کولێرا لەبەغدا، کۆشکی سەلام لەبەغدا

فەرەیدون حەمەڕەشید
  2022-02-01     322

ساڵی 1846نەخۆشی کۆلێرالەئێران بڵاوبووە،لەڕێگەی هیندەوەهاتبوو،دواترلەئابی هەمان ساڵدا نیشانەی نەخۆشییەکە لەبەغدا دەرکەوەت .

نرخی کەرەستەکانی شتن و کفن کردنی مردوان لەبەغداگران بوو.وەکوو ھەمووئافاتێکی ترخەڵکەدەستڕۆیشتووکەی دانیشتوانی بەغدا و پیاوانی دەستەڵاتداروکۆنسوڵەکان لەشارەکەھەڵھاتن چادروخۆراکیان لەگەڵ خۆیان برد و لەدەشتەدوورەدەستەکان چادریان ھەڵدا،بەوەش لەودەردە دەربازبوون،بەغدا ڕووبەڕووی شەپۆلی دزی وجەردە بووە،دزوجەردەکان ھەرخەڵک وئەھالی شارەکەبوون.،دەچوونەبازاڕوگەڕەکەکان دەرگای دوکان و ماڵەکانیان دەشکاند،دەستیان دەکردبەدزی وکاولکاری.باڵوێزی بەریتانیاو دارودەستەکەی ھەرزوو بۆخۆدەربازبوون لەکولێرا لەبەغدا چوونەدەرەوە . ئەوەی سەیربووە باڵوێزی فەرەنسابەغدای بەجێ نەھێشت و سوربوو لەسەرمانەوە، وەک ئەوەی بەرەنگاری باڵوێزی بەریتانیا بێتەوە و ئەو جیاوازییە پیشانی خەڵکی بەغدا بدات. لەوڕۆژگاروسەردەمەشدابەجۆرێک لەجۆرەکان زلهێزەکان بۆبەرژەوەندییەکانیان لەدژی یەک لەململانيدابوون

باڵوێزی فەرەنسا دوای توشبوون بەکولێراو چاکبوونەوەی لەڕاپۆرتێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی: باسی بەجێ نەھێشتنی شارەکەدەکات کەکولێرا شپرزەی کردووە و خەڵک بێ بەشبوون لەھەرزانیاری و ڕێنماییەک،دەستەڵات شارەکەی بەسەر خەڵکەھەژارو عەوامەکەدا بەجێھێشتووە.لەدرێژەی نامەکەدادەڵێت:باڵوێزی بەریتانیا ھەرزووشارەکەی بەجێھێشتووە تەنھاپزیشکێک کەکونسوڵخانەکە هەیبوو  وەدەیتوانی یارمەتی و ڕێنوێنی خەڵکەکەبکات باڵوێز لەگەڵ خۆی بردوییەتی.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەوەڵامی نامەکەدا: سەرزەنشتی باڵوێزی بەریتانیا دەکات و پیرۆزبایی چاکبوونەوەی بالوێزەکەیان دەکات کەکولێرای تپەڕاندووە..

  والی ودەستەڵاتدارانی شارەکە زیاتر لەچل ڕۆژ شارەکەیان بەجێهێشت،لەماوەی پانزەڕۆژدا 4318 کەس تەنهالەناوشارەکەداگیانیان لەدەستدا،کەئەوکات ژمارەی دانیشتوانی بەغداتەنها سی وپێنج هەزارکەس بوو.

ئێستاش دوای نزیک بەدووسەدەبەسەر ئەو ڕووداوەدا بەغدا بۆتە جێگەی ململانێیەکی ناشەریفانەی ئیقلیمی ڕۆژانێک مەمالیکەکان،ڕۆژێک والیەکانی عوسمانی،ڕۆژانيک پان- عەرەبیزم و بەعسییەکان.ئەمڕۆش ئەوەی دەیبینین تەنهاعیراقییەکان خۆیانن کەناتوانن بڕیار لەسەرسیاسەت و ئایندەی وڵاتەکەبدەن.ئەوەش زەرەرمەندو قوربانی بووەهەمیشە هاوڵاتیان وخەڵکی زەحمەتکێش بووە.بەناوسیاسییەعێراقیەکان بەهۆی ململانێی تائیفی خۆیان وتوندڕەوی هزرەوە بەغدایان کردۆتە جەھەنمێک بۆخەڵکەکەی،ئەوپایتەختەوەک یەکێک لەپایتەختەنائارامەکانی جیهان هەژماردەر دەکرێت بۆیە هەمیشەئەو دەستەواژەیە دوور بووە لەڕاستییەوە کەلەمێژەوە دەڵێن (بەغدا پایتەختی سەلام)ە.

  بەغدا عاصیمەی سەلامە بۆئەوانەی دەستەڵاداری ناوکۆشکن نەوەک بۆ ئەوانە لەسەرشەقامەکانی بازاڕەکانی (متنبی و صەدرو شۆرریجە) بەدوای پەیداکردنی پاروەنانێکەوە ماندوون.ئەوە بۆخەڵکی کوردستانیش ڕاستە گەرجاران لەپایتەختی سەلامەوە بڕیاری کیمیاباران و ئەنفال و لەسێدارەدانی ڕۆڵەکانی دەدرا،ئێستائەوکۆشکە بۆتە ململانێی سەرسەختی لایەنەکوردییەکان و زیاتر پەرت بوونی ئەوەی پێی دەڵێین ماڵی کوردی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×