شیلادزێ، دۆڵی سواتەکانی عێراقە؟

سەرکەوت شەمسەدین
  2019-02-01     986
لە سەروەختی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا،ئەو فرسەتەم پێبەخشرا کە ببم بە بەرپرسی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دهۆک. لە میانەی بەرپرسارێتییەکەمدا چوومە شیلادزێ، کاتێک لەوێ بووم زۆر شت فێر بووم لەبارەی ژیان و بەربەستەکانی بەردەم هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە. شیلادزێ وەک کەمپێک بۆ دانیشتوانی گوندەکان و خێزانە ئاوارەکان دروستکرابوو.شارۆچکەیەکی تەواو قەرەباڵغ و خەڵکەکەی سەرقاڵ بە ژیان کردنەوە،ناوچەکانی چواردەوریشی بەوە ناوچەی سەرنج ڕاکێشی سەردانیکەران بەناوبانگە و باشترین جۆری برنج لەو ناوچەیەدایە هەروەها هەڵکەوتەی ناوچەکە بەجۆرێکە کە زۆر نزیکە لە سنورەکانی تورکیاوە و لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەکی زۆر هێز و هەواڵگری تورکیا لەو ناوچانەدا هەن کە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بە ئاسانی دەیان بینن.

بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا کە لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە بەردەوامی هەیە هەروەها  گرژییەکانی نێوانی تورکیا و پەکەکە، بەشێک لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە چۆڵکراون و جوتیارانیش شوێنی کشتوکاڵ کردنەکانیان چۆڵ کردووە و خزم و کەس و کارەکانیان لە دەست داوە. هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە پێیان وایە تەنها هاوڵاتیان قوربانی سەرەکی ئەو ململانێیانەن چونکە بوونەتە قوربانی هەریەکە لە حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لەسەریان  بە جوابنایەن.

هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە بێهیوابوون لە هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و عێراق،بەجۆرێک قوربانییەکانی بۆمبارانکردنەکانی سوپای تورکیا بۆ ئەو ناوچانە تا ئێساتا وەک شەهید ناناسێنراون و لەلایەن حکومەتیشەوە قەرەبوو نەکراونەتەوە لە کاتێکدا بەسی زۆری ئەو خێزانەن لە دۆخێکی ئابووری زۆر خراپدا دەژین بەجۆرێک ڕێژەی بێکاری لە شیلادزێ زۆر زیاترە لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگای دهۆک.

خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەو ناوچەیە لە ئاستێکی زۆر خراپدایە کە بەشی زۆری خێزانەکان لە خێمەدا دەژین و خانوەکانیشیان لە ئاستێکی زۆر خراپدایە.

لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردسان کە دەسەڵاتداری یەکەمە لەو ناوچانە و پارێزگای دهۆک بەدەست ئەو حزبەوەیە، کەمترین پرۆژەی خزمەتگوزاری هەرروەها خزمەتی ئەو ناوچانەی کردووە.

لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا، پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی کەمتری هێنا بە بەراورد بە هێزەکانی دیکە و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن توانییان دەنگی زیاتر بهێنن لە هێزەکانی دەسەڵات. کاتێک مامۆستایان خۆپیشاندانیان کرد لە پێناو بەدەست هێنانی مافەکانیان و موچەکانیان شیلادزێ یەکەم ناوچەی دهۆک بوو کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی کرد.

ئەم ناوچە سەرنج ڕاکێشەی پارێزگای دهۆک، بەهۆی ململانێکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکەدا ئێستا بۆتە ناوچەیەکی سەربازی و ئەمنی توند.

بەم هۆیەشەوە، ٢٦ ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، هاوڵاتیانی شیلادزێ خۆپیشاندانیان دژی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان و کەوتنەوەی چەندین قوربانی و بریندار و گوێ پێنەدانیان لەلایەن حکومەتی هەرێم و بەغدادەوە  کرد.

لە کاتی بەڕێوە چوونی کەمپەینی هەڵبژاردنەکاندا کاتێک لە شیلادزێ بووم ، چووم بۆ کۆڕێکی سیاسی کە لە کافتریایەکدا رێکخرابوو بۆ پشتگیریکردن لە سیپان ئامێدی  کاندیدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ئەوەش یەکەم جاربوو کاندیدێک لەو ناوچەیە ببێتە ئەندامی پەرلەمان، دڵنیا نەبوو لە بەڕێوەچوون و کۆتایهاتنی کۆرەکە بە سەلامەتی، چونکە پارتی هەوڵی دەدا لە ناوچەکانی ژێر دەستیدا هەموو کۆبوونەوە سیاسیە جەماوەرییەکان لە ڕێگەی ناردنی ئاژاوەگێڕەکانییەوە  ئاڵۆزی تێدا دروست بکات و بیشێوێنێت، بەڵام خۆشبەختانە بە سەلامەتی کۆتایی بە کۆرەکە هات هەرچەندە یەکێک لە لایەنگرانی پارتی دەیویست لە کاندیدەکەی نەوەی نوێ نزیک بێتەوەو پشێوی دروست بکات.

پاش کۆتای هاتنی کۆرەکە، هەوڵم دەدا بزانم خاوەنی کافتریاکە و خەڵکانی ئەو ناوچەیە چی دەڵێن سەبارەت بە کۆرەکە، ئەوەی هەستم پێکرد ئەوەبوو خەڵکانێکی پڕ لە وزە لەو ناوچەیەدان کە تا ئێستا هەلی بەشداریکردنیان نەبووە لە هیچ کام لە کایەکانی ژیاندا و تواناکانیان شاردراوەتەوە، بەشێك لەو گەنجانەی کە قسەم لەگەڵ کردن وەک ڕۆژنامەنووس کاریان دەکرد وەک ئەوەی ئەوان دەیان وت ئەو ناوچانە و هەموو هەلی کارەکان لەلایەن پارتییەوە قۆرخ کراون.

هەموو ئەو ڕوداوانەی ڕۆژی شەممە لە شیلادزێ ڕویاندا، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە خەڵک و گەنجانی ئەو ناوچەیە هیواخوازی گۆڕانکارین لە دەسەڵاتێک کە هەمیشە پشتی لە خەڵکەکی کردووە و نەهاتووە بە دەم داواکارییەکانیانەوە ، هاوڵاتیانی شیلادزێ لە پێناو بەدەستهێنانی مەفەکان و کەرامەتیان خۆپیشاندانیان کرد بە هەموو چینەکانییەوە ، بە مامۆستا و خوێندکار، ڕۆژنامەنووسان هەموو توێژەکانی دیکەوە. هیوادارم من و هاوڕێکانم لە پەڕلەمانی عێراق بتوانین کارەکانمان بە ئاڕاستەیەک بێت لە پێناو باشکردنی ژیانی هاوڵاتیان بە گشتی و هاوڵاتیانی شیلادزێ بە تایبەتی.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×