با قسەکانی بلاسخارت کارەساتی 1974مان بۆ دووبارە نەکاتەوە

لوقمان بەرزنجی
  2022-05-18     461

هەتا چوار مانگ لەمەو پێشيش . پێمان وابوو هەموو دونيا ئارامە تەنيا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبێت لە گێژاوی شەڕو ئاشوبەو هەژاريدا دەخولێتەوە. کەچی ئيستا شەڕی چاوچنۆکە زلهێزەکان لە ئۆکڕانيا خەريکە ئاگرێک هەڵدگيرسێنێت هەموو دونيا دەسوتێنێت.هەموو ئەو زلهێزانەی کە بە دۆست و پشتيوانی کوردمان دەزانين حاڵی حازر سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ جەنگێکی کاوڵکاری گەورە هەرچەندە هيشتا ئاگرەکە لەسەرەتايەتی ، ئەوشەڕە نەگريسەی ئوکڕانيا خەريکە کوردو کێشەکەی دەکاتە پەراوێز لە ئەجندای ئەمريکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تەسليم بە بەغدای دەکەنەوە .تاوانباری يەکەميش حزبە کورديەکانن بەتايبەتی پارتی و يەکيەتی ئەگەر پابەند نەبن بە يەکڕيزی ناو ماڵی کورد ، بەبەڵگەی ئەوەی دوێنێ هەموومان لەشاشەی تەلفزيونەکان بينيمان کە خاتو بلاسخارت ی نوێنەری UN لە عيراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسايشی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی لەسەر عيراق بەگشتی وکوردستان بەتايبەتی زۆر توند ڕاوەستا و بە ئاشکرا ووتی زۆنەی سەوزو زەرد دەبێت نەمێنێن چونکە زيانيان بە خەڵکی کوردستان گەياندوە، ئەو هەڕەشەيە شتێک نيە کە وا بەئاسانی وەربگيرێت بەڵکو دەبێت وەستەی لەسەر بکرێت و شيکاری سياسی وردی لۆ بکرێت و گومانم نيە ئەو قسەيەی بلاسخارت پشت ئەستورە بە پشتيوانی ڕاوەرگرتن و ناڕەزای شەقامی کوردی بووە بێ گومانم کە ڕای شەقام وەرگيراوە ئەگينا لايەنێکی نێودەوڵەتی خاوەن ميسداقيەتی ديبلوماسی هەر لە خۆرسک. وەک فەتحفاڵ قسە ناکات . خۆ ئەوەی شتێک لەسياسەت تێبگات چاک دەزانێت ئەوە سەرەتايی هەلگيرسانی گڵۆپی سەوزە بۆ بەغدا و حکومەتی ناوەندکە ئەگەر کورد خۆيان ڕێک نەخەن ئەو زۆنانە هەڵنەگرن ئەوا بەغدا دەبێت ئەو کێشەيە چارەسەربکات چونکە کێشەکە پەيوەندی بە ئايندەی ئارامی عيراقەوە هەيە وەبەغدا خۆی چۆنی بە چاک دزانێت بە حوجەتی ياسايی و بە پشتيوانی نێودەوڵەتی ئەو پارچەی شيمالی عيراق بەهێز دەگڕێنتەوە سەر عيراق و حوکمە زاتيە کارتۆنيەکەش حازرە و هەموو دەسەڵاتێک بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە لەگەل دەستکاريکردنی دەستور کەخواستيانە و هەموو نەيارانی کورديش بۆ ئەو ڕۆژە دەگەڕێن کە بەچاوی خۆيان لەخشتە چوونی ئەو نيمچە ئازاديەی دەسەڵاتی کوردی بەدەستی کورد لەناو بچێت هەتا ڕۆژی مەحەشەر کورد کەش و فش بەسەر حکومەتی بەغدا نەکات کە زوڵم لە کورد دەکات، ئەو قسەی بلاسخارت سەرەتا و کۆتايە هەتا زووە بەهەندی وەرگرن با کارەساتی 1974 دووبارە نەبێتەوە کە دونيا هاتنە ڕجايێ کە کورد پابەندی ڕێکەوتنی 11ئازاربێت نەخێر سەرکردايەتی کورد سور بوو لەسەر .

دەستپێکردنەوەی شەڕ و دواجار بەرهەمەکەمان دوڕيەوە . نامەکەی بلاسخارت ڕون و ئاشکرايە حزبينە با بەخۆمان ڕابگەين.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×