عەقڵی گەورەو کراوە دەچێتە ناو هاوکێشە گەورەکانەوە

پێشه‌وا هه‌ورامانی
  2022-04-19     698


لە جیۆپۆلەتیکدا دەوڵەت یان کیانی سیاسی نابێت بوەستێت،چوونکە وەستان بە مانای پوکانەوە دێت،لەبەر ئەوە دەبێت گەشە بکەیت و فراوانبیت،گەسەندن و فروانبوونیش بەشێکی زۆری پەیوەندی بەوە هەیە تۆ تا چەند ئامادەیت هەیە لە هاوکێشە گەورەکاندا ،هەر ئەمەی کە تۆ خاوەن هێزەکانی ئەم ناوچەیەو خاوەن هێزەکانی دنیا حسابت بۆدەکەن و بۆچوونەکانت گرنگ وەردەگرن و ڕاوێژت پێدەکەن، مانای ئەوەیە ڕۆڵت هەیە لە موعادەلە گشتییەکەدا.

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەریتانیای کرد لای هەموومان ڕوونە، بەریتانیا هەژموون و دەسەڵاتێکى فراوانى لە دونیادا هەیە. یەکێکە لە پێنج ئەندامى هەمیشەیی ئەنجوومەنى ئاسایش، ئەندامى ناتۆیە، پشکى گەورەى لە ڕێکخراوى هاوکارى و پەرەسەندنى ئابوورى بەدەستە، هاوبەشى گرووپى 8 و گرووپى 20ـه‌.

سەردانەکەى بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و پێشوازیکردنى لە لایەن بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و گەرمی پرس و باسەکانی تایبەت بە فرۆشتنى گازی سروشتی و چوونە نێو نەخشەى وزەى جیهانی، نیشاندەرى ئەوەیە کە هەرێمى کوردستانیش لەسەر هەمان تیۆرى بەریتانیا: "بازرگانى پەیڕەوى لە سیاسەت دەکات"کاردەکات.

ئەم هاوبەشیبوونە ستراتیژییە وا دەکات کە هەرێمى کوردستان نەک هەر دەچێتە سەر نەخشەى وزەى جیهانى، بەڵکو لە هاوکێشە نێودەوڵەتى و جیهانییەکان چ لە بوارى سیاسەت و چ لە بوارى وزە و بازرگانى بەهێزتر لە ئێستا قسەى خۆى دەبێت و بەمەش کرانەوە و پەرەسەندنى گەورەی بەدوادادێت.

کاتێک ئەم جموجوڵە گەورانە دەبینین لەمانگێکدا ئیمارات و قەتەرو تورکیا و بەریتانیا ئەو وێستگانەن کە سەرۆک وەزیران پێیاندا گوزەردەکات و وڵاتی دیکەشی بەدوادابێت، حەقی خۆیەتی لەبارەى ئەو ژاوەژاوە قسە نەکەین کە لەسەر سەفەرەکەى سەرۆک وەزیرانى هەرێم بۆ تورکیا هاتە کایەوەو و دڵنیام ئەوانەى کە دوێنێ بە توانجەوە قسەیان لەسەر سەردانیکردنەکەى تورکیا دەکرد، ئێستا لە قۆزاخەى بێ هزریی خۆیان دەتلێنەوە، پیرۆزتان بێت ئێوە هەر لەبازنەی خەزغەلی و هاوشێوەکانی بسوڕێنەوەو وێنەی قاچاخچیەتیتان زیاتر لێ دێت، تا ئەو وێنەیەی کە دەوڵەتداری و وڵاتسازی و سیمای کارئەکتەری نێودەوڵەتی کاریگەرو بەهێزو کاریگەر تێیدا نەخشێنراوە.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×