەش گوێزانەوەی باری تلیاکی مسۆگەرکردووە بۆ سنووری ئێران. ئەم سییانە هەموویان لە کۆتایی دا بەشێکن لە هەمان پرۆژە.
زیاتر وەهایە، کە دەبینیین رۆژئاواییەکان هەمیشە سەری خۆیان دەخورێنن لەبەرامبەر ئەو کەم توانایانەی کە لە دامەزراوەکانی حوکومڕانیی ئەفغانستانیی دایە. بەڵام،  ئەو تۆڕە پێشکەوتووانەی کە لەو دامەزراوانەدا دەستڕۆیشتوون و بەڕێوەی دەبەن، نیازی حوکومڕانییان نەبووە. ئامانجیان خۆ دەوڵەمەندکردن بووە. لەم ئەرکەدا، بەوپەڕی لێهاتووییەکی سەرسووڕ‌هێنەرانەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
کارەسات لە ئەفغانستان ئاوێنەیەکە، گەندەڵییەک پیشان دەدات کە دیموکراسێتیی ئەمەریکایی لەگرێژەنەبردووە
ئەو هەڵانەی کە وای کردووە لەمجۆرە حوکومەتانە رەگ و ریشە داکوتن، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ئەو دەستێوەردانەی کە بە سەرکردایەتی ئەمەریکا کرا لە وڵاتەکەدا.ئەمەش لەو کاتەوە بوو، کە هێزەکانی ئەمەریکا دەستیانکرد بە پڕچەککردنی گرووپەچەکدارییە لاپرەسەنەکان لە بریی ئەمەریکا خۆی، بۆ شەڕکردن وەک هێزێکی وشکانیی دژ بە تاڵییبان. ئەم هێزانە پۆشاک و تفاقی جەنگاوەریی کەشخە و چەکی ئوتاماتیکییان درایە، بەڵام بە بێ مەشقکردن یان سەرپەرشتیاریی. لە دوایین هەفتەکان دا، وێنەی جەنگاوەرەکانی تاڵییبان دنیایان تۆقاند، کاتێک کوتەکیان هەڵگرتبوو دژ بەو رەشەخەڵکەی لە دەوری فڕۆکاخانەی کابووڵ گردبووبوونەوە. بەڵام، لە هاوینی ٢٠٠٢ دا، دیمەنی هەمان شێوە روویاندا، لەگەڵ کەمێك لە تووڕەیی دا، کاتێک گرووپە چەکدارە ئەفغانستانییەکانی سەر بە ئەمەریکا خاڵی پشکنیینیان دانا لە دەوروبەری قەندەهار و، کەوتبوونە وێزەی هاوڵاتییە ئەفغانستانییە ئاساییەکان، ئەگەر بەرتیلیان نەدابێ پێیان. شۆفێری لۆرییەکان، خێزانەکانیان لە بۆنەی بووکبردن دا، تەنانەت مناڵانیش بە پاسکییلەوە ئەم کوتەکانەیان خواردووە.
بە تێپەڕبوونی رۆژ، ئەفسەرەکانی هەواڵگیریی ئەمەریکاییەکان، چۆنییەتی وێنەکێشانی نەخشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرکردە بچووکەکانی تاڵییبانیان بۆ دەرکەوت. بەڵام هەرگییز ئەو بەستەرەیان نەدییەوە کە هەبوو لە نێوان بەرپرسە ناوخۆییەکان و سەرۆکی کۆمپانیاکانی خانووبەر دروستکردن یان خزمەتگوزارییە لۆجیستییکییەکان کە هاوبەشبوون لە پشکداریی ئەو گرێبەستانەی لە لایەن ئەمەریکاوە باربۆدەکران. کەس نەبوو بەراوردێک بکات لە نێوان ئەو کەرەستەخاوانەی بەکاردەهێنران لەگەڵ ئەوەی کە لە راستییدا لە بووجەدا دانرابوون. ئێمە وەک ئەمەریکاییەکان هییچ زانیارییمان نەبوو مامەڵە لەگەڵ کێدا دەکەین.
لە لایەکی ترەوە، ئەفغانستانییە ئاساییەکان دەیانتوانیی ئەوە ببیینن کە کێ دەوڵەمەند دەبێت. ئەوەیا دەبیینی کییە کە گوندەکەی دەبوژێتەوە بە چاکتریین پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە. بەرپرسە مەدەنیی و سەربازییە رۆژئاواییەکانیش پێگەی بەرپرسە ئەفغانستانییە گەندەڵەکانیان قایمتر کردبوو، لە رێی هاوبەشەبوون لەگەڵیان بە شانازییەوە بە بێ هییچ مەرج و پێوەندێک. هەمیش لە قردێڵە بڕیینەکانیشیان دا بەشداربوون و لە تەنیشتییانەوە بوون و لە تاکتیکە سەربازییەکانیش دا راوێژیان دەدانێ. تەنانەت ئەم بەرپرسە ئەفغانستانییانە دەیانتوانی هەر کەسێک کە لە گوێڕایەڵی لایدابێت، هەڕەشەی پەلامارێکی ئەمەریکایی یان پەلاماریی ئاسمانیی لێ بکەن.
شتێکی رۆتیین
بە هاتنی ساڵی ٢٠٠٧، کەسانێکی زۆر، لە ناویاندا منیش، بە شێوەیەکی کوتوپڕانە گەورە بەرپرسە ئەوروپایی و ئەمەریکاییەکانمان ئاگادارکردەوە کە ئەم پێڕەوە، هەوڵ و کۆششەکانی بونیادنانەوەی ئەفغانستان لەگرێژەنە دەبات. لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، بەو سیفەتەی کە راوێژکاری تایبەتیی سەرکردەی هێزی نێودەوڵەتیی لە ئەفغانستان بووم، جەنەراڵ ستانلیی ماکریستاڵ، یارمەتییکرد بۆ دامەزراندنی تیپێکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە بنکەی هێزی پشتییوانی ئاسایشی نێودەوڵەتیی- International Security Assistance Force (ISAF ئیساف). ( جێگرەکەی ماکریستاڵ، دەیڤد باتریۆس David Petraeus ، هەستا بە فراوانکردنی کۆمەڵەکە و گێڕانەوەی ناوەکەیشی بە ناوی تیپی ئەرکداریی رۆشنکارییەکان). تیپە بنەڕەتییەکە پلانێکی دوورودرێژی داڕشت بۆ چارەسەرکردنی گەندەڵیی لەسەر ئاستی ناوچەیی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
دواتر، یارمەتییدا بۆ پەرەپێدانی پێڕەوێکی زۆر تۆکمانەتر، کە دەیتوانیی قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی بکاتە توخمێکی سەرەکیی لە هەڵمەتی گشتگییریی ناتۆدا. یەکە هەواڵگیرییەکان هەستن بە کێشانی نەخشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەزیر و پارێزگارەکان و پێوەندییەکانیان. بەرپرسە سەربازیی و مەدەنییە نێودەوڵەتییەکان لە کابووڵ دا کۆمەڵێک لە سزاکانیان بەسەر بەرپرسە ئەفغانستانییەکان دا دەسەپاند کە لەمەوە گەندەڵتربوونیان بەشێوەیەکی زۆر مەترسییدارانەتر بوو بە لەگرێژەبردنی پرۆسەکانی ناتۆ و باوەڕنە‌هێنانی ئەفغانستانییەکان بە حوکومەتەکەیان. هەروەها گرتن و دەستگییرکردنی سەرکردە سەربازییە ئەفغانستانییەکان بەتۆمەتی دزییکردنی تفاقی شەڕ یان بە دزیینی مووچەی هێزەکانیانەوە، بوو بە مایەی بێبەشکردنیان لە هاوکارییە ئەمەریکاییەکان. لە دواتردا، لە ماوەی کارکردنم وەک یارییدەدەری تایبەتی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەش ، ئەدمیراڵ مایک مۆڵێن، زنجییرەیەک هەنگاوم پێشنیارکرد کە دەیانتوانی سەرۆکی ئەفغانستان حامد کارزای بە ئامانج بگرن، لە پای بەهاناوەهاتنی بۆ پارێزگارییکردن لەو بەرپرسە  گەندەڵانەی کە رووبەڕووی لێپێچیینەوە بوو بوونەوە، کە براکانیان ملیۆنەها دۆلاری دزراویان بۆ دوبەی و ئەو شوێنانە بردبوو، کە گومانمان وەها بوو، کە هەموویان کاسانی متمانەداری کارزای خۆی بوون.
ئێمەی ئەمەریکایی، هییچ زانیارییەکمان نەبوو کە مامەڵە لەگەڵ کێ دەکەین
بە هییچ جۆرێک ئەم پلانانە جێبەجێ نەکران. داوا لەسەر داوای باتریۆس م وەڵامدایەوە کە ئاراستەی دەکردم، هەتا ئەوکاتەی بۆم ساغبووەوە کە ئەو هییچ مەبەستی نییە بۆ هییچ لەو پێشنیارانەی من جووڵيیەک بکات؛ ئەو ئییشانە هەر کارێک بوون کە دەبوون بکرێن. لێژنەی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی – کۆمەڵێک کەس بوون کە هەر یەک لە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش لە سەر ئاستی حوکومەتی تیادابوو- پەسەندی ئەوەیانکرد کە بییر لە پێڕەوێکی لەبریی بکەنەوە، بەڵام پلانەکەی کە بۆمان ناردن لە نووسینگەکانی جیمس جۆنز و تۆم دۆنیلۆن دا مرداربوونەوە، ئەمانە راوێژکارەکانی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک باراک ئۆباما بوون. تیپی رۆشنکارییەکان بەردەوامبوون لە کاری خۆیاندا، بەڵام وەک رازاندنەوەی پەنجەرەیەک بوون کاتێك کە ئەندامانی کۆنگرێس سەردانیان دەکردن، وەک بەڵگەیەک پیشانیان دەدا بۆ ئەوەی کە بڵێن ئەمەریکا بە کردەیی هەوڵدەدات شتێک بکات دەربارەی گەندەڵیی ئەفغانستانیی.
هێزی نێودەوڵەتیی بۆ هاریکاریی ئاسایش (ISAF) و باڵوێزخانەکانی ئەمەریکا لە کابووڵ دا تیپێکی پسپۆڕی پێکهێنا، ئەویش خانەیەکی باربۆکردنی هەڕەشە ئەفغانستانییەکان بوو، بۆ بەجێهێنانی‌ لێكۆڵیینەوە داراییەکان بوو. لە ساڵی ٢٠١٠ دا، یەکەمیین لێکۆڵیینەوەی گرنگی قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی دەستیپێکرد. ئاراستەی کارەکە بەرەو بازنەی نزیکی کارزای بوو، پۆلیس یەکێک لە گەورە هاریکارەکانی دەستگییرکرد بە ناوی محمد ضیاء صالحي. بەڵام بە یەک تەلەفۆنی بەرپرسی چاکسازییەکان بەردرا، کارزای گومانلێکراوەکەی بەردا. پاشان کارزای هەستا بە کەمکردنەوەی مووچەی هەموو ئەندامانی داواکاری گشتیی بۆ قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی لە حوکومەتی ئەفغاستانییدا. مووچەکانیانی بە ٨٠٪ کەمکردەوە و، رێی لە بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئەمەریکایی گرت لە رێنووماییکردنیان. هییچ ناڕەزاییەکیش لە واشنتۆنەوە بەرزنەبووەوە. یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی ATFC بەوە وەسفی کردن ووتی: "سیسرکەکان خشەخش بەرەو سووچەکان خۆیان کێشکرد ".
بەرپرسە مەدەنییەکانی پنتاگۆن و هاوپلە و هاوپۆستەکانیان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و لە ئاژانسەکانی هەواڵگیریی گەندەڵییان رەتکردەوە، بەوەی کە ئامڕازێکی گرنگە لە ئەرکی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دا. کەسانێکی زۆریش پشتگییریی ئەو بڕوایەیان کرد کە گەندەڵیی تەنها بەشێک بووە لە کلتووری ئەفغانستانیی – هەروەک بڵێی هەموو یەکێکیان بە دڵیان بوو بێت کە لە لایەن بەرپرسە حوکومییەکانەوە زەلییل بکرێن و دزیان لێبکرێت. لەماوەی زیاتر لە دەیەیەک لە ئیشکردن بۆ هەڵماڵیینی گەندەڵیی و قەڵاچۆکردنی لە ئەفغانستان دا، هییچ ئەفغانستانییەک پێی نەوتم، "ئێمە بە راستیینەییانە رێگریی لە گەندەڵیی ناکەین؛ دڵمان پێوەی نییە، "ئەوە بەشێکە لە کەلتوورمان." ئەم سەرنجانە لەبارەی ئەفغانستانەوە تەنها لە لای رۆژئاواییەکان هەبوو. بەرپرسە ئەمەریکاییەکانی تر مشتومڕیان بوو، کە گەندەڵیی بچووک بە رادەیەک لە ئەفغانستان دا باوبوو کە بە سادەییانە بە کارێكی مسۆگەریان داناوە و، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە قەبەکانیش،  ئەوا زیاتر ئەوەیە کە سیاسییانە بارگاویی بووە. بە گوێرەی ئەفغانستانییەکانەوە، شرۆڤەکەی ساکارتر بوو. بییرم دێت بەڕێوەبەری دارایی هەرەوەزییەکەم دەیووت: "دیارە ئەمەریکا گەندەڵیی دەوێت"
هییچ لەو چوار ئیدارەیەی کە شەڕیان راگەیاند قەرەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی نەکەوتن
دەربازبوونی کارزای لە سزادان، کەوتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەفغانستانیی ساڵی ٢٠٠٩ ەوە، کارزای زۆر بە رووقایمییەوە ئەم دزییەشی کرد کە رایگەیاند هەندێک لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی تاڵییبان هێور و سەلامەتن بۆ هەڵبژاردن و، پاشان دانووستانی لەگەڵ تاڵییبان کرد بە بۆبردنی سندووقەکانی هەڵبژاردن و هێنانە دەرەوەش لێی -بەڵام ڕێی لە دەنگدەرانێک گرت کە بە ئازادانە بچن بۆ ناوەندەکانی دەنگدان. لە داویی رۆژی دەنگدانیشدا، سندووقەکان بەتاڵ هێڵڕابوونەوە کە ئەتوانرا لە دواتردا پڕبکرێن. هاوڕی ئەفغانستانییەکانم  ئاماژەیاندا بە سیفەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ناوەندەکانی دەنگدانی گوندەکان بوون، کە بە ئاسمانا تەقایانکردووە لەکاتی تەلەفۆنکردنیان لەگەڵ بەرپرسەکانی کابووڵ دا. "ئێمە، لێرە بە دۆخێکی سەخت دا دەڕۆین". ئایا دەتوانن چەند رۆژێکی ترمان بدەنێ هەتا سندووقاکانتان بۆ بنێریینەوە؟" پاشان دەستیان دەکرد بە پڕکردنەوەی سندووقەکان بە فۆرمی تەزویری خۆیان.
لە هەندێک حاڵەت دا، لێکۆڵەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی کردنەوەی سندووقە مۆرکرواوەکان دا، فۆرمی ساغیان لەناوییدا دۆزییەوەتەوە، هەموویان بە هەمان مرەکەب پڕکرابوونەوە. بەڵام واشنتۆن رەتیکردەوە کە هەڵبژاردنی سەرلەنوێ بکرێتەوە. لە بریی ئەمە، ئیدارەی ئۆباما جۆن کیریی "سیناتۆرێکی دیموکرات "ی لە ویلایەتیی ماساچوسێت، کە لەو کاتەدا سەرۆکی لێژنەی پێوەندیی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران بوو، لە هەوڵیی بییرکردنەوەیدا لەگەڵ کارزای. لە کۆتایی دا، ئەنجامە فەرمییەکانی دانووستانەکان دەرکەوتن: کارزای هەر سەرکەوت بەڵام بە دەنگی کەمتر. ئەمە، سەرلەبەریی، جۆرێکە لەو دیموکراسێتییەی کە ئەمەریکا لە ئەفغانستان دا چاندیی: کە یاساکانی تێدا بە خێرایی نووسرانەوە، لە پێش ئەو کەسانەی ترەوە کە زۆرتریین پارە و دەسەڵاتیان کۆکردەوە. تێکەولێکەی (تصفیە) هەڵبژاردنیش لە سندووقەکانی دەنگدان تەواو نابێت، بەڵکو لە لایەن ئەوانەی کە بە کردەیی پێگە و پۆستەکان پڕدەکەنەوە.
رێگەیەکی تریش هەبوو
چۆن بەرپرسە ئەمەریکاییەکان لە هەر چوار ئیدارەکەدا هەتا ئەم رادەیە کەوتنە هەڵەوە؟ وەک حاڵی هەموو دیاردەیەکی ئاڵۆز، هۆکارگەلێکی زۆر رۆڵیان دییوە لەمەدا.
یەکەم: سەرباری تێچوونی گران، جەنگی ئەمەریکایی هەمیشە کۆششێکی ساردوسڕی هەبووە. لە دوای هێرشەکانی ١١ی سێپتێمبەر، گەورە راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا جۆرج بووش لە داڵغەی عێراق دا بوون. چاوی ناڕەزایی و نیگەرانییان تەنها کەوتبووە سەر ئەفغانستان، کاتێک زانیاریی هەواڵگیریی ئەوەی روونکردەوە کە هێرشەکان لە لایەن قاعیدەوە جێبەجێکراوە. بنەی رێکخراوی قاعییدە ئەو کاتە لە ئەفغانستان بوو، کە ئوسامە بن لادن هاوبەشییەکی درێژخایەنی لەگەڵ جیهادییە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان کردبوو. بەڵام، لە ماوەی چەندمانگێک لە دوای رووخاندنی تاڵییبان، دیپلۆماتکارە ئەمەریکاییەکان و ئەفسەرە سەربازییەکان فەرمانیان پێدرا، کە بگوێزنەوە بۆ عێراق. ئەمەریکا خۆی خستە هەل و مەرجێكی ئەستەمەوە لە هەوڵدان بۆ بەرپاکردنی دوو جەنگی ئاڵۆز لە یەک کات دا.
لەلایەنی خۆیشیەوە، ئۆباما هەستێکی دژ بە یەکی پیشاندا بە گوێرەی ئەرکیەوە لە ئەفغانستان. وەک جێگری سەرۆک، جۆ بایدن راشکاو بوو لە وەستانەوەی دژی دەستتێوەردان. سەرۆک دۆناڵد ترمپ سەرپەرشتی دانووستانەکانی کرد کە حوکومەتی ئەفغانستانیی ناچارکرد کەیەک لەدوای یەک مل بدات بۆ تاڵیبان هەتا وا لە هێزەکانی ئەمەریکا بکات کە ئەوێ جێبهێڵن و، بزووتنەوەی تاڵیبان یش خۆیان رێکبخەنەوە بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنێکی خێرا. بایدن لەم دواییەدا توانی، کە وەک سەرۆک هاتەوە بۆ کۆشکی سپیی، ئەو کشانەوەیە بهێنێتەدیی کە پێش ١٢ ساڵ دەیوویست. بەڵام ئەمڕۆ وەک ١٢ ساڵ لەمەوبەر نییە.
لە هەر چوار ئیدارەکەدا، هییچ بەرپرسێکی ئەمەریکایی بە کەسێکی ئاسایی نەگەیشتووە لە شوێنێک دا، کە وا لەو کەسانە بکات هەست بە ئاسایش و سەلامەتیی بکەن و بە ئازادانە قسە بکەن. بۆیە ئەمەریکاییەکان لەو زانیارییە گرنگانەی کە  زۆر روون بوون بۆ ئەفغانستانییەکان تێنەدەگەیشتن، وەک بڵاوبوونەوەی گەندەڵیی و، بێزاربوونیك کە لێوەی دەکەوتەوە. لەو میانەیەدا، کارزای ئەیزانیی کە چۆن ئەفغانستان بکات بە ناونیشانی هەواڵەکان، ئەمەش شتێک بوو کە هییچ یەکێک لەو چوار سەرۆکە نەیدەویست کە سەرپەرشتیاری جەنگ بوون. تەنانەت لە دەرەوەی پێگە و پۆستەکانیش دا، کارزای وەها دەردەکەوت کە بە توانایە لە سەرکەوتن بەسەر کۆشکی سپیی دا: شایەت بوو لەو رۆڵەی هەیبوو لە خۆشکردنی رێگا بۆ کۆتاییهێنانێکی سەرشۆڕانەی ئەو هەوڵە جەنگییە ئەمەریکاییە، لە رێی دانوستان لەگەڵ سەرکردە هەرێمیی و بەرپرسە پاکستانییەکان (یان برییکارەکانیان) بۆ کارئاسانکردنی دەسەڵاتی تاڵییبان.
سەرکردە ئەفغانستانییەکان بێ لۆمە نەبوون
ئەمەریکا ئەیتوانیی، هەر دەبوو وەهایشی بکردایە، کە پێڕەوێکی جیاوازی بگرتایەتەبەر. ئەمەریکا لەسەری بوو کە زۆر بە پێداگییرییەوە لە رووی تووڕەیی و هەڵچوونە، نۆبەکانی دڵی کارزای بوەستایەتەوە، سوودی لەو راستییە وەربگرتایە کە سەرکردە ئەفغانستانییەکان زۆر پێویستییان بە واشنتۆن هەبوو لە واشنتۆن زیاتر بۆ ئەمان. پێویست بوو کە کۆمەکی ئەمەریکایی سەربازیی و مەدەنیی پێشکەشبکردایە، بە مەرجی پاکژێتیی ئەو بەرپرسانەی کە ئەم کۆمەکییەیان وەردەگرت. لەسەر ئەمەریکا پێویست بوو کە ژمارەیەک لە رێبەر بۆ سەرۆکە ئەفغانستانییەکانی شارەوانیی و سەرۆکی ئیدارەی تەندرووستیی دابنێت، هەرچۆن بۆ عەقیید و نەقییبەکانی سوپای نیشتمانیی ئەفغانستانی دانا. هەروەها پێویست بوو کە مووچەی نۆدەستەکان لە فەرمانبەرەکانی خزمەتگوزاریی مەدەنیی ئەفغانستان و، هێزە ئەمنییەکان مسۆگەر بکات، کە بەس بێت بۆ پۆشتەکردن و خواردنداریی خێزانەکانیان، هەتاوەکو کەتییبەکانی ئاسایش و ئەفسەرەکانی پۆلیس بەهانەیان نەبێت بۆ پێدانی شەرعییەت بۆ دزییکردن و بەرتییل. هێزە نێودەوڵەتییەکانیش دەیانتوانیی یارمەتیی ئاسایش و باڵوێزخانە رۆژئاواییەکان بدەن لە کێشانی هێڵی رێنمایی و لێژنە ئەمنییەکان، وەک ئەوەی قەندەهار دایانمەزراند، بە جۆرێک کە هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵاکانیان پێشکەش بکەن و، لێکۆڵیینەوەش لەم سکاڵایانە بکەن.
هییچ رێگەیەکم نییە بۆ دڵنییاکردنەوە لەوەی کە ئەمجۆرە پێڕەوە سەرکەوتن دێنێت. بەڵام ئەمەریکاش هییچ هەوڵێکی نەداوە. هییچ لەو چوار ئیدارەیەی کە ئەم جەنگەیان ناوەتەوە خۆیان نەکرد بە خاوەنی ئەم ئەجێندایە.
بێگومان، سەرکردە ئەفغانستانییەکان بێ لۆمەکردن نەبوون. نەک تەنها کارزای بەڵکو ئەشرەف غەنیی ش، کە پێگەی سەرۆکایەتی  وەرگرت لە دوای کارزای و، لە وڵاتیش هەڵهات دوای ئەوەی کە تاڵیبان کۆشکی سەرۆکایەتی بە روودا داخست. کاتێک بەڕێوەبەری دارایی پێشووی هەرەوەزییەکەم لە دوادوای ئەم ساڵ دا، پۆستی وەرگرت لە حوکومەتەکەی ئەشرەف غەنیی، قسەی زۆرمان کرد. رۆژێک بە دەنگێکی خنکاوەوە پێی وتم: "تۆ ئاگات لێ نییە"، " کەس لەم وەزارەتەدا دەربەستی هییچ شتێک نییە جگە لە بەرژەوەندیی خۆی نەبێت" دوای ئەوەی بەو شتانەدا تێپەڕبوو، تووشی راچەڵەکیین هات. "رۆژێک هاتمە ئۆفیسەکەم و هییچ لێ نەدیی. هییچ پلانێکی ستراتییجیی بوونی نەبوو. تەنانەت کەس نازانێت ئییشی ئەم ئاژانسە چییە،. لە تیمەکەدا کەسێک نییە بتوانێت پلانێکی ستراتییجیی بنووسێت." لەماوەی هەفتەیەک لە وەرگرتنی پۆستەکەی دا، ناچاربوو کە گرێبەستێکی گەورە رەتبکاتەوە کە وەزارەتەکەی پێیدابوو لە رێی موناقەسەیەکی تەزویرکراوەوە و، خۆی لەو پلانەش لادا کە بە نیازبوو بۆ دامەزراندنی وەزارەتێکی تەرییب بە وەزارەتەکەی کە زاڵبووە بەسەر زۆرتریین بودجەکەی دا.
ئاوێنەیەکی دووراو دوور
پێدەچێت بەمزووانە ئەفغانستان لە ناونیشانی هەواڵەکانی ئەمەریکادا پاشەکشە بکات، تەنانەت لەگەڵ خراپبوونی زیاتری دۆخەکەش لەوێ. سیاسەتکار و شرۆڤەکارەکانیش پەنجەی تۆمەتباریی درێژدەکەن؛ زانا و توێژەرانیش بەدوای وانە و پەندێک دەگەڕێن لەم پرسەدا. پێداگییرییان لەسەر ئەو راستییە دەبێت کە ئەمەریکا شکستیهێنا لە تێگەیشتنی ئەفغانستان دا. بە بێگومان ئەمە راست دەردەچێت. بەڵام رەنگە کەم بایەختر بێت لە مەودای  خراپیی ئەو شکستەی ئێمەی ئەمەریکایی هێناومانە لە تێگەیشتنی وڵاتەکەمان دا.
بە رواڵەت، ئەفغانستان و ئەمەریکا دوو شوێنی زۆر جیاوازن.شوێن نیشتەجێی کۆمەڵانێک و کەلتوورگەلێکی جیاجیایە. بەڵام، کاتێک پێوەست دەبێت بە رێگەدان بە سوودمەندەکانەوە کە کارییگەرییان هەبێت لەسەر سیاسەت و، رێگەدان بە سەرکردە گەندەڵەکانەوە کە تەنها خزمەتی خۆیان دەکەن ،بە ئیفلییجکردنی دەوڵەت و تووڕەکردنی هاووڵاتییەکانی، ئەم دوو وڵاتە زۆر کۆلکەی هاوبەش هەیە لە نێوانیان دا.
لەگەڵ خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵیی کە دەوڵەتی ئەفغانستانیان پڕوپووچکرد، ئەم شتانەش بە هەند بگرە: هەتا چ مەودایەک، سەرکردە ئەمەریکاییەکان لەم چەند دەیەی دوایی دا بە باشی حوکومڕانییان کردووە لە ئەمەریکادا؟ دوو جەنگیان دۆڕاند، هەوڵیاندا کە بازاڕی ئازاد بگۆڕن بۆ پیشەسازیی خزمەتگوزاریی دارایی ناپابەند، کە بە نزییکەیی ئابووریی جیهانییان لە گرێژەنەبرد، لە تەنگژەی پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی ئەفییون دا خاوەخاویانکرد، شکستیان هێنا لە بەدەمەوەچوونی پێویستی پەتا جیهانییەکەدا. سیاسەتگەلێکیان گرتەبەر کە کارەساتی ژیینگەیی لێکەوتەوە، ئەمانە بووبوون بە مایەی پرسیارگەلێک لەبارەی ئەوەوە هەتا چەندی تر ئەم زەوییە توانای گرتنەخۆی مرۆڤی هەیە.
ئەی حاڵی ئەندازیارەکانی ئەم کارەساتانە و هاوپیشەکانیان چییە؟ قەت باشتر نییە. بییریشت نەچێت؛ ئەو هەڵکشانە رۆکێتانەییەی داهات و ئوسولەکانی بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان هەیانە، لە پیشەسازییەکانی سووتەمەنیی فۆسڵ و دەرمانسازییەکان و بەڵێندەرەکانی بەرگریی و پارێزەرەکان و پیشەکانی تریش کە خزمەتگوزاریی ناوازەیان بۆ سازدەکەن.سەرمایە خەیاڵییەکان و پاراستنە بێسنوورەکانیان لە نەگبەتیی و کارەساتەکان، کە شایەتی ئەوەن کە سەرکەوتوون لەوەی دەیکەن. بێگومان، سەرکەوتن لە سەرکردایەتییانا نییە. رەنگە سەرکردایەتیی ئامانجیان نەبێت. بەڵکو ئامانجی سەرەکییان، وەکو هاوپێگە ئەفغانستانییەکانیان، تەنها پارە دەسکەوتنە.

-----------------------
*نوسەری ئەم بابەتە پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتییجیی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێزیینەوەی زانستیی
- سکرتێری نوسیین ی گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی (JKSS)
http://kissr.edu.iq/english/academic-journals
 Sarah Chayes, Afghanistan’s Corruption Was Made in America, How Self-Dealing Elites Failed in Both Countries, Foreign Affairs, September 3, 2021.
https://www.foreignaffairs.com/articles/united-states/2021-09-03/afghanistans-corruption-was-made-in-america

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×