گۆڕان، لە لانکەی چاکسازیەوە بۆ ئامێزی یەکێتی و پارتی

سۆران محەمەد غەریب
  2021-10-12     785
هەموو شتێک لە بچوکیەوە بەرەو گەورە بون دەچێت ، تەنها یەک شت هەیە کە گەورەیە و دەبێت بچوک بکرێتەوە ئەویش کارەساتە ، کارەسات ئەوە نیە هێزێک یان پارتێک یان بزوتنەوەیەکی سیاسی لە ترۆپکی سەرکەوتنەوە بەرەو دۆڵی دۆڕان ترۆل بخوات ...؟ لێ کارەسات ئەوەیە هێزێکی سیاسی ببێتە بکوژی هیوا و خەونی هەژاران ، بێ دەرەتانانان ، مافخوراوان ، ستەملێکراوان ، بێ پشت و پەنا و بێ کەسەکان .
هیچ هێزێک لە سەرەتای دروست بونیەوە هێندەی بزوتنەوەی گۆڕان جێگای ئومێدی خەڵک نەبوو لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دەرخەری ئەو ڕاستیانەی کە لای خەڵکی کوردستان پەنهان و شاراوە بوون . هەر ئەم هۆیەش بوو بزوتنەوەکە توانی لە یەکەمین هەڵبژاردندا نزیکەی (٥٠٠٠٠٠) دەنگ بە دەست بهێنێت . نابێت ئەوەش لە یادبکرێت زۆرینەی ئەو دەنگانە .. دەنگی خەڵکی هەژار و بێ هیواکان بوون لە دەسەڵاتدارانی ئێستای باشور . کەچی ئەم هێزە پێ بە پێ دەنگەکانی بەرەو کزبوون و کەم بوون چوو . ئەو ئەنجامەش لەم هەڵبژاردنەی ١٠/١٠ /٢٠٢١ بۆ پەرمانی عێراق بینیمان ، کاتێک نەیتوانی دەنگەکانی بگەیەنێتە (٢٥٠٠٠) دەنگ ، ئەمەش دەرئەنجامی ناپاکی بریاربەدەستان بوو لەگەڵ دەروێش ئاسا هەلپەرستەکان.
من دەمێک بوو ئەم ڕۆژگارەم دەبینی و هەڵوێستەشم وەرگرتبوو لە بارەیەوە ، هەر بۆیە دواجار (٤) ساڵ لەمەوبەر دەستم لە بەرپرسیارێتی لەم بزوتنەوەیەدا کێشایەوە .
* هێزێک سەرکرداتیەکەی لە پێناو بەرژەوەندی چەند کەسانێکی پایە و پارە پەرست گوێ لە داواکاری و ویستەکانی دڵسۆزان و هاوڵاتیان نەگرێت...!! هەر دەبێت لە گەورەییەوە بەرەو بچوکبونەوە بڕوات ...
* هێزێک دەنگی خەڵکی بکاتە ئامراز بۆ بازرگانی و خۆدەوڵەمەند کردن ...!! دەبێت بەرەو نابوتی بچێت ...
* هێزێک هێندەی تۆزقاڵێک ژیانی هەژارێک نەک تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگاکەی پێ نەگۆڕێت ، تەنها دەوڵەمەندەکانی دەوڵەمەندتر کردبێت یان گیرفانی هەندێ چەورە و لات و پوت و نابوتی ناو سیاسەتکردنی پێ پڕ کردبێت ...!! هەر دەبێت ئەمە بەشی بێت ...
* هێزێک نەتوانێت بندیوار و گەندەڵەکانی خۆی لە ناو بزوتنەوەکەدا دوربخاتەوە و موچەکانیان ببڕێت ، ئەمە ئەنجامەکەیەتی ...
* هێزێک نەتوانێت گوێ لە خەڵکان و هەڵسوڕاوانی دڵسۆزی بگرێت و نەتوانێت بەرگری لە خوێنی ڕژاوی هاوڵاتیان بکات ...!! دەبێت خۆی لەم دۆخەدا ببینێت ...
* هێزێک لەگەڵ ڕکابەرە سەرسەختەکانیدا دەم بە قاقا و پێکەنین بێت و دڵسۆزانی لا بە دوژمن بێت ...!! دەبێت فەرامۆش بکرێت ...
* هێزێک بە ناوی چاکسازیەوە لەگەڵ حیزبە گەندەڵەکان کلک گرێدراو بێت و چاکسازی بەس لە دروشمەکانیدا بونی هەبێت و خەڵکی هیچ بەرهەمێکی لێ نەبینێبێت ...!! دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بێت گەورەترین سزا بدرێت ...
بەرئەنجام و دوا وێستگەی ئەم بزوتنەوەیە کۆتایی پێهات و خۆری بەتینی ئومێدیش بەرەو زەردەپەڕ ڕۆیشت ...
ئینجا ببینن چۆن ئەم هێزە پەیتا پەیتا بەرەو دابەشکردن دەڕوات و تا قۆناغی پوکانەوەی یەکجارەکی ...
ببینن چۆن بەرپرسە کەڵتەکۆنە سیاسیەکان و هەرزە و چاوچنۆک و دەرفەت پەرستەکان لە ناو ئەم بزوتنەوەیەدا دەچنە ناو ئامێزی گەرمی یەکێتی و هەندێکیشیان خۆیان دەخزێننە ناو باوەشی پڕ لە سۆز و میهرەبانی پارتی ... !!!!!
ئەوەی دەربار و فریودراویشە وەدوی بەرپرسەکانیان دەکەون جا لە ناو ئەم بزوتنەوەیەدا بمێننەوە لەگەڵیان دەمێننەوە یان بگەڕێنەوە ناو هێزێکی سیاسی دی ، ئەوانەی تر لە داماو و بەشمەینەتە بە واقوڕماوی دەمێننەوە بە خەونی هاتنەدی گۆڕانکاریەوە لەسایە و سێبەری بێ ئومێدبوندا دەتاسێن و خۆیان دەدۆزننەوە ...
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×