سیاسەت لای ئێمەو لای خەڵکیتر

شێخ ئاری هەرسین
  2022-02-15     1020

     
    

ئێمەی پارتی، سیاسەتکردن بە هونەری مومارەسەی مومکینات ئەزانین لە پێناو خزمەتی خەڵک و سەروەری خاکی پیرۆزی کوردستان. جودا لەم ئوسلوبە، گەر هەر جوڵەیەکی سیاسیمان کرد، یان نیازمان هەبێت بیکەین، ئەوە تەواو بە پێچەوانەی کەڵتوری ڕێبازی کوردایەتی ڕابەری نەتەوەییمان سەرۆک مستافا بارزانیە.

هەواڵێک بڵاوبۆتەوە کە گوایا دادگای فیدڕاڵی بڕیاری داوە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەسەربەخۆ نا قانونی و نادەستوریە. ئەم بڕیارە، یان لێدوانەی دادگای فیدرالی کوێی دەستوریە؟… عەجەبا داگیرکردنی نیشتیمانی میللەتان قانونیە؟… جینۆسایدکردنی میللەتێک قانونیە؟… وەک میللەتی سەردەست، خۆت بکەیتە کوێخا بەسەر میللەتی بنددەست و، خۆت بە خوا بزانی و هەرچی مافی خوای یەکتایە کە پێی داوە لێی بسەنێتیەوە، ئەمە قانونیە؟… خۆت غیرەتی داگیرکردنی نیشتیمانی کوردانت نەبێت، ئینگلیز و فەڕەنسا لە سەر سینیەک ئەم بەهەشتی سەر زەویەت بە دوو دەست پێشکەش بکەن… ئێستاتازە بە تازەیی غیرەتت پەیدا کردبێت کە باس لە فرۆشتنی سەروەت و سامانی نیشتیمانی ئێمە بکەی؟… بە درێژایی دەیان دەیە، فرۆشتنی نەوتی کەرکوک و، بە پارەی هەمان نەوتی کورد، کڕینی تەیارەی سیخۆی، میگ، میراژ، سۆپەر ئەتاندارد، بۆمبای ناپاڵم و کیمیایی و دابارینی بەسەر میللەتی کورد دا، قانونیە؟… ئەی حەقی میللەتی کورد؟

دادگای فیدرالی کافرە، چونکە بە پێچەوانەی فەرمایشتەکانی خوای گەورە هەڵسوکەوت ئەکات (قورعانی پێرۆز، الحجرات، ١٣). ئێمە میللەتێکی سەربەخۆین و هیچمان لە میللەتانی دیکەی سەر زەوی کەمتر نیە. حەقم نیە بەسەر ئەو چوار خۆفرۆشەی کە لەبەر لاوازی شەخسیەتیان بونەتە نۆکەری هەندێک لە برا عەرەبەکان، بەڵام هەر کوردێک خاوەن شەرەف و کەرامەت بێت، نابێت میللەت و نیشتیمانی خۆی بە هەرزان بە جولەکە، ئینگلیز، تورک یان عەرەب یان هەر میللەتێکیتر بفرۆشێت. نیشتیمانمان موڵکی خۆمانە، بۆیە پێویستمان بە ئیزن نیە بۆ کڕین و فرۆشتن بە بە سەرچاوە خواکردەکانیەوە.

سیاسەت لای ئێمەی پارتی ڕێزگرتنە لە میللەتانی دەوروبەر، ڕێزگرتنە لە خانەوادەی میللەتانی جیهان. بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە کە عەرە ب یان هەر میللەتێکیتر ئێمە بە خزمەتکاری خۆی بزانێت وئێمەش لەپێناو بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزبی خۆمان بێدەنگی لێ بکەین. ئێمە بەو جۆرە سیاسەت ناکەین. چونکە بەرژەوەندی میللەت و نیشتیمان هەزار ئەوەندە لە پێش بەرژەوەندی حیزبەوەیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×