كۆنگرەی 20ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی 

عەلی مەحمود
  2021-12-29     577

ساڵانە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كۆنگرەی خۆی دەبەستێت لە نێوان نیوەی دووەمی مانگی نۆڤەمبەر  بۆ نیوەی یەكەمی مانگی دیسەمبەر لە شاری لاهای هۆڵەندا، پێنج ساڵ جارێكیش لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری نیویۆركی ئەمەریكا كۆنگرەكە بەڕێوە دەچێت، بە بەشداری ولاتانی ئەندام كە ئێستا ژمارەیان 123 ولاتە و وڵاتانی نا ئەندام وەك چاودێر وە رێكخراوە جیهانییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، ئەمساڵ من بۆ 17 ەمین ساڵ بەشداری كۆنگرەكەم كرد، پێشتر ساڵانە ژمارەیەك باش لە رێكخراوەكان و پارێزەرو قوربانی و چالاكوانانیش لە كوردستانەوە بەشداریان دەكردو ئەوانەی كاریان لە گەڵمان بۆ دۆسیەكە كردووە، لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەی پێشتر دابوم و متمانەمان پەیدا كردبوو وە بە ئامانەتێكی پیرۆزیشەوە تا ئێستا جێبەجمان ، سالانە لسەر ئەركی خۆمان سمینیشمان لەراوێزی كۆنگرەكە ، كوردی ەەین كوردی كوردی كوردی كوردی كوردكە ئەستەمە لایەنی دیكە كاری وایان كردبێت، كە سەركەوت عەلی و بەڕێز مێتۆ رۆڵی سەرەكییان لە ئامادەكردن و رێكخستنی دەگێڕا، وەلێ دوو ساڵە لە هەموو جیهان چەند كەسێكی زۆر كەمین بەشداری دەكەین و چالاكیەكانیش نەماون بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

ئەركی كۆنگرەكان بریتییە لە پەسەندكردنی بودجە، پڕكردنەوەی بۆشاییەكان لە رێگای هەڵبژاردن، گوێگرتن لە وتاری وڵاتان بە ئەندام و چاودێرەوە، وتاری رێكخراوە جیهانییەكان و كۆمەڵگای مەدەنی، پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندن و پێشنیاری وڵاتان.

ئەوەی شایانی باسە شوێنی وڵاتانی "عێراق، ئێران، سوریا، توركیا" ساڵانە چۆڵە، تەنانەت وەك چاودێریش بەشداری ناكەن، بەهۆی ئەندام نەبوونیان لە دادگاكەو گرنگینەدان پێی لە لایەن ئەو وڵاتانەوە، ئەمەش یەكێكە لە نەگبەتییەكانمان، ئەندام نەبوونی ئەوان لەو دادگایەو پابەند نەبوونیان پێوەی مایەی ماڵوێرانی گەلەكەمان و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەیە.

ئەمساڵ لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2021/06/12 خولی بیستەمی ولاتانی ئەندام ASP20 دەستی پێكرد، كۆنگرەكە بە راوەستانی دەقەیەك بۆ گیانی قوربانیانی تاوانەكانی تاوانە مەزنە نێودەوڵەتییەكان "جینۆسایدو تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی عدوان" دەستی پێكرد.

سەرۆكی دادگا "القاچی Piotr Hofmański،" پۆڵەندا 6-3-1954 "، سەرۆكی كۆمەڵەی ولاتانی ئەندام 2021-2023" ، سعادە السیدە سیلفیا فرناندیز دی غورمندی "" ئەرجەنتین 24-10-1954 "و داواكاری كحمر" "30-3-1970 ئەدنەبەرە -بەریتانیا" هەرسێكیان وەك ئەم پۆستانەیان بۆ یەكەمجار بوو بەشداری كۆنگرەكە بكەن، ئەمان و سەرۆكی سندوقی هوكاری قوربانیان و دارایی وتاری خۆیان و كارەكانی ساڵی رابردووی دادگا و هەڵبژاردنەكانی نێوان هەردوو كۆنگرە كە هەڵبژاردنی داواكاری گشتی و شەش قازیان پێشكەش كرد .

سەرۆكی دادگا لە میانی وتارەكەیدا وتی: دادگا لەسەر رێگای راست و لە هەموو. أمساڵ 2 دادگایمان هبوو ، ساڵی داهاتوو ژمارەكە دەبێتە 4 بۆ 5 دادگایی.

هەرچی كەریم خان داواكاری گشتی دادگایە وتی: ناتوانین رێگا بە دەرباز بوون لە سزا بدەین لە سەدەی 21 دا.

دەمانەوێت لە كۆمەڵگاكانی زەرەمەند لە تاوانە زەقەكان نزیك بینەوە ، ئێمە نامانەوێت سستەمی سیاسی بگۆڕین ، دەمانەوێت لێكۆڵینەوەی سەربەخۆ بكەەینوننز لە.

هەرچەندە رەخنە هاتە سەر كەریم خان ی داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەوەی داوای لە دادوەرەكان كردووە پشكنین لە تاوانەكانی داعش و تاڵیبان بكرێت لە ئەفغانستان، لێ رێكخراوەكان رەخنەیان هەیە لەوەی نابێت بەسەر ئەمەریكادا باز بدرێت كە تاوانی ئەنجامداوە لە ئەفغانستان، پێشتر بنسۆدا ئەمەریكاو تاڵبانی لەیەك ریزدا تۆمەتبار كردبوو بە ئەنجامدانی تاوان.

سەرۆكی سندوقی قوربانیانیش لە بەشێكی راپۆرتەكەیدا وتی: چوار كەیسی قەرەبوومان ئەنجامداوە، لە كەیسی جیرمان كاتانغا بەتاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ 12 ساڵ سزا دراوەو 297 قوربانی، هەریەكەی بە 250 دۆلار قەرەبوو كراونەتەوە، لە ساڵانی 2017 و 2018، بڕیار وایە لە ساڵی 2022 قەرەبوو كردنەوە دەست پێ بكاتەوە، لە كەیسی تۆماس لۆبانغا لە كۆنگۆی دیموكراتی بە 14 ساڵ زیندانی بە تاوانی چەكداركردنی منداڵان سزا دراوە، بڕیار وایە 1095 كەس قەرەبوو بكرێنەوە، لە كەیسی ئەحمەد فەقی مەهدی تاوانبار بەوێران كردنی شوێنە مێژوییەكان وەك تاوانی جەنگ، 795 قوربانی هەیە لە باماكۆی مالی و بڕیار وایە قەرەبوو بكرێنەوە، لە كەیسی نتغاندا "ژەنرالی شەڕ لە كۆنگۆی دیموكراتی بە 30 ساڵ زیندانی حوكم دراوە لە لە 7-11-2019 بە ئبانەنجامدانی 18 تاوانی "یورین قری 18 تاوانی"

دەوترێت داواكاری قوربانیان لە جەرگەی كارەكانی دادگا دابنرێن و قەرەبوو بكرێنەوە ، بەلام هاوكاریەكانی ولاتان بۆ ، بلام هاوكاریەكانی ولاتان بۆ ، بلام هاوكاریەكانی ولاتان ، بلام هاوكاریكانی ولاتان. 

لێ بەشی دارایی لە راپۆرتی خۆی باسی ئەو قەیرانەی كرد كە دادگا تووشی هاتووە لە ئەم ساڵدا بەهۆی پابەند نەبوونی هەندێ ولات بە ئابوونەوە، ئەو وڵاتانەش بریتین لە "كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، جزر قەمەر، كۆنگۆ، غینیا، سورینام، زمبیا، فەنزوێلا، لیبریا و ئەنتیغواو باربدا ".

 بۆیە ناچار بوونە لە ناوەڕاستی ئە بأمساڵەوە پارەی بودجەی ساڵی 2022 خرج بكەن، بە پێی زانیاریەكان گەیشتۆتە 60 ملیۆن ئیرۆ.

دادگا بەهۆی گۆڕانی داواكاری گشتی و نوێكردنەوەی ستافی بیرۆكەی و زیادبوونی ژمارەی دادگاییەكانی لە دوو دادگاییكردنەوە بۆ چوار، داوای بودجەی زیاتری كرد بۆ ساڵی 2022 كە بڕەكەی 162564900 ئیرۆیە، وەلێ لە كۆتادا بۆ ساڵی 2022 بڕی 154855000 ئیرۆ پەسەند كرا، كە 4،4٪ ی زیاترە لە بودجەی ساڵی 2021، كە بە بڕوای چاودێرانی كارەكانی دادگا لە رێكخراوە گەورەكانی جیهان ئەم بڕە پارەیە لە گەڵ ویستی دادگا بۆ ساڵی داهاتوو نایاتەوە.

كورتهێنانی بودجە وا دەكات قوربانیان نەگەن بە دادپەروەری، نەتوانرێت پرۆسەی لێكۆڵینەوەی بەرایی و دادگایی بە پێی داواكاریەكان و گەبانامنج بە ئەامەێە. 

مكانیان. 

بودجەی دادگا ئەوەندەیەو كەچی تەنها لە ساڵی 2015 ەدا وڵاتان 14 ترلیۆن دۆلاریان لە جەنگدا خەرجووە !!!، دادپەروەری دوای جەنگەكانیش بەوەندە ناگەڕێتەوە.

هاوكات ئەمساڵ 26 وڵات قسەی خۆیان كرد، وێڕای رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و مەدەنییەكان.

ولاتان لە قسەكانیان كۆمەڵێك بابەتی گرنگ و داواكاری گرنگیان هێنایە بەر باس، كە گرنگترینیان بریتی بوون لە: "تاوانی ژینگەیی وەك تاوانی نێونەتەوەیی بناسرێت، دادگا ببێتە جیهانی، پشكنینەكانی تاوان جیهانی بێت، بەجیهانیكردنی ئیختساسی دادگا، تاوانی سیبریانی بە توانی نێونەتەوەیی بزانرێت لە پاڵ تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی عدوان، برسی كردنی بە ئەنقەست وك تاوانی جەنگ بناسرێت ئەگەر لە جەنگی ولاتانیش نەبێت، پێویستی جیهانی بۆ یاسای بنەڕەتی رۆما، قوربانیان ئێمەیان هانداوە بۆ دادگایەكی جیهانی، تاڵیبان هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی، كەیسی سوریا پێویستە بدرێتە دادگا ، دادپەروەری و لێپرسینەوە بۆ قوربانیانی رۆهێنغا ، دادا ولاتان هوكاری دادگا بكەن بۆ گرتنی تاوانباران ، سستەمێكی دادپەروەری جهانی ، هاوكاری جیهان ب دگاریهانبرسی كردنی خەڵی سڤیل تاوانی جەنگە بەهی ئابلووقەوە، ئای سی سی بێ وینە بووە لە مێژووی مرۆڤایەتی، دادپەروەری بە خۆڕایی نایات، هەوڵ و ئیرادەو دادپەروەری دەوی، قوربانیان دەبێت بگەن بە دادپەروەری، پێویستە دادگا بپەڕێتەوە بۆ دەرەوەی ئەفریقا، دادگا لەسەردەمی كۆرۆنا پێویستترە، نابێت برسیكردن وەك چەك لە شەڕدا بەكار بهێنرێت، وڵاتانی نا ئەندام هاوكاری دادگا بكەن، دادگایەكی جیهانی شەفاف و سەربەخۆو بێلایەنی جیهانی، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە لێپرسینەوە لە تاوانەكان، پشتیوانی سیاسی و دیبلۆماسی و دارایی بۆ دادگا، دادپەروەری لە دوای رێكەوتنی شەڕ پێویستییە، عەلی قوش تاوانباری سودانی دوای بیست ساڵ دێتە بەردەم دادگا، یەكسانی جێندەری و رۆشنبیری یەكسانی شوێنی كار "كۆڕبەندی نەوەی یەكسانی لە 30 یۆنی بۆ 2 ی یۆلی 2021 لە شاری پاریس بەسترا، داگای تاوانەكان بەشداری تێدا كردو بڕیاری جێبەجێكردنی دا، ئەوەبوو ئەمساڵ كە 6 قازی هەڵبژارد،سێ ژن و سێ پیاو بوون، هاوكات ژن و پیاوێكی لە كۆنگرە وەك جێگیری داواكاری گشتی هەڵبژارد ، وەك پابەند بوون بە یەكسانی جێندەری لە بواری كاردا ".

پێشبینی دەكرێت لە داهاتوودا دادگا لە هەمواری بنەماكانی خۆیدا، شوێنی دیاریردنی شەڕی سیبریانی وەك تاوانی نێونەتەوەیی بكاتەوەو وە بەكار هێنانی ئابلوقەی ئابووری لە جەنگ و ململانێی ناوخۆییەكان وەك تاوانی جەنگ بناسێت و لە پاڵ ناسینی تاوانی ژینگەیی وەك تاوانی جەنگ. 

لیخشتاین و ئیتاڵیاو فەرەنساو ...... باسی هەموواری یاسای ولاتی خۆیانیان كرد، بە پێی هەموارەكانی رێكەوتنی كەمبالا لە هاوینی 2010 كە تیایدا پەسەندی هەموواری تاوانی عدوان وەك تاوانی نێونەتەوەیی و و تاوانی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی لە شەڕی ناوخۆیی وەك تاوانی جەنگ هاتووە.

لە رۆژی كۆتایی، بە زیاتر لە 62 دەنگ لە كۆی 123 وڵاتی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دوو جێگیری داواكاری گشتی هەڵبژێردران، جگە لە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست كە داوای كرد بەشداری بكات لە دەنگدان، ئەو ولاتانەی دیكە كە ئابوونەی بەشداریان نەدابوو مافی دەنگدانیان نەبوو، كە هەشت وڵات ئابوونەیان نەداوەو مافی دەنگنامیان لە هەڵبژ اردنەكانی دادا لێ سەندراوەتەوە، ئەو ولاتانەش بریتین لە "كۆماری ئەفریقیای ناوەڕانت، جزرەمەیر، غاردنی ، لاست ، جزرەمەری ، كماری ئەفریقیای ناوەڕانت ، جزر مەیین ، لیتنز.

ئەو دوو كەسەی وەك جێگیری داواكاری گشتی هەڵردژێردران بۆ ماوەی 9 ساڵ بریتین لە خاتوو نزه شامین خان لە فیجی ، وە بەڕێز مامی ماندیای نانغی لە سیگال كە هەردوكین بان.

ئەوەی شایانی ئاماژەیە لە هەڵبژاردنەكانی دادگا پیچشتر دوو شت رەچاو دەكرا ئەویش كەسی هەڵبژێردراو دەبوایە هاوولاتی ولاتێكی ئەندامی دادگا بێت و وە نا بێت دوو كەس وەك نوێنەری هیچ ولاتێك بۆ هیچ پۆستێك هەڵبژێردرێت، ئێستا خاڵێكی دیكەشی بۆ زیادكراوە، ئەو پۆستانەی لە كەسێك زیاتری بۆ هەڵدەبژێردرێت پێویستە یەكسانی جێندەری لە كاردای تێدا جێبەجێبكرێت.

السید الشیخ محمد بلال (بنغلادیش) ، والسید كیلی (أیرلندا) ، والسید أندریس بارماس (إستونیا) ، والسیدە. مینیرفا جوزیفینا تارافیز میرابال (جمهوریە الدومینیكان) والسید إبراهیم سوریلاه (سیرالیون). ".

تەنها لە سەدەی بیست نزیك بە 200 ملیۆن مرۆڤ گیانیان بەختكردووە بەهۆی ململانێ و كۆمەڵكوژی سەركوت و قاسابخانەكانەوە، كە دەكاتە 1 لەسەر 27 ی مردنەكانی جیهان، بۆیە بوونی دادگایەكی جیهانی هیوایەكی مێژوییە بۆ كۆتایی هێنان بە كۆمەڵكوژییەكان، لەو نێوەدا گەلەكەمان پشكی شێری بەردەكەوێت لە ژمارەی كەیسی تاوانە مەزنەكان و ژمارەی قوربانییەكانی.

وەلێ راستە زۆرینەی وڵاتان 123 ولات ئەندامی دادگان المحكمە الجنائیە الدولیە، بەڵام زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی جیهان و وڵاتە بەهێزەكانی جیهان هێشتا لەدەرەوەی دادگان بە تایبەت "ئەمەریكا، روسیا، چین، هیندستان" و بۆیە خەونی دادگایەكی جیهانی كاریگەر هێشتا دوورە، بەلام هەوڵدان بۆی بەردەوامە.

لە هەمووشی ناخۆشتر ئەو ولاتانەی كوردستانیان داگیر كردووە ئەندامی دادگاكە نین، سەركوتكردنی گەلەكەمان هۆكارێكە بۆ ئەندم نەبوونیان لە دادگاكە بۆ ئەوەی دەستیان كراوە بێت لە سەركوتكرنیدا، بۆیە تا نەبنە ئەندام دڵنەوایی دوبارە نەبونەوەی جینۆساید نییە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×