پۆستی سەرۆک کۆمار

دانا میرزا ڕەفیق
  2022-02-07     364

ئەمەریکاو هاوپەیمانانی نەیانویستوەو نایانەوێ عێراق دابەش بکەن بۆ سێ پارچە بۆ؟ چونکی:

 

1- گەر دەوڵەتێک لە جنوب دروست بکەن بۆ عەرەبی شیعە ئەمە مانای وایە دەوڵەتێکی دیان دروستکرد بۆ ئێران، جگە لەوەی کە ئەم ناوچەیە دەوڵەمەندە بە نەوت، ئەمەریکا هەرگیز هەڵەی واناکات....

 

2- وە ئەگەر دەوڵەتێکیش دروست بکەن بۆ عەرەبی سونە، ئەم ناوچەیە هەژارە لە ڕوی سەرمایەی سروشتیەوەو دەوڵەتێکی بێهێز دەبێت و وڵاتانی دی بە ئاسانی دەست دەخەنە ناوی و بەکاری دەهێنن...

 

3- گەر دەوڵەتێک دروست بکەن بۆ کورد ئەوە تورکیا و وڵاتانی دی بەو ئاسانییە بەمە ڕازی نابن و ناوچەکە زیاتر دەکوڵێ و لە بەرژەوەندیان نەبوەو نیە...

ئەمەریکا باش دەزانێت کە نە عەرەبی سونە بە تەواوی دەسەڵات دەدات بە عەرەبی شیعە وە نە عەربی شیعەش جارێکی دی دەچێتە ژێر دەسەڵاتی عەرەبی سونە، بۆ ئەوەی دەرەچەیەک بۆ ئەمانە بدۆزنەوە هاتوون هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراقیان دابەش کردوە لە نێوان (شیعە، سونە و کورد). 

 

ئەم دابەشکردنە لە بەرژەوەندی شیعەو سونەیە، چونکی:

 

 یەکەم :شیعە: دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان لایە و لە پەڕلەمان هەمیشە زۆرینە دەبن. 

 

دووەم: سونە: سەرۆکی پەڕلەمان لای ئەمانە کە دەورێکی زۆر گرنگی هەیە لە عێراقدا چونکی سیستەمی سیاسیەکەی پەڕلەمانیە!!!، سونە گەر دەوڵەتیشیان هەبێت وەک لە سەرەوە ئیشارەتم پێدا زۆر لاواز دەبن کەواتا لە هەموو حاڵەتێکدا لە بەرژەوەندیاندایە کە عێراق بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە.

 

سێهەم: کورد: سەرۆکی عێراقیان داوەتێ کە هیچ سودێکی ئەوتۆی نەبووەو نیە، پێگەیەکی ڕەمزی و تەشریفاتیە، لە ماوەی هەژدە ساڵی رابوردو هێندەی تاکە پێشمەرگەیەک سودی نەبووە، موچەی فەرمانبەران بڕدار هیچی بۆ نەکرا!! مادەی سەدو چل جێبەجێ ناکرێ و سەرۆک کۆمار هیچی بۆ ناکرێ....ئەی ئیدی سودی ئەم پۆستە دەبێت چی بێت؟

کەواتا کورد لەم دابەشکردنە زەرەری کرد. 

 

ئەم دەرەچەیە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ عێراق، چونکی عێراقیان بە یەکپارچەیی هێشتەوەو شەڕی سونەو عەرەب ڕووی نەدا بەڵام کورد فێڵی لێکراوە بەوەی ڕازی بووە سەرۆکی عێراق وەربگرێت، بە داخەوە بە درێژایی زەمەن کورد هەر وابووە لە سەر مێزی گفتووگۆ دۆڕاندویەتی...

 

کورد دەبێت ڕێگایەکی دی بدۆزێتەوە بۆ شکاندنی ئەو دەرەچەیە.... 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×