دابەشبوونی نیشتمان 

زانا توفیق بەگ
  2022-05-04   

یەکێک لە ڕاستییە تاڵەکانی هەلومەرجی سیاسیی ئەم چەند ساڵەیی دوایی ، بەتایبەتی لە دوای ڕووخانی بەعس ، برتییە لە پارچەبوونی نیشتمان ، لە دەستدان و مردنی بیرۆکەی نیشتمان و نیشتمانپەروەری وە گوڕینی بۆ خەیاڵێکی حیزبی کورتباڵاو بەرتەسک ، چونکە  خەیاڵی حیزب هەمیشە ڕەهەندی نەتەوەیی و نیشتمانی لە دەست دەدات  ئەگەر هاتوو ڕووکارەکانی دیموکراسی  بنەماکانی دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی پشتگۆخست. هەر لەو ڕوانگەیەوە ئینتمای بەختەوەری لە هەمووانەوە دەگوڕێت بۆ خۆشبەختی نوخبەیەکی سیاسی دیاری کراو وە پێکهاتەی نیشتمان کورت دەکرێتەوە بو سنورێکی جوکرافی بچوکی ناوچەیی  وە دۆخێک دەبینین کە تەنها بستێک زەوی بۆ نیشمان و نیشتمانپەروەری نەمێنتەوە.
نیشتمانی ئێمه ئەو مانا گشتییانەی دۆڕاندوە کە بتوانی خۆشگوزەرانی  ، بۆ هاونیشتمانییەکانی لە فەزای گشتیدا دەستەبەربکات ، چونکە کاتێک بەختەوەری دەستەبەر دەکرێ  دەسەڵاتی شەرعی  بەڕێوەبردن لە ووڵاتدا ماف و ئازادی و حوکمی یاسا و بەهای یەکسانخوازی و ڕوحی دیموکراسی بۆ هەموولایەک بەبێ جیاوازی سیاسی و دینی فەراهەم کردبێ . 
  ئەوەی لە ئێستای کوردستاندا بەدیدەکرێ تێکشکاندنی ئینتمای   ئینسانی کوردە لە ڕووی ئەخلاقی کومەڵایەتی و کەلتوریەوە  بۆ خێڵ و خێزان و هێزی سیاسی . کاتی ئەوە هاتووە لەو ڕاستییە تێبگەین هانیشتمانی کورد دەبێ پرسیاری جدی لە کۆی هێزو لایەنە سیاسیەکانی بکات.  بپرسێ؟  ئایا دەسەڵاتی شەرعی بەڕێوەبردن  چ ئەرک و مافێکی دەستەبەرکردوە ، هەتاوەکو مرۆڤی کورد بڕواو متمانەی بە نیشتمان و خۆشەویستی خاک هەبێ .  بەداخەوە  خۆشەویستی  ووڵات لە پێش ڕاپەڕین بە جورێک بوو زۆرینەمان ئامادەبووین قوربانی گەورەی پێ ببەخشین ، بەڵام لەدوای ڕاپەڕین ماناو دەلالەتەکان نیشتمان گشتیان گۆڕان بۆ تەماح و خەونی بەرتەسکی چەند گروپ و بەرپرسێکی سیاسی دەوڵەمەند دروستبوونی چینێکی مشەخۆری گەندەڵ لەسەر خوێنی شەهیدان و قوربانێکانی ئەنفال و هەڵەبجەو بارزانیەکان .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×