له پێشانگه‌ی كتێبی سلێمانی چیم دی؟
عیماد عه‌لی
2021-11-23   923
كه به خۆشیه‌وه رۆیشتمه ژووره‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی بۆ كتێب، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی
كتێبی به‌سود و گونجاو بۆ ته‌مه‌ن و
بیركردنه‌وه و نزیك به بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تی ته‌واوی فه‌لسه‌فی خۆم. به‌داخه‌وه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تووشی شۆك بووم و هه‌موو شتێكم له‌بیرچووه‌وه و نه‌مزانی بۆ
چی هاتووم، ئه‌وه‌ی بینیم چ له رووی ره‌وشی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگاكه یان ئه‌و كتێب و كتێبخانه و خانه‌ی
بڵاوكردنه‌وه و بابه‌تانه‌ی كه سه‌رجه‌م
پێشانگاكه‌ی داگیركردبوو، تاساندمی.
زۆرینه‌ی زۆری خانه و كتێبخانه‌كان به ئاراسته‌ی ئاینی
ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی قه‌تیس كرابوون، به‌دوور له پله‌به‌ندی سوودوه‌رگرتن له‌وه‌ی
پێویسته بۆ كورد و كوردستان و واقیع و وه‌زعه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری وئابووریه‌كه‌ی
بێت و له‌وه‌دا یه‌كلایی بوومه كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پشكنینی بۆ ناونیشانی كتێبه‌كانی
نه‌كردووه و هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بۆ
خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كانی نه‌كردووه و له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر كتێبی (بن لادن)
یش بفرشرێت زۆر به‌ئاسانی به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت.
به‌و قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌رچووم كه ئه‌م پێشانگایه جگه
له چاولێكه‌ری وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئاڵا و ده‌وڵه‌ت هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی
كوردستانی تێدا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و زیانه‌كانی ئه‌م جۆره كاره له‌به‌رچاو
نه‌گیراوه. ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆیی نه‌بێت، جگه له‌وه‌ی ته‌نها له قه‌ره‌باڵغی و ڤیستیڤالێكی رووت و بۆنه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و
سێلڤی گرتن و گه‌مه و گاڵته و خۆبادان و پیشاندانی ریشی درێژ و جبه و مانتۆ و
مه‌قنه‌ع و ته‌سبیح و پێداویستیه‌كانی حه‌ج و عومره و زۆر كتێبی شڕی بێ به‌های ماوه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه
و خانه‌كانی بڵاوكرندنه‌وه‌ی پاره‌په‌یداكه‌ر
هیچ كتێبێكی نایابی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو كه خۆی وات لێبكات به نه‌داریش خۆت نه‌گریت
تا نه‌یكڕیت، وه‌كو جاری جاران. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو، زیاتر كرده‌وه‌ی خۆنواندنم ده‌كه‌وته به‌رچاو، كه
ئه‌م پیشانگه‌یه به‌دوور له ناوه‌ڕۆك و
جه‌وهه‌ری زانست و مه‌عریفه‌ت وه‌كو به‌ڕیوه‌چونی
بازارێكی سه‌وزه ده‌رده‌كه‌وت. له‌لایه‌ك خه‌ریكی وێنه‌گرتنی سێڵفی بوون، له
لایه‌كی تره‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌میشه باوه چه‌ند به‌رپرسێكی بۆ پۆزلێدانم بینی
كه چاوی بگه‌شتایه‌ته سه‌ر هه‌ر كتێبیك ته‌نها ته‌ماشای به‌رگه‌كه‌ی ده‌كرد و
پاره‌كه‌ی ده‌دا و ده‌یدایه ده‌ست ئه‌و حیمایانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به عه‌لاگه‌ی گه‌وره‌ی
پڕه‌وه بۆی هه‌ڵگرن، كه سوور ده‌زانم له پیشانگه‌كه چووه ده‌ره‌وه چاوێكی تری
به هیچ كتێبیكیدا ناگێرێت. ئه‌وه‌ی زۆر زه‌ق دیاربوو خوێندكارانی قوتابخانه‌كان بوون كه به پاس هێنرابوون وه‌كو سه‌یرانێك و هه‌لێك بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی
خۆش، ئه‌گینا جگه له‌وان پێشانگاكه زۆر چۆڵ بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بازاڕی
سلێمانی پڕپره له رۆشنبیر و ره‌خنه‌گر و شاعر و نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كته‌ر و
هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام له‌وێدا چاوم به‌كه‌سیان نه‌كه‌وت.
جگه له‌وه‌ی ئه‌مساڵ زۆر به زۆری بازرگانی و بازاركردن
جێگه‌ی به كتێب له‌ق كردبوو و هاتنی سه‌ردانیكه‌ران وه‌كو هه‌لێك له‌به‌رچاوگیرابوو
بۆ بازاركردن و پڕفرۆشی هه‌موو جۆره كاڵاكان. له‌وێ هه‌ر شتێكت بویستایه له
خۆراك و پێداویستی كاره‌بایی و خواردن و خواردنه‌وه و به‌رماڵ وجبه و له‌چك و ته‌سبیح و ئاوی زمزم و بۆنی مه‌زارگه‌كان
له‌به‌رده‌ستدا بوو. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی رێكخراوه به‌ناوخێرخوازه‌كانی حزبه
ئیسلامیه‌كان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بوون بۆ كاره سیاسیه‌كانیان به‌ناوی
كاری خێرخوازیه‌وه ( له‌چك له‌سه‌ر و ریش درێژی وات ده‌بینی كه به ده‌نگی به‌رز
ده‌یوت خێری خۆت بكه، ته‌نانه‌ت هه‌زار دیانریش ده‌بێت پێشكه‌شی بكه).