ڕوسیاو ئۆکرانیا - شەڕی ئەمنیەت

دانا میرزا ڕەفیق
  2022-02-28     735

ئۆکرانیا لە ترسی ئەوەی کە جارێکی دی لە لایەن ڕوسیاوە پەلامار نەدرێت ویستی بچێتە نێو پەیمانی ناتۆو ئاسایشی داهاتوی خۆی دابین بکات، چونکی ڕوسیا ناتوانێ هێرش بکاتە سەر ئەندامانی ناتۆ، گەر ئۆکرانیا ئەو کارەی بۆ بچوایەتە سەر وەکوو کوردەواری دەڵێ پشتێنی لێدەکردەوەو قاچی لێڕادەکێشا. وە بەهەمان شێوەش ڕوسیا لە پێناوی ئەوەی کە ڕێگا بگرێت لە چونی ئۆکرانیا بۆ نێو ناتۆ، بۆ نێو دوژمنەکەی، یان بە واتایەکی دی بۆ ئەوەی ڕێگە بگرێت لە گەورە بوونی دوژمنەکەی و نەگاتە سنورەکەی هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا. پۆتین دەڵێ (ناتوانی لە سەر حیسابی ئاسایشی خەڵکی ئاسایشی خۆت دابین بکەیت). هۆکاری سەرەکی شەڕەکە ئەمنیەت بوو.

ئۆکرانیا چاک دەیزانی ئەو  هەنگاوەی ڕیسكێکی گەورەیە، ڕەنگە بە تەواوی سەری بخوات، وە بە هەمان شێوەش ڕوسیا دەیزانی بەم کارەی ئابوریەکەی زەرەری زۆر بەر دەکەوێ و ڕەنگە پەل بکێشێت بۆ شەڕی گەورەتر .... هەردوکیان دەزانن ئاسایش بەر لە هەموو شتێکەوە، گەر ئاسایش نەبوو هەر شتێکی دیت هەبوو نرخێکی ئەوتۆی نیە. کەواتا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش دەبێت ڕیسکی گەورەی بۆ بدەیت.

هەرێمی کوردستان گەر هەموو شتێکی هەبێت مادام ئاسایشی نیە (هیچ گەرەنتی نیە کە مانگی داهاتوو هێرش نەکرێتە سەری) کەواتە ئەوەی هەیەتی جێگای دڵخۆشی نیە، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئەندام پەڕلەمانێکی عێراقی شۆفێنی وتی با هێرش بکەینە سەر هەرێمی کوردستان، لالۆ شۆفێنیەت دەستور ناناسێ،  ئاسایش لە پێش دروستکردنی جادەیە، بینایە، کۆنسێرتە، ....هتد کە ئاسایشت نەبوو دەکرێت زۆر بە ئاسانی هەموو شتێک لە دەست بدەیت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×