بۆ یادی چلەی فوادە ڕەش...

د. شێرکۆ حەمەئەمین
  2021-10-14     437

چل ڕۆژ تپەڕی بەسەر کۆچی پڕناسۆری فواد یاسین، فوادی سۆڵیدارێتی، فوادە ڕەش، مرۆڤێکی یاخی و خزمەتگوزارو نیشتمانپەروەر، کوردێکی ساغ کە بەقوڵی لەماناکانی مرۆڤبون و کوردبون و لێکەوتەکانیان گەیشتبو.

ئەو دەیزانی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان چەند گرنگن و قوڵایی ستراتیجی باشورو ڕۆژهەڵاتن، بۆیە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان فوادەڕەش کۆڵەکەیەکی ئاوەدانی و فێرکردن و مشورخۆربو، وەک چۆن هەر دوای ڕاپەڕین و سەرەتای دەسەڵاتی هەرێم، بە دامەزراندنی ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی ئاوەدانی گوندەکان و مامۆستای خولی کۆمپیوتەری شاربون، هەر بەو ڕۆح و گیانەی سەرەتای کۆمەڵەو هەکاری و خەباتی ناوشار پەیکی نێوان باشورو ڕۆژئاواو گوندە بێ نازەکانی کوردستان بو.

وەک خۆی لە سەفەرێکی دێرێدا وتی: (نامەی مام جەلالی بۆ شەهید ئارام گەیاندبوە قەراداخ) هەر بەو چالاکی و وزەوە پەیکی ئاوەدانی دوای شۆڕشی ڕۆژئاواو ڕاپەڕینی باشوربو. هەر بەوجۆە لەدامەزراندنی کۆمپانیای وشەو بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداربو، هەرچەندە هاوڕێی زۆر نزیکی کاک نەوشیروان بو بەڵام هەرگیز دەستبەرداری ڕۆحە یاخی و ڕەخنەگرانەکەی نەبو.

فوادە ڕەش زۆری بەخشی و زۆر کاریکرد، کە لەدوای خۆی ناوی وەک هێمای بەخشین و کوردبون و مرۆڤبون و خەبات لەپێناوی چاکەی گشتی هەردەمێنێتەوەو ڕێنوێنی چاکەخوازان دەبێت.

رۆحی کاک فواد شادو شوێنی بەهەشتبێت.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×