شەڕی ئایدۆلۆژیاکان؟یان مافەکان؟

زانا رەزاق
  2022-05-21     393

سەرەتا هەروەک دەزانین ئایدۆلۆژیا کۆمەلێک خال و ووتە یان نووسراوێکە کە گروپێک یان کەسانێک وەک چوارچێوەیەک یان بنەمایەک لەسەری دەڕۆن  ئەمەش بۆیە کە کۆمەلێک ئامانجیان هەیە یانی سەرەتا ئامانجە بچووکەکان  دواتر کۆکردنەوەی هەموو ئامانجە بچووکەکان بۆ ئامانجە سەرەکیەکە و گەورەکە .

  سەرەتا ئایدۆلۆژیا پەیدابووە دواتر  ئایدۆلۆژیای تر دروست بووە ئەویش بۆ  ئەوەی تر دروست بووە کە وەکو بە دیلێکی باشتر بەلام کە دروست بووە لەجیاتی سود بگەیەنێ زیانی هەبووە.

چۆن؟ 

کاتێک کە پەروەردەیەکی تەندروست و دروست نەکراون بیریان لە پلانی دوورمەودا نەکردۆتەوە ئەوا شەڕی ئایدۆلۆژیاکان ووردە ووردە سەریهەلداوە . 
ئەگەر مەبەستیان باشە و چاکە بێت هاتوون لایەنی بەرامبەریان ناشرین پیشان داوە بۆ ئەوەی خۆیان جوان نیشان بدەن ئەمەش هەم لە ڕووی دەروونی و مرۆڤناسیەوە لایەنی بەرامبەری تووشی کاردانەوە کردووە ئەویش بە هەمان شت ڕووبەڕووی بۆتەوە .
یانی وایانزانیوە لەبەرژەوەندییانە  بەلام هەردووکی لەسەر بنەمای بەرژوەندی تایبەت بووە ئەویش هی (گروپێک).

ئیدی کۆمەلێک ئایدۆلۆژیا پەیدا بوون هەریەکەشیان هەمان شتیان دووبارە کردۆتەوە و بە هەمان شێوە بوونە مرۆڤانێک نەهاتوون هەلەکانی ئەوانی تر دووبارە  نەکەنەوە لەسەر هەمان  ململانێی ناتەندروست ڕۆیشتوون .


لێرە دا ئەوەی ڕاستیەکە بێت ئەوەیە  ئایدۆلۆژیاکان خراپنین ئەگەر ململانێی تەندروست بکەن  بەلکو ئەوە مرۆڤانێکی ئایدۆلۆژیاکانن بە ناتەندروستی و پەروەردەیی خراپ و ڕق و کینە و تیۆری فکری بەرامبەر کاریان کردووە ئەسلەن ئەوە هەلەیەکی گەورەی ئەوان بووە  یانی لەجیاتی سود زیانیان گەیاندووە ئەوەش یەکەمجار زیان لە خۆیان دەدەن بێگومان لە هەم لە مرۆڤەکانی خۆیان هەمیش لە مرۆڤەکانی ئەو کۆمەلگایەی تێدان 

ووردە ووردەش خەلکیان لێ دووردەکەوێتەوە بەلام ئەوانە لە جیاتی مێشکی مرۆڤەکان پڕ بکەن لە ئایدۆلۆژیاکان بێن  ئەو ماندووبوونە و پارە خەرج کردنە زۆرەی بۆ ئەو مەبەستەش بەکاری دێنن و گەندەلیەکی زۆر و پارە کۆکردنەوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان بەهێز بکەن؟! زۆر سەیرە ئاوا پێگە و بەهێز نابن چونکە ڕاستیەکان جیاوازن لە درۆ و خراپە و چەواشەکاری یان بەشێوەی تر  هەر بە ڕاستی خزمەت بکەن نەک پێویستی بە پارەیەکی خەیالی سەرف کردن بۆ کەسانێک پشتگیری و بکەن ناکات یانی بەدڵی ئایدۆلۆژیاکان  قسە بکەن چونکە بەدڵی ئێوە قسە کردن لە دوورمەودا زیانە بەس لە سود قسەکردن لە دوورمەودا  پێش کۆمەلگا لەبەرژەوەندی ئێوەیە.

یانی کاتێک بەڕاستی خزمەت بکەن مرۆڤەکانی ناو ئایدۆلۆژیاکە ڕاستیش نەلێت ئەوانەی دەرەوەی ئایدۆلۆژیا ووردە ووردە هۆشیار دەبنەوە ڕاستیەکان دەلێن  جا ئەو ناڕاستیەی ناو ئایدۆلۆژیاکان بەهۆی بەرەو پێشچوونی کۆمەلگا ئاشکرا دەبێ. 

بەلام پاش ماندووبوونێکی زۆر؟!


بەس ئەگەر بە ڕاستی خزمەت بکەن هیچ پێویستی بە پارە بەخشینی زۆر بەکەس ناکرێت چونکە ڕاستی هەر ڕاستیە خەلکەکە خۆیان ڕاستیەکە یان ڕاستیەکان باس دەکەن و بەرگریشیان لێدەکەن.

بەداخەوە کۆمەلگای ئێمە و هاوشێوەی ئێمە ئایدۆلۆژیاکان و زۆرێک لە حزبەکان لە جیاتی خزمەت بە خەلک بکەن  لەخزمەت کردن بە خەلک سود بە خۆیان بگەیەنن.

ڕێک پێچەوانەیە. 

یانی دێن سەدان کتێب و نامیلکە و پێهەلدان و شت لەسەر حزبەکانی خۆیان و کەسانی ناو حزبەکان دەنووسن و دەلێن بەلام بۆ مافەکانی خەلک وانین و هەلەی زۆر و خراپەکاری زۆر و زۆر شتی تریشیان هەیە  کەچی ڕێک پێچەوانە کردنەوە سودیان پێدەگەیەنێت هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا یانی خزمەت کردن بە خەلک وا دەکات ئەو شتانەشیان پێگەیان بەهێز بێ و خەلک خۆشی بوێن بەلام کە مافەکانی خەلک و دابین نەکرد ئەو شتانەشتان باش بووبێت خەلک لای گرنگ نابێ چونکە خەلک و مرۆڤەکانی کۆمەلگا بە خزمەت کردن پشتگیری و دەکەن ئەگەر بشتگیریش و نەکەن دەسەلاتەکان خزمەتی خەلک بکەن خەلکانێک لە دەرەوەی ئێوە ڕاستیەکان دەلێن ئەوەش جۆرێک لەجۆرەکان پشتگیرییە بە هەمان شێوەش ئەگەر خزمەتیش نەکەن کەسانێک لە نێو خۆتان باسی خراپییەکانی خۆتان دەکەن ؟! ئەمەش لە دڵسۆزییە نەک شتی تر ...


لێرە دا نموونە سەر ئەوە بهێنینەوە بلێین لە وولاتێکی پێشکەوتوو خزمەتگواز ئەگەر دەسەلاتەکە باش بووبێت و خزمەتی کردبێت پرسیاریش لەو کەسانەی ناو ئەو کۆمەلگا پێشکەوتووە بکەین چی دەلێن؟

بێگومان ئەو شتانە باس دەکەن کە هەیە بەهەمان شێوەش بۆ وولاتێکی دواکەوتوو و نادادپەروەری لەوێش کەسانێک هەن هەمان شتی ئەو وولاتە دواکەوتووە باس دەکەن کە هەیە؟!یانی هەردووکیشیان نە پارەو بەرژەوەندی تایبەتە نەک شتی تر خۆشی ئەوە ڕێگا و بیری ڕاست و دروستە.


لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگترە بلێم ئەوەیە کەسانێکیش لەدەرەوەی حزبەکان دێن شەڕی ئەوان دەکەن ئەوانیش پێویستە خۆتان چاک بکەن و هەلەو کەم و کورتی خۆتان ببین چونکە ئاوا لە جیاتی سود لە خەلک ببینن زیان لە خەلک دەدەن و خۆتانیش بەشێکن لە خراپەکاری ئەگەر بەیەک جنێو و قسەی ناشرینیش بێ.
ئەوەشت بیربێ تۆ کاتێک دەبیە نووسەر و چالاکوان و شتی تر ئاوا دەبییە کەسێکی گشتی نەک تەنیا بۆ خۆت و ئاڕەزووی خۆت جنێو و قسەی ناشرین بکەیت.

هەر کەسێک ئاوا بێت لەناو کۆمەلگا من یەکەم کەسم بە نوێنەری خۆمی نازانم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×