پارە پەیداکردن لە ناو پەرلەمانی عێراقدا …!

نیاز سەعید عەلی
  2022-01-19     355

دیاردەیەکی تری سەیر و سەمەرەی سیاسی؛ ئەمجارەیان لەناو پەرلەمانی عێراق، ئەویش بوونی دوو جۆر بزنسی سیاسی موفت و چەور بۆ هەندێ بزنسمانی بە ئەزموون (!!) کە بەهاکەی دەیان ملیۆنان دۆلارە، یەکەمیان لە دەستپێکی دانیشتنە بەراییەکانی پەرلەمانی تازە هەڵبژێردراودایە و بریتیە لە فرۆشتنی دەنگ لە کاتی دەنگدانەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان ، دووەمیشیان بۆ کاتی خەفەکردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی وەزیر و لێپرسراوە باڵاکانی حکومەت و سپیکردنەوەی دۆسیە ڕەشەکان(!!)؛ لەلایەن لیژنەکانی پەرلەمان و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانەوە..

شایەنی باسە بوونی ناکۆکی و ململانێ و فرە کاندید بۆ پۆستەکان؛ بازاڕەکەی گەرمتر کردوە و لە بازاڕی بۆرسەی پەرلەماندا، نرخی پشکی دەنگەکان بەرزبوونەتەوە، دەنگدەری فریودراویش با هەر بەکوێرانە و لە ڕقی پارتە سیاسیەکانی تر؛ بۆ خۆی دەنگ بە پاڵێوراوی ناشایستە و بێ ئەزموون و سەردەرنەکردە؛ لە ئەرک و کاروباری پەرلەمانیی بدات، گوایە ویژدانی خۆی ئاسوودە کردوە، نازانێت بە دەنگەکەی نرخی پشکی دەنگی هەندێک پەرلەمانتاری بەرزکردۆتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو جۆرە فراکسیۆنانەی کە ئیبراهیم زەبۆکەکەی عەزیز نەسین خاوەنیەتی !

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×