دنیابینی بەدیل یا سەرکردەی بەدیل

سالار فەتاح
  2021-12-24     374

تا ئێستا چاوەروانی زۆربەی خەڵکی بۆ کەسێک رابەرایەتی بکا بۆ تێپەرین لەم دۆخە دارماوەی هەرێم،  چاوه‌روانی و لێرابینیه‌كانی پێشوتره‌ له‌كه‌سی سه‌ركرده‌و كاریزمی بۆ رزگاربون ,‌کە پێشتر ئەزمون کراوە به‌خشینه‌وه‌ی هه‌مان وزه‌و هێزه‌ بەو جۆره‌ هێزەی ئەم دۆخەی خوڵقان. کاریزماخوازی لە هەرێمی کوردستاندا ، نه‌ك رزگاریی پێ نه‌به‌خشیوین به‌لكو زۆر خه‌ونی رزگاری خوازی زۆر وره‌و باوه‌ری له‌ لای هێزی دەسەلاتدار گۆریوه‌:
بۆ
سه‌ركوتگه‌ری
بۆ بێمنەتی
بۆدواکەوتوویی .
لەلای هێزی بەرهەڵستکاریش ورەو وزەی چاکەخوازی دوچاری دەستەوسانی کردوە تا ئاستی لاوازی شکستە یەک لەدوایەکەکانی خەباتی نەتەوە بەهۆی ئەو دیدەوەبوە کە رابەرێک فریادرەس زانراوە بۆ رزگاری نەتەوە، ئەم شکستە سیاسی و ئابوریەی هەرێمیش هەمان هۆکاری هەبوو کەلەم چەند ساڵەی رابردودا سیناریۆکانی وێنە گیران ،دەرەنجامی ئەوەبوە هەمو دیدگا بەهێزەکانی ناوگۆرەپانی سیاسی تەسلیم بەو رابەرایەتیە كراون بۆیە شکستی هێنا. شکستی سیاسی شکستی ئابوری شکستی دیموکراتیز
لاپەرەکانی مێژو گەواهی پێشتر سەلمێنراو بۆ ئەم گرفتە دەدەن لە دۆزی بزوتنەوەکانی کوردستاندا، چ لەمێژودا وەک بزوتنەوەی نەتەوایەتی چ لەم سالانەی رابردوشدا جوڵانەوەکان بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری ئیجابی ، بۆیە کورد لە دۆخی دۆناندۆنی شکست، رزگاری نابێ ئەو دەمرێ و گیانی شکستەکەی دەکاتەوە بەبەر لەدایکبویەکی تازەدا.
گرنگە دۆخی دۆنادۆنی شکستی نەتەوە لەم پرسی راچەنینو خرۆشانی نارەزایەتیانەدا کۆتایی پێ بێت، نەک بەهەمان گیانی مێژویی ئەو دۆخانەی رابردوەوە کار بۆ ئەم پەرینەوەیە بکرێ لەچاوەروانی کەسێکدا هەرچی وزەیە یا کۆچکا یا بمرێ .
بەداخەوە لەئێستاش دا کە بەشێکی زۆری خەڵکی باوەری وایە دەبێ کەسێک رابەرایەتی تێپەراندنی ئەم دۆخە داتەپیوە مەرگهێنەرە بکا خەلکی وا دەخوازێ رابەرایەتیەکبێ هێزێکی بان گشتی هەبێ ، ئەم دیدەی خەڵک درێژکراوەی باوەری ئەفسانەو باوەری ئاینیە، کە مرۆڤەکان بەردەوام گەشتونەتە دۆخی دەستەوسان و چاوەروانیان لەهێزی بان مرۆیی بوە رزگاریان بکا , گەرچی لەبنەرەتتدا هەمو ئەومرۆڤانەش وەک موعجزەیەک له‌لای خه‌ڵك دەرکەوتون مرۆڤ بون و خۆشیان دانیانناوە بەو راستیەدا و ته‌نها جیاوازیه‌كیان له‌ زۆرینه‌ روئیاو زانیاری و باوه‌ربه‌خۆبون بوه‌ لە گه‌ل چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری كارادا .له‌ ئێستاشدا خه‌ڵكی دەیانەوێت مرۆڤێکی بانگشتی هەبێ رابەرایەتی بکا ، دیدی گشتی وای ده‌بینێ کە دەبێ کەسێک بێ سێ تایبەتمەندی هەبێ بەو چاوەروانیەوە لێرابینیان هەیە كه‌سێك بێته‌ مه‌یدان جا بتوانێ رابەرایەتی بکا ئەو سێ خەسلەتەش ئەمانەن:
یەکەم پارەداربێ
دوەم: سەربازی هەبێ
سێیەم : نفوزی نێودەوڵەتی هەبێ.
ئەگەرچی ئەم سێ بنەمایە بۆ ئەوەی خەڵکی باوەری بەوە هەبێ کە ئەوکەسە دەتوانێ رابەرایەتی ئەم دۆخە بکا هەلەیەکی گەورەیەو قسەو خوێندنەوەی وردو زۆر هەلدەگرێ , بەکورتی ئەوهێزەی تریش کە مرۆڤ داوای مافەکانی لێدەکات و لەبەرانبەریدا دەوەستێ ئەویش بەو تایبەتمەندیانەوە کەسێک رابەرایەتی دەکات ، بۆیە ئەم دیدە مرۆڤ سەرکەوتوو ناکا چونکە ئەمە لە دوعاکەی ئەلێکس فێرگاسونی ڕاهێنەر دەچێ کە دەڵی بۆ یەکەمجار بومە راهێنەر لە خوا پارامەوە تیمەکەم سەرکەتوو بکا بەڵام دۆڕام ، ئیتر دەسبەجێ تێگەشتم تیمی بەرانبەریش هەمان نزا دەکا بۆ بردنەوە بۆیه‌ لەجێی نزا وتم ده‌بێ كار بۆ بەرزكردنه‌وه‌ی ئاستی یه‌كبه‌یه‌كی تیمه‌كه‌م بكه‌م نه‌ك پشت به‌ نزا ببه‌ستم.
گرنگە ئەو دیدگایە بسرێتەوە لە لێرابینی خەڵکیدا کە پێیوایه‌ بۆ دروستکرنی ژیانی باشتر و رزگار بون له‌م قۆناغه‌ بەبێ رابەرایەتیکردنی لایەنێک یا کەسێک تێپەر نابێ ، ئەو دیدەی پێی وایە فریاد ره‌سێك پێویستە رابەرایەتی بكا بۆ تێپه‌رین و رزگاربون لەهەر قۆناغێک چ قۆناغی دۆزی نەتەوەبێ چ قۆناغی داخوازی مەدەنیو دادپەروەریبێ ، گرنگە ئه‌و دیدگایەی کە لە ناخود ئاگای هه‌ر تاكێكدا چێنراوە هەڵتەکێنرێ وخودباوەڕی جێگای بگرێتەوە
گرنگە لەخەیالدانیانا ، ئەو دیمەنە بسرنەوە کەکەسێک دەرکەوێت رابەرایەتی پرسەکان بکا بەتایبەتتر لەم دەڤەرەی کە ئاستی لێرابینی بۆ ژیانی باشتر پرسی دروشمە سڕکەرەکانی پرسی نەتەوەی تێپەراندوە ، هەر بەوجۆرە کە پرسی نەتەوەی تێپەراندوە و نەتەوە نابەستێتەوە بەکەسەوە ئاوهاش نابێ چاوەروانیەکانی لەسەر تاکێکی فردیارەس بینا بکات بۆ رزگاربوون لە ستەمو بێدادیەکان بەڵکو خۆی لەئاستی رابەرایەتیکردنێکی رێکخراودا ببینێتەوە، چونکە دیدی چاوەروانی لەکاریزماو رابەری بان گشتی بەردەوام وەک ماروپەیژە دەمانباتە پێشەوەو لەناکاو بەهۆی بەستنەوەی چارەنوسی کۆمەلگە و جەماوەری شوێنکەوتوی خرۆشاو کە دەیبەستێتەوە بەکەسێکەوە، مارێکی زەبەلاح دەیگەزێو دەچێتەوە دواوە.
پێویسته‌ دنیای به‌دیل له‌ سەرکردەی به‌دیلا نه‌بینرێ به‌لكو له‌ ئه‌خلاقو گوتاری به‌دیلا ببینرێ لەسەر ئاستێکی گشتی وفراوان گرنگە لەپرەنسیپو بەهای بەدیلا ببینرێ ئەو بەهاو پرەنسیپە بەدیلانە لەرەفتارو هەڵوێستی خەلکانی نارازیدا رەنگی دابێتەوە لەدروشمی خرۆشاندا رەنگی دابێتەوە . جگە لە رەفتارو رەوشتو هەڵوێستی بەدیل ، گرنگە لەراچەنیندا هەرتاکێک خۆی بەخاوەنی نارەزایەتی بزانێ بەلام لەژێر سیستەمێکی مەدەنی رێکخراوی بەرنامە بۆ دارێژراودا ، ئەم دۆخەی ئێستە ئەوە دەخوازێ خۆپیشاندان رابەرایەتی بە یاسای ئەتۆمی ئاراستە بکرێ ئەتۆمی پیتێنراو بۆ ئەتۆمی ئازادکراو بگوازرێتەوە کە هیچکات ئەتۆمە پیتینراوەکە لەگەل ئازادکراوەکەدا ناتوانرێ نە جیا بکرێتەوە نە بناسرێتەوە..


دۆنادۆن : روحی کەسێک ئەچێتەوە بەر کەسێک و هەمان ڕۆح لە شکڵێکی تردا خۆی دەنوێنێ

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×