هەڵبژاردن یان نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداری (المبایعە)?

هێمن ئەحمەد
  2021-10-08     527
ئەوەی لەم وڵاتەدا دەگوزەرێت بەهیچ جۆرێک ناتوانرێت ناوبنرێت هەڵبژاردن.هەمان ئەو شێوازە گەوجاندنەیە کە ڕژێمی پێشو ناوی نابوو(المبایعە)،کە بریتی بوو لە نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداری بۆ ڕژێم و سەرکردە و دارودەستەکەی.بۆیە هەر چەند ساڵ جارێک هانی خەڵکیان دەدا بەوتنەوەی (نعم نعم للقائد....المبایعە للقائد)بڕژێنە سەر جادە و پاشانیش مێدیاکانیان ڕایاندەگەیاند کە زیاتر(لەسەدا نەوەد و پێنجی هاوڵاتیان بە بەڵێ پەیمانی وەفاداریان بۆ سەرۆک نوێکردۆتەوە).ئەوەی لەماوەی زیاتر لە سی ساڵی ڕابردو و تا ئەم ساتەش دەگوزەرێت هەمان شتە.بەڵکو دوبارە بونەوە و چەندجارە بونەوەی هەمان دۆخ و شێوازی حوکمڕانی پێشوە.بۆیە دەبینین دوای هەر پڕۆسەیەکی بەناو هەڵبژارن هیچ شتێک گۆڕانی بەسەردا نایات لە؛ئاستی گوزەرانی خەڵک و شێوازی فەرمانڕەوایی و دۆخی چەقبەستوی سیاسی و قۆرخکاری و گەندەڵی و نادادپەروەری و بەهەدەردان و تاڵان کردنی وڵات و دەست وەردانی حیزب لە هەموو کایەکانی ناو کۆمەڵگە و زوڵم و زۆری دەسەڵات دارە سەرمایە دارەکان.لەوەش سەیر و سەمەرە تر ئەوەیە،پێش ڕاگەیاندنی دوا ئەنجامەکان،هەر لایەنە و کورسی و دەسەڵاتی خۆی دیاری دەکات و دڵنیایی بە خۆیان و لایەنگرانیان دەدەن کە ئەنجامێکی باش بەدەست دێنن و دیسان لەپێشان سەرکەوتو تر دەبن.خۆ ئەگەر وڵات و خەڵکیان توشی کێشە و شکست ناهەمواری کردبێت،ئەوا هەر بەم نەفەسەی پێشانەوە بەبێ سڵەمینەوە هەمان بانگەشەو پڕوپاگەندە دەکەن و هەوڵ دەدەن هەست و سۆزی زۆرترین خەڵک بەلای خۆیاندا ڕابکێشن.زۆربەی ئەو کاندید و کەسایەتیانەی دیاریدەکرێن پاشان دەبنە خزمەتکار و گوێڕایەڵی پارتەکەیان نەک خزمەتکاری خەڵک.هەندێک جاریش دەبنە بازرگان و سەرمایەدار.گەر هەندێک جاریش لێرە و لەوێ کاندیدی نوێ و بەناو سەربەخۆ هەبن هەر زوو بەزوو دوای پڕۆسەکە گۆڕانکاری بەسەر دۆخ و بیرو ڕایاندا دێت و لەبەر بەرژەوەندی خۆیان تەک دەدەنە تەک لایەن و قەوارە بەهێزەکان.بۆیە تا ئێستا ئەوانەی بانگەشەی گۆڕانکاریان کردووە هەمیشە دۆخەکەیان خراپتر کردووە نەک باشتر.
گەر هەڵبژاردن ئەو پڕۆسە دیموکراسیە بێت کە ئەو هەل و مافە بۆ تاکەکانی گەل فەراهەم بکات(ئەوانەی مافی هەڵبژاردنیان هەیە) تا بتوانن بە خواستی خۆیان دەسەڵاتدار و فەرمانڕەواکانیان لەڕێگەی دەنگدانی ئازادەوە هەڵبژێرن،ئەی بۆچی لەم وڵاتەدا ئەم بەناو پڕۆسەی هەڵبژاردنە ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریەک بەدی بهێنێت و تا ئێستا سوار هەر سوارە و ئامادەش نیە بۆ ساتێکیش پیادە بکرێت.ئاخر گەر هەڵبژاردن بکرێتە ئامرازی پاراستنی بەرژەوەندی پارت و لایەن و سەرمایەدارەکان و دەنگدانی خەڵکیش بکرێتە قەڵغانی بەرگری کردنی دەستکەوتەکانیان،ئیتر ئەمە چۆن ناو بنێین هەڵبژاردن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×